ئیشایا 49 – KSS & KJV

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 49:1-26

بەندەی یەزدان

1ئەی دوورگەکان، گوێم لێ بگرن،

ئەی نەتەوە دوورەکان، گوێ شل بکەن:

یەزدان پێش لەدایکبوونم بانگی کردم،

لەناو سکی دایکمەوە دیاری کردم.

2دەمی منی کرد بە شمشێرێکی تیژ،

لە سێبەری دەستی خۆیدا منی شاردەوە،

منی کردە تیرێکی تیژکراو،

لەناو تیردانەکەی منی شاردەوە.

3بە منی فەرموو: «تۆ بەندەی منیت،

ئیسرائیل، ئەوەی بەهۆیەوە شکۆی خۆم دەردەخەم.»

4منیش گوتم: «بەخۆڕایی ماندوو بووم،

لە شتی هیچوپووچدا توانای خۆمم نەهێشت،

بەڵام دادم لەلای یەزدانە و

پاداشتم لای خودامە.»

5ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت،

یەزدان کە لە سکی دایکمەوە شێوەی منی کێشا،

بۆ ئەوەی ببم بە بەندەی خۆی،

تاوەکو یاقوب بۆ لای ئەو بگەڕێنمەوە و

ئیسرائیلیش بخەمەوە پاڵ ئەو،

جا لەبەرچاوی یەزدان شکۆمەند دەبم و

خوداشم دەبێتە هێزم،

6ئەو دەفەرموێت:

«ئەمە شتێکی کەمە بۆ تۆ کە بەندەی من بیت

بۆ هەستانەوەی هۆزەکانی یاقوب و

بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی کە لە ئیسرائیل ئەوانم پاراست،

بەڵکو دەتکەمە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان

تاکو ڕزگاریم بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت49‏:6 بڕوانە لۆقا 2‏:29‏-32.‏

7یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەوەی دەیکڕێتەوە، دەفەرموێت:

بە گیان ڕیسواکراو، بەوەی مایەی ڕقی نەتەوەیە،

بە خزمەتکاری فەرمانڕەواکان:

«پاشایان دەبینن و هەڵدەستن،

میرانیش کڕنۆش دەبەن،

لەبەر یەزدان کە دڵسۆزە و

لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل کە تۆی هەڵبژارد.»

گەڕانەوەی ئیسرائیل

8یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«لە کاتی پەسەندیم وەڵامت دەدەمەوە،

لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیت دەدەم،

جا دەتپارێزم و دەتکەمە پەیمان بۆ گەل،

بۆ بوژاندنەوەی زەوی،

بۆ بەمیراتکردنی میراتی چیاوچۆڵەکان،

9بە دیلەکان دەڵێت: ”وەرنە دەرەوە،“

بەوانەی لە تاریکیدان: ”ئازاد بن!“

«لەسەر ڕێگاکان دەلەوەڕێن،

لەوەڕگاکانیان لەسەر هەموو گردۆڵکەیەکی ڕووتەنن.

10نە برسی دەبن و نە تینوو،

نە گەرما لێیان دەدات و نە خۆر،

چونکە ئەوەی بەزەیی پێیاندا دێتەوە، ڕێنماییان دەکات و

بۆ سەر کانیاوەکانیان دەبات.

11هەموو چیاکانم دەکەم بە ڕێگا و

ڕێڕەوەکانم بەرز دەبنەوە.

12ئەوەتا ئەمانە لە دوورەوە دێن و

ئەوەتا ئەمانە لە باکوور و ڕۆژئاواوە و

ئەمانەش لە ناوچەی ئەسوانەوە.»

13ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە،

ئەی زەوی، شادمان بە!

چیاکان دەکەونە ناو هاواری خۆشییەوە،

چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلی خۆی دەکات و

بەزەیی بە زەلیلەکانیدا دێتەوە.

14بەڵام سییۆن گوتی: «یەزدان بەجێی هێشتم!

