ئیشایا 39 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 39:1-8

نێردراوانی بابل

1لەو کاتەدا مەرۆدەخ بەلەدانی کوڕی بەلەدانی پاشای بابل نامە و دیاری بۆ حەزقیا نارد، چونکە بیستی کە نەخۆش کەوتووە و چاک بووەتەوە. 2جا حەزقیا دڵخۆش بوو بە هاتنیان و هەموو ماڵ و سامانەکەی پیشان دان، لە زێڕ و زیو و بۆن و زەیتی چاک و جبەخانەکەی و ئەو شتانەی کە لە گەنجینەکانی بوون. هیچ شتێک لە کۆشکەکەی و لە شانشینەکەی نەمایەوە کە حەزقیا پیشانیان نەدات.

3ئینجا ئیشایا پێغەمبەر هاتە لای حەزقیای پاشا و لێی پرسی: «ئەو پیاوانە چییان گوت و لەکوێوە هاتوونەتە لات؟»

حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «لە خاکێکی دوورەوە، لە بابلەوە هاتوون.»

4ئیشایا لێی پرسی: «چییان لە کۆشکەکەت بینی؟»

حەزقیاش وەڵامی دایەوە: «هەموو شتەکانی ناو کۆشکەکەمیان بینی، لە گەنجینەکانم هیچ نەمایەوە کە پیشانیان نەدەم.»

5ئینجا ئیشایا بە حەزقیای گوت: «گوێ لە پەیامی یەزدانی سوپاسالار بگرە، 6یەزدان دەفەرموێت: بێگومان سەردەمێک دێت هەموو ئەوەی لە کۆشکەکەتدایە و هەموو ئەوەی باوباپیرانت هەتا ئەمڕۆ پاشەکەوتیان کردووە بۆ بابل بار دەکرێن، هیچ شتێک بەجێناهێڵدرێت. 7لە نەوەکانیشت، ئەوانەی لە تۆ دەبن، ئەوانەی بۆت لەدایک دەبن، لێیان دەبردرێت و لە کۆشکی پاشای بابل دەبنە کاربەدەستی خەسێنراو.»

8حەزقیا وەڵامی ئیشایای دایەوە و گوتی: «ئەو پەیامەی یەزدان کە بە منت دا، پەیامێکی باشە،» چونکە لەبیری خۆیدا گوتی39‏:8 بڕوانە دووەم پاشایان 20‏:19‏.‏: «واتا ئاشتی و ئاسوودەیی لە ماوەی پاشایەتی خۆمدا دەبێت.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 39:1-8

巴比伦的使者

1那时,巴比伦王——巴拉但的儿子米罗达·巴拉但听说希西迦患病、后来痊愈,便派人送去书信和礼物。 2希西迦欣然接见使者,让他们观看国库里的金银、香料、珍贵膏油、所有兵器和一切宝物。希西迦把宫中及国内的一切都给他们看。

3以赛亚先知来见希西迦王,问他:“这些人说了些什么?他们从哪里来?”

希西迦答道:“他们从遥远的巴比伦来。”

4以赛亚问:“他们在你宫中看见了什么?”

希西迦答道:“他们看到了我宫中的一切。我把国库里的一切都给他们看了。”

5以赛亚希西迦说:“你听着,万军之耶和华说, 6‘终有一天,你王宫中的一切和你祖先积攒到现在的一切,必一件不留地被掳到巴比伦。这是耶和华说的。 7你的子孙当中必有人被掳去,在巴比伦王的宫中做太监。’” 8希西迦以赛亚说:“耶和华借你说的话很好。”因为他想:“我有生之年将平安稳妥。”