ئیشایا 4 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 4:1-6

1لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و

دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و

بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،

تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.

ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»

لقی یەزدان

2لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان4‏:2 لقی یەزدان: نازناوە بۆ مەسیح کە لە نەوەی داودە.‏ دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل. 3جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون. 4پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە. 5ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت. 6بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.