پەروەردگار لەبیری کردم.»

15«چۆن دایک کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لەبیر دەکات،

یان بەزەیی بە بەری سکی خۆی نایەتەوە؟

تەنانەت ئەویش لەبیر دەکات،

بەڵام من تۆ لەبیر ناکەم.

16ئەوەتا لەناو لەپم تۆم هەڵکۆڵیوە،

هەمیشە شووراکانت لەبەرچاومن.

17کوڕەکانت خێرا دەگەڕێنەوە،

ڕووخێنەران و تێکدەرانت لێت دەچنە دەرەوە.

18چاوهەڵبڕە بۆ دەوروبەرت و ببینە!

هەموو کۆبوونەوە، هاتن بۆ لات.»

یەزدان دەفەرموێت: «بە گیانی خۆم،

تۆ هەموویان وەک خشڵ لەبەر دەکەیت،

وەک بووک خۆت بەوان دەڕازێنیتەوە.

19«هەرچەندە بوویت بە شوێنێکی کەلاوە و وێران و

خاکەکەشت ڕووخێنرا،

بەڵام ئێستا تەنگ دەبیت بۆ دانیشتووان،

لووشدەرانت دوور دەکەونەوە.

20ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێت لێ دەبێت

کە کوڕانی سەردەمی سک سووتاویت دەڵێن:

”ئەم جێیە تەنگە بۆمان،

جێمان بکەرەوە با نیشتەجێ بین.“

21لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:

”کێ ئەمانەی بۆ من بوو

کە من سک سووتاو و نەزۆکم،

دوورخراوە و دەربەدەرم؟

ئەی کێ بەخێوی کردن؟

ئەوەتا من بە تەنها مابوومەوە،

ئەمانە لەکوێ بوون؟“»

22یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:

«ئەوەتا من دەست بۆ نەتەوەکان بەرز دەکەمەوە،

بۆ گەلانیش ئاڵای خۆم بەرز دەکەمەوە،

جا کوڕەکانت بە باوەش دەهێنن و

کچەکانیشت لەسەر شانیان هەڵدەگرن.

23پاشاکان تۆ پەروەردە دەکەن،

شاژنەکانیان دەبنە دایەنی تۆ،

ڕوویان لە زەوی دەبێت،

کڕنۆشت بۆ دەبەن و تۆزی پێیەکانت دەلێسنەوە،

ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.

ئەوانەی شەرمەزار نابن ئەوانەن چاوەڕوانی منن.»

24ئایا دەستکەوت لە پاڵەوان دەبردرێت؟

ئایا ڕاپێچکراو لە دەستی ستەمکار دەربازی دەبێت؟

25بەڵام یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«تەنانەت ڕاپێچ لە چنگی پاڵەوانیش دەبردرێت،

دەستکەوت لە چنگی زۆرداریش دەرباز دەبێت.

من دژایەتی دژەکانت دەکەم و

من منداڵەکانت ڕزگار دەکەم.

26وا دەکەم ستەمکارانت گۆشتی خۆیان بخۆن و

وەک شەرابی شیرین، بە خوێنی خۆیان سەرخۆش بن.

جا هەموو مرۆڤ دەزانێت

من کە یەزدانم ڕزگارکەری تۆم،

ئەوەش کە دەتکڕێتەوە توانادارەکەی یاقوبە.»

King James Version

Isaiah 49:1-26

1Listen, O isles, unto me; and hearken, ye people, from far; The LORD hath called me from the womb; from the bowels of my mother hath he made mention of my name. 2And he hath made my mouth like a sharp sword; in the shadow of his hand hath he hid me, and made me a polished shaft; in his quiver hath he hid me; 3And said unto me, Thou art my servant, O Israel, in whom I will be glorified. 4Then I said, I have laboured in vain, I have spent my strength for nought, and in vain: yet surely my judgment is with the LORD, and my work with my God.49.4 my work: or, my reward

