ئاشکراکردن 12 – KSS & NIRV

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 12:1-17

ژن و ئەژدیها

1نیشانەیەکی گەورەش لە ئاسماندا دەرکەوت: ئافرەتێک خۆری پۆشیبوو، مانگ لەژێر پێیدا و تاجێکی دوازدە ئەستێرەیی لەسەر سەری بوو، 2سکی هەبوو، ئازاری هەبوو و لەتاو ژانی منداڵبوون هاواری دەکرد. 3نیشانەیەکی دیکەش لە ئاسماندا دەرکەوت: ئەژدیهایەکی گەورەی سوور، حەوت سەر و دە شاخی هەبوو، حەوت تاج لەسەر سەرەکانی بوون. 4کلکیشی سێیەکی ئەستێرەی ئاسمانی ڕاکێشا و فڕێیدانە سەر زەوی. ئەژدیهاکە لەبەردەم ئەو ئافرەتەی کە منداڵی دەبوو وەستابوو، بۆ ئەوەی هەرکە منداڵەکە لەدایکبوو بیخوات. 5ئیتر منداڵێکی نێرینەی بوو، ئەوەی لە داهاتوودا بە گۆچانێکی ئاسنین فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. بەڵام منداڵەکەی بۆ لای خودا و تەختەکەی ڕفێنرا. 6ئافرەتەکەش بەرەو چۆڵەوانی ڕایکرد، لەوێدا شوێنێکی هەیە لەلایەن خوداوە ئامادە کراوە، تاکو لەوێ هەزار و دوو سەد و شەست12‏:6 دەکاتە چل و دوو مانگ یان سێ ساڵ و نیو. بڕوانە 11‏:2 و 12‏:14.‏ ڕۆژ بەخێو بکرێت.

7پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان، 8بەڵام ئەژدیهاکە بەهێز نەبوو، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. 9ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی.

10جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو:

«ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان و

دەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە،

چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان،

ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد،

فڕێدرایە خوارەوە.

11ئەوان بە خوێنی بەرخەکە و

بەو شایەتییەی کە دایان، بەسەریدا سەرکەوتن،

ژیانی خۆیان خۆشنەویست و پێشوازییان لە مەرگ کرد.

12بۆیە ئەی ئاسمان و ئەوانەی تێیدا نیشتەجێن، دڵخۆش بن!

بەڵام قوڕبەسەر زەوی و دەریا،

چونکە ئیبلیس بۆتان دابەزیوە!

تووڕەییەکی گەورەی پێیە،

چونکە دەزانێت کاتێکی کورتی هەیە.»

13کاتێک ئەژدیهاکە خۆی بینی فڕێدراوەتە سەر زەوی، ئافرەتەکەی ڕاونا کە کوڕەکەی لێ ببوو. 14ئافرەتەکە هەردوو باڵی هەڵۆیەکی گەورەی پێدرا تاکو بۆ چۆڵەوانی و شوێنی خۆی بفڕێت و لەوێدا بۆ ماوەی چل و دوو مانگ دوور لە مارەکە بەخێو بکرێت. 15مارەکەش لە دەمیەوە ئاوێکی وەک ڕووباری بەدوای ئافرەتەکەدا فڕێدا بۆ ئەوەی ئاو بیبات. 16زەوی یارمەتی ئافرەتەکەی دا، زەوی دەمی کردەوە و ئەو ڕووبارەی قووت دا کە ئەژدیهاکە لە دەمیەوە فڕێیدا. 17ئەژدیهاکە لە ئافرەتەکە تووڕە بوو، چوو لەگەڵ نەوەکانی دیکەی بجەنگێت، ئەوانەی ڕاسپاردەکانی خودا بەجێدەگەیەنن و پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا.

New International Reader’s Version

Revelation 12:1-17

The Woman and the Dragon

1A great sign appeared in heaven. It was a woman wearing the sun like clothes. The moon was under her feet. On her head she wore a crown of 12 stars. 2She was pregnant. She cried out in pain because she was about to have a baby. 3Then another sign appeared in heaven. It was a huge red dragon. It had seven heads and ten horns. On its seven heads it wore seven crowns. 4The dragon’s tail swept a third of the stars out of the sky. It threw the stars down to earth. The dragon stood in front of the woman who was about to have a baby. The dragon wanted to eat her child the moment he was born. 5She gave birth to a son. He “will rule all the nations with an iron scepter.” (Psalm 2:9) And her child was taken up to God and to his throne. 6The woman escaped into the desert where God had a place prepared for her. There she would be taken care of for 1,260 days.

7Then a war began in heaven. Michael and his angels fought against the dragon. And the dragon and his angels fought back. 8But the dragon wasn’t strong enough. Both he and his angels lost their place in heaven. 9The great dragon was thrown down to the earth, and his angels with him. The dragon is that old serpent called the devil, or Satan. He leads the whole world astray.

10Then I heard a loud voice in heaven. It said,

“Now the salvation and the power and the kingdom of our God have come.

The authority of his Messiah has come.

Satan, who brings charges against our brothers and sisters,

has been thrown down.

He brings charges against them in front of our God day and night.

11They had victory over him

by the blood the Lamb spilled for them.

They had victory over him

by speaking the truth about Jesus to others.

They were willing to risk their lives,

even if it led to death.

12So be joyful, you heavens!

Be glad, all you who live there!

But how terrible it will be for the earth and the sea!

The devil has come down to you.

He is very angry.

He knows his time is short.”

13The dragon saw that he had been thrown down to the earth. So he chased the woman who had given birth to the boy. 14The woman was given the two wings of a great eagle. She was given these wings so that she could fly away. She could fly to the place prepared for her in the desert. There she would be taken care of for three and a half years. She would be out of the serpent’s reach. 15Then out of his mouth the serpent spit water like a river. He wanted to catch the woman and sweep her away in the flood. 16But the earth helped the woman. It opened its mouth and swallowed the river that the dragon had spit out. 17The dragon was very angry with the woman. He went off to make war against the rest of her children. They obey God’s commands. And they hold firmly to the truth they have said about Jesus.