ئیشایا 37 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 37:1-38

پێشبینی ڕزگاربوونی ئۆرشەلیم

1کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان 2ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، 3پێیان گوت: «حەزقیا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت. 4بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.»

5کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا، 6ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد. 7گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»

8کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت.

9سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. کاتێک گوێ لەمە بوو، نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی: 10«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“ 11بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟ 12ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێل‌ئەسار بوو؟ 13کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟»

نوێژی حەزقیا

14حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست. 15حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی: 16«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت37‏:16 لەنێوان کەڕوبەکان: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدارە، لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤدایە، بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقی پەیمان دانرابوو، بڕوانە دەرچوون 25‏:22 و عیبرانییەکان 9‏:5‏.‏، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد. 17ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات.

18«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە. 19خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون. 20ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.»

ڕووخاندنی پاشایەتی سەنحێریب

21ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور، 22ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:

«سییۆنی کچە37‏:22 کچی شاری پایتەخت واتا هەموو گەلی ئەو وڵاتە.‏ پاکیزە37‏:22 پاکیزە: مەبەست لە وڵاتێکە کە داگیر نەکراوە.‏،

بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.

ئۆرشەلیمی کچ،

کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.

23سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟

دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە و

چاوەکانت بە فیزەوە37‏:23 عیبری: بۆ باڵا.‏ هەڵدەبڕیت؟

لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!

24لەسەر دەستی خزمەتکارەکانت

سووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.

هەروەها دەڵێیت:

”بە زۆری گالیسکەکانمەوە

من سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،

هەتا ئەوپەڕی لوبنان.

بەرزترین دار ئورز و

باشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.

چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی،

ناو چڕی دارستانەکانی.

25من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا و

ئاوم لێیان خواردەوە.

هەموو لقەکانی نیلم،

بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“

26«ئەی گوێت لێ نەبووە؟

من لەمێژە دیاریم کردووە،

لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،

ئێستاش دەیهێنمە دی،

کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،

هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد.

27دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،

ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،

بوونە گیای کێڵگە،

ڕووەکی سەوز،

گژوگیای سەربان،

هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات.

28«بەڵام من هەستان و دانیشتنت و

کاتی هاتوچۆکەت دەزانم،

هەروەها هەڵچوونت لە دژی من.

29لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیت

گەیشتنە گوێم،

قولاپەکەم دەخەمە لووتت و

لغاوەکەم لە لێوەکانت و

بەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوە

کە لێوەی هاتوویت.

30«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:

«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،

ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،

بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە و

مێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.

31ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،

جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن.

32لە ئۆرشەلیمەوە پاشماوەیەک بڵاو دەبنەوە و

دەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە،

دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار

ئەمە دەکات.

33«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:

«نایەتە ناو ئەم شارەوە و

تیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.

بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە و

سەنگەریشی لێ ناگرێت.

34نایەتە ناو ئەم شارەوە،

بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

35«بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،

لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.»

36ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون. 37ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە.

38لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر لێیاندا و ڕایانکرد بۆ خاکی ئارارات. ئیتر ئێسەرحەدۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

以賽亞書 37:1-38

希西迦向以賽亞求助

1希西迦王聽後就撕裂衣服,披上麻衣,進入耶和華的殿。 2他派身披麻衣的宮廷總管以利亞敬、書記舍伯那和祭司中的長者去見亞摩斯的兒子以賽亞先知, 3對他說:「希西迦說,『今日是遭難、蒙羞、受辱的日子,就像嬰兒要出生,產婦卻無力生產一樣。 4亞述王派他的元帥來辱罵永活的上帝,也許你的上帝耶和華聽見那些話,就懲罰他。請你為我們這些剩下的人禱告。』」 5希西迦王的臣僕說完後, 6以賽亞對他們說:「告訴你們主人,耶和華這樣說,『你不要因亞述王的僕人那些褻瀆我的話而害怕。 7我必驚動37·7 驚動」希伯來文是「使靈進入」。亞述王的心,讓他聽見風聲後便返回本國,使他在那裡死於刀下。』」