5¶ And now, saith the LORD that formed me from the womb to be his servant, to bring Jacob again to him, Though Israel be not gathered, yet shall I be glorious in the eyes of the LORD, and my God shall be my strength.49.5 Though…: or, That Israel may be gathered to him, and I may, etc 6And he said, It is a light thing that thou shouldest be my servant to raise up the tribes of Jacob, and to restore the preserved of Israel: I will also give thee for a light to the Gentiles, that thou mayest be my salvation unto the end of the earth.49.6 It is…: or, Art thou lighter than that thou shouldest, etc49.6 preserved: or, desolations

7Thus saith the LORD, the Redeemer of Israel, and his Holy One, to him whom man despiseth, to him whom the nation abhorreth, to a servant of rulers, Kings shall see and arise, princes also shall worship, because of the LORD that is faithful, and the Holy One of Israel, and he shall choose thee.49.7 whom man…: or, that is despised in soul 8Thus saith the LORD, In an acceptable time have I heard thee, and in a day of salvation have I helped thee: and I will preserve thee, and give thee for a covenant of the people, to establish the earth, to cause to inherit the desolate heritages;49.8 establish: or, raise up 9That thou mayest say to the prisoners, Go forth; to them that are in darkness, Shew yourselves. They shall feed in the ways, and their pastures shall be in all high places. 10They shall not hunger nor thirst; neither shall the heat nor sun smite them: for he that hath mercy on them shall lead them, even by the springs of water shall he guide them. 11And I will make all my mountains a way, and my highways shall be exalted. 12Behold, these shall come from far: and, lo, these from the north and from the west; and these from the land of Sinim.

13¶ Sing, O heavens; and be joyful, O earth; and break forth into singing, O mountains: for the LORD hath comforted his people, and will have mercy upon his afflicted. 14But Zion said, The LORD hath forsaken me, and my Lord hath forgotten me. 15Can a woman forget her sucking child, that she should not have compassion on the son of her womb? yea, they may forget, yet will I not forget thee.49.15 that…: Heb. from having compassion 16Behold, I have graven thee upon the palms of my hands; thy walls are continually before me. 17Thy children shall make haste; thy destroyers and they that made thee waste shall go forth of thee.

18¶ Lift up thine eyes round about, and behold: all these gather themselves together, and come to thee. As I live, saith the LORD, thou shalt surely clothe thee with them all, as with an ornament, and bind them on thee, as a bride doeth. 19For thy waste and thy desolate places, and the land of thy destruction, shall even now be too narrow by reason of the inhabitants, and they that swallowed thee up shall be far away. 20The children which thou shalt have, after thou hast lost the other, shall say again in thine ears, The place is too strait for me: give place to me that I may dwell. 21Then shalt thou say in thine heart, Who hath begotten me these, seeing I have lost my children, and am desolate, a captive, and removing to and fro? and who hath brought up these? Behold, I was left alone; these, where had they been? 22Thus saith the Lord GOD, Behold, I will lift up mine hand to the Gentiles, and set up my standard to the people: and they shall bring thy sons in their arms, and thy daughters shall be carried upon their shoulders.49.22 arms: Heb. bosom 23And kings shall be thy nursing fathers, and their queens thy nursing mothers: they shall bow down to thee with their face toward the earth, and lick up the dust of thy feet; and thou shalt know that I am the LORD: for they shall not be ashamed that wait for me.49.23 nursing fathers: Heb. nourishers49.23 queens: Heb. princesses

24¶ Shall the prey be taken from the mighty, or the lawful captive delivered?49.24 lawful…: Heb. captivity of the just 25But thus saith the LORD, Even the captives of the mighty shall be taken away, and the prey of the terrible shall be delivered: for I will contend with him that contendeth with thee, and I will save thy children.49.25 captives: Heb. captivity 26And I will feed them that oppress thee with their own flesh; and they shall be drunken with their own blood, as with sweet wine: and all flesh shall know that I the LORD am thy Saviour and thy Redeemer, the mighty One of Jacob.49.26 sweet: or, new