ئیشایا 13 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئیشایا 13:1-22

سروشێک سەبارەت بە بابل

1سروشێک13‏:1 ‏فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:

2لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،

دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،

دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە

بۆ ناو دەرگای میران.

3من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،

هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،

ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.

4گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،

وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!

گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،

وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!

یەزدانی سوپاسالار

سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!

5لە خاکێکی دوورەوە دێن،

لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،

یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،

بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.

6واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان13‏:6 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.‏ نزیک بووەتەوە،

وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.

7لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،

هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.

8ڕادەچڵەکێن،

ئازار و ژان دەیانگرێت،

وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.

پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،

ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.

9ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،

سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،

بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و

گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.

10ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی

ڕووناکییان دەرناخەن،

خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،

مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.

11سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،

بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،

کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و

سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.

12مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و

ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.

13لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و

زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،

لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و

لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.

14وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و

وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،

هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و

هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.

15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و

ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.

16منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و

ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن.

17ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،

ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و

کەیفیان بە زێڕ نایەت.

18کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،

بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،

دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.

19بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و

جوانی شانازی بابلییەکان

وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،

کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.

20هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و

نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،

عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،

شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.

21بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،

چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛

کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،

تەگە لەوێ سەما دەکەن.

22کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،

چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.

کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،

ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以赛亚书 13:1-22

预言审判巴比伦

1以下是亚摩斯的儿子以赛亚得到有关巴比伦的预言:

2要在光秃的山顶上竖立旗帜,

向战士高呼,

挥手示意他们进攻贵族居住的城。

3我已向我拣选的士兵发出命令,

我已号召我的勇士去倾倒我的烈怒,

他们因我的胜利而欢喜。

4听啊,山上人声鼎沸,

像是大军的声音。

那是列邦列国聚集呐喊的声音。

万军之耶和华正在召集军队,

准备作战。

5他们从地极,从天边而来。

那是耶和华及倾倒祂烈怒的兵器,

要来毁灭大地。

6哀号吧!

耶和华的日子近了,

全能者施行毁灭的时候到了。

7人们都必双手发软,胆战心惊,

8惊恐万状,

痛苦不堪如同分娩的妇人。

他们必面面相觑,

羞愧得面如火烧。

9看啊,耶和华的日子来临了,

是充满愤恨和烈怒的残酷之日,

要使大地荒凉,

毁灭地上的罪人。

10天上的星辰不再发光,

太阳刚出来就变黑,

月亮也暗淡无光。

11我必惩罚这罪恶的世界,

惩治邪恶的世人,

制止骄横之人的狂妄,

压下残暴之徒的骄傲。

12我必使人比精炼的金子还稀少,

俄斐的纯金更罕见。

13我万军之耶和华发烈怒的日子,

必震动诸天,

摇撼大地。

14人们都投奔亲族,

逃回故乡,

好像被追赶的鹿,

又如走散的羊。

15被捉住的人都会被刺死,

被逮住的人都会丧身刀下。

16他们的婴孩将被摔死在他们眼前,

家园遭劫掠,

妻子被蹂躏。

17看啊,我要驱使玛代人来攻击他们。

玛代人不在乎金子,

也不看重银子,

18他们必用弓箭射死青年,

不怜悯婴儿,

也不顾惜孩童。

19巴比伦在列国中辉煌无比,

迦勒底人的荣耀,

但上帝必毁灭她,

好像毁灭所多玛蛾摩拉一样。

20那里必人烟绝迹,

世世代代无人居住,

没有阿拉伯人在那里支搭帐篷,

也无人牧放羊群。

21那里躺卧着旷野的走兽,

咆哮的猛兽占满房屋;

鸵鸟住在那里,

野山羊在那里跳跃嬉戏。

22豺狼在城楼上嚎叫,

野狗在宫殿里狂吠。

巴比伦的结局近了,

它的时候不多了!