8亞述的將軍聽說亞述王已經離開拉吉,便回去見王,發現王在攻打立拿9亞述王聽說古實特哈加要來攻打他,就派使者去對希西迦說: 10「不要讓你所倚靠的上帝愚弄你,說什麼耶路撒冷必不會落在亞述王手中。 11你肯定聽過亞述諸王掃滅列國的事,難道你能倖免嗎? 12我先祖毀滅了歌散哈蘭利色提·拉撒伊甸人,這些國家的神明救得了他們嗎? 13哈馬王、亞珥拔王、西法瓦音城的王、希拿王和以瓦王如今在哪裡呢?」

希西迦的禱告

14希西迦從使者手中接過信,讀完後走進耶和華的殿,在耶和華面前展開信, 15禱告說: 16「坐在二基路伯天使之上、以色列的上帝——萬軍之耶和華啊,唯有你是天下萬國的上帝,你創造了天地。 17耶和華啊,求你側耳垂聽!耶和華啊,求你睜眼察看!求你聽聽西拿基立派人來辱罵永活上帝的話。 18耶和華啊,亞述諸王確實掃滅列國,使其土地荒涼, 19把他們的神像丟進火中燒毀。因為那些神像只是人用木頭石頭製造的,根本不是神。 20我們的上帝耶和華啊,現在求你從亞述王手中拯救我們,讓天下萬國都知道唯有你是耶和華。」

預言亞述必敗

21亞摩斯的兒子以賽亞先知派人對希西迦說:「以色列的上帝耶和華說,『因為你就亞述西拿基立的事向我禱告, 22以下是耶和華對他的判語,

錫安的居民藐視你,嘲笑你;

耶路撒冷的居民朝你逃竄的背影搖頭。

23『你在侮辱、褻瀆誰呢?

你不放在眼裡、高聲罵的是誰呢?

以色列的聖者!

24你藉你的使者侮辱主。

你說你帶著許多戰車上到群山之巔,

上到黎巴嫩的巔峰,

砍下最高的香柏樹和上好的松樹,

征服最高的山和最美的樹林。

25你說你已在外邦之地挖井喝水,

已用腳掌踏乾埃及的河流。

26『難道你不知這是我在遠古所定的嗎?

如今我要實現我昔日所定的計劃,

就是藉著你使堅城淪為廢墟。

27城中的居民軟弱無力,

驚慌失措,羞愧難當,

脆弱如野草和菜蔬,

又像還未長大就被曬焦的房頂草。

28『你起你坐,你出你進,

你向我發怒,我都知道。

29因為你向我發怒,

你狂傲的話達到了我耳中,

我要用鉤子鉤住你的鼻子,

把嚼環放在你嘴裡,

使你原路返回。』

30希西迦啊,我要給你一個兆頭。你們今年明年要吃野生的,後年要撒種,收割,栽種葡萄園,吃園中的果子。 31猶大的倖存者要再次向下扎根,向上結果。 32因為將有餘民從耶路撒冷出來,有倖存者從錫安山出來。萬軍之耶和華必熱切地成就這事。 33至於亞述王,耶和華說,『他必不能進城或向這裡射一箭,必不能手持盾牌兵臨城下或修築攻城的高臺。 34他必原路返回,不得進入這城。這是耶和華說的。 35我必為自己和我僕人大衛而保護、拯救這城。』」

36於是,耶和華的天使到亞述營中殺了十八萬五千人。人們清早起來,發現到處是屍體。 37亞述西拿基立便拔營回國,住在尼尼微38有一天,他在廟中祭拜他的神明尼斯洛的時候,他兒子亞得米勒沙利色用刀殺了他,然後逃往亞拉臘。他兒子以撒哈頓繼位。