ئیشایا 5 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 5:1-30

گۆرانی ڕەزەمێوەکە

1با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم،

گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی:

خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوو

لەسەر گردێکی بەپیت.

2بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد،

شامێویشی لێ چاند.

قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا،

هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی.

بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت،

بەڵام ترێی خراپی گرت.

3«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا،

تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن.

4چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کە

من نەمکردبێت؟

کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت،

بۆچی ترێی خراپی گرت؟

5ئێستا پێتان دەڵێم

چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم:

پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و

وێران دەبێت،

دیوارەکەی دەڕووخێنم،

دەبێتە پێپەست.

6دەیکەمە کەلاوە،

نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە،

دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات.

فەرمان بە هەورەکان دەکەم

باران بەسەریدا نەبارێنن.»

7ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالار

بنەماڵەی ئیسرائیلە و

پیاوانی یەهوداش

نەمامی شادی ئەون.

بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛

بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە.

دادوەری یەزدانی سوپاسالار

8قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن و

کێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوە

هەتا هیچ جێیەک نەما و

بە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون.

9بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی:

«بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە،

خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی.

10جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت5‏:10 یەک بەت دەکاتە 22 لیتر.‏ شەراب بەرهەم دەهێنێت و

حۆمەرێک5‏:10 نزیکەی 160 کیلۆگرامی تۆو.‏ تۆویش ئێفەیەک5‏:10 نزیکەی 16 کیلۆگرام.‏ بەرهەم دەهێنێت.»

11قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستن

بەدوای شەراب دەکەون،

لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەون

مەی گڕی تێبەرداون.

12قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ و

شەراب بووە بە خەو و خۆراکیان،

بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە،

دەستکردەکانی نابینن.

13لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن،

سەنگینەکانی لە برسان دەمرن،

سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن.

14لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد و

بێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە،

تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان،

لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی.

15مرۆڤ دەچەمێتەوە و

پیاو نزم دەبێت،

چاوی بەفیزان نزم دەبێت،

16بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت،

خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە.

17مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان،

بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن.

18قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن،

گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە،

19ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات،

با خێرا بێت لە کارەکەی

بۆ ئەوەی ببینین.

با نزیک بێتەوە و بێتە دی،

هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.»

20قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک و

بە چاکیش دەڵێن خراپ،

ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی و

ڕووناکیش دەکەن بە تاریکی،

ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین و

شیرین دەکەن بە تاڵ.

21قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان،

لەلای خۆیان تێگەیشتوون.

22قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن،

پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی،

23بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن،

ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن.

24لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت،

وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت،

ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت،

خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە،

چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە،

سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد.

25لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا،

دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا.

چیاکان هەژان و

جەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات.

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،

هێشتا دەستی درێژکردووە.

26ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە،

فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین.

ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن!

27نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت،

نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت،

نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە و

نە ئاوزەنگی5‏:27 ئاوەزێنە.‏ پێڵاوەکانی دەپچڕێت.

28ئەوانەی تیرەکانیان تیژ و

کەوانەکانیان توند کراوە،

سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن،

چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە.

29نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە و

وەک بەچکە شێر دەنەڕێنن،

دەمڕێنن و نێچیر دەگرن،

دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات.

30لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن،

وەک هاژەی دەریا.

دەڕواننە خاکەکە و دەبینن

وا تاریکییەکی تەنگە،

ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.