شێوەی کوللە و ئاگر و شاووڵێک
1یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گژوگیا شێوەی کوللەی دەکێشا، گژوگیاکە پاش دروێنەی بەشەکەی پاشایە. 2پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
3یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە و فەرمووی: «ئەمە ڕوونادات.»
4یەزدانی باڵادەست ئاوای پیشان دام: ئەوەتا یەزدانی باڵادەست بۆ دادگاییکردن بە ئاگر بانگەشەی کرد، ئاگرەکە دەریا گەورەکەی ژێر زەوی7:4 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو. لووشدا، خاکەکەشی خوارد. 5ئینجا گوتم: «یەزدانی باڵادەست، تکایە با بەس بێت! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»
6یەزدان لەمە پاشگەز بووەوە.
یەزدانی باڵادەست فەرمووی: «هەروەها ئەمەش ڕوونادات.»
7ئاوای پیشان دام: پەروەردگار لەسەر دیوارێکی دروستکراو ڕاوەستاوە و شاووڵێکی لەدەست بوو. 8یەزدان پێی فەرمووم: «ئامۆس تۆ چی دەبینیت؟»
منیش گوتم: «شاووڵ.»
ئینجا پەروەردگار فەرمووی: «ئەوەتا من شاووڵێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیلی گەلمدا دادەنێم، پاش ئەمە چیتر دەستی لێ ناپارێزم!
9«نزرگەکانی ئیسحاق لەسەر بەرزاییەکان چۆڵ دەبن و
پیرۆزگاکانی ئیسرائیل وێران دەبن،
بە شمشێرەوە هەڵدەکوتمە سەر ماڵی یارۆڤعام.»
ئامۆس و ئەمەسیا
10جا ئەمەسیای کاهینی بێتئێل پەیامی بۆ یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیل نارد و گوتی: «ئامۆس لە ناوەڕاستی ماڵی ئیسرائیلدا پیلانی لە دژت گێڕاوە، خاکەکە ناتوانێت بەرگەی هەموو قسەکانی بگرێت،» 11چونکە ئامۆس وای گوتووە:
«”یارۆڤعام بە شمشێر دەکوژرێت،
ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆی
بێگومان ڕاپێچ دەکرێت.“»
12ئینجا ئەمەسیا بە ئامۆسی گوت: «ئەی پێشبینیکەر، بڕۆ ڕابکە بۆ خاکی یەهودا، لەوێ نان بخۆ و لەوێ پێشبینی بکە. 13بەڵام چیتر لە بێتئێل پێشبینی مەکە، چونکە پیرۆزگای پاشایە و پەرستگای پاشایەتییە.»
14ئامۆسیش وەڵامی دایەوە و بە ئەمەسیای گوت: «من پێغەمبەر نەبووم و کوڕی پێغەمبەریش نیم، بەڵکو من گاوانم و باخەوانی دار هەنجیری کێویم. 15بەڵام یەزدان لەسەر مێگەلەکەوە هەڵیگرتم، یەزدان پێی فەرمووم: ”بڕۆ پێشبینی بۆ ئیسرائیلی گەلی من بکە.“ 16ئێستاش گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، تۆ دەڵێیت:
«”پێشبینی لەسەر ئیسرائیل مەکە،
لێدووان لە دژی بنەماڵەی ئیسحاق مەدە.“
17«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«”ژنەکەت لە شاردا لەشفرۆشی دەکات،
کوڕ و کچەکانت بە شمشێر دەکوژرێن،
زەوییەکەت بە گوریس دابەش دەکرێت،
خۆشت لەسەر خاکێکی گڵاودا دەمریت،
ئیسرائیلیش لە خاکەکەی خۆی
بە دیلی ڕاپێچ دەکرێت.“»
各种灾祸的异象
1以下是主耶和华让我看见的异象:看啊,祂造了一大群蝗虫。那时,王室的作物已经收割,第二季作物刚开始发苗。 2蝗虫吃尽地上的青苗时,我说:“主耶和华啊,求你赦免!雅各那么弱小,他怎么受得了呢?” 3于是,耶和华心生怜悯,说:“我不降这灾了。”
4以下是主耶和华让我看见的异象:看啊,主耶和华降下审判的大火。大火烧干了深海,正在吞噬土地。 5那时,我说:“主耶和华啊,求你停止吧!雅各那么弱小,他怎么受得了呢?” 6于是,耶和华心生怜悯,说:“我也不降这灾了。”
7以下是祂让我看见的异象:看啊,主站在一道按照准绳建造的墙边,手里拿着准绳。 8耶和华对我说:“阿摩司,你看见什么?”我答道:“一条准绳。”主说:“我要在我的以色列子民中吊起准绳,量度他们,我不会再饶恕他们。 9以撒子孙的丘坛必遭毁坏,以色列的庙宇必成废墟,我要用刀攻击耶罗波安王朝。”
阿摩司被逐
10伯特利的祭司亚玛谢派人告诉以色列王耶罗波安:“阿摩司在以色列家图谋背叛你,我们国家无法容忍他的言论。 11因为阿摩司这样说,‘耶罗波安将丧身刀下,以色列人必被掳去,远离家乡。’”
12亚玛谢对我说:“先见啊,走吧!逃回犹大去吧!你要在那里挣吃的,在那里说预言。 13不可再在伯特利说预言,这里是王的圣所,是国庙。”
14我答道:“我本不是先知,也不是先知的门徒。我只是一个牧人,也替人看护桑树。 15但耶和华不再让我看守羊群,祂对我说,‘去!向我的以色列子民说预言。’ 16亚玛谢啊,你说,‘不要说攻击以色列的预言,不要传讲攻击以撒子孙的信息。’现在你要听耶和华对你说的话。 17耶和华说,‘你的妻子必在这城里沦为妓女,你的儿女必丧身刀下,你的田地必被人丈量、瓜分,你自己必死在异乡7:17 “异乡”希伯来文是“不洁之地”,指不信上帝的国家。。以色列人必被掳去,远离家乡。’”