Kurdi Sorani Standard

یەکەم یۆحەنا 1

1ئێمە ئەمە ڕادەگەیەنین سەبارەت بە وشەی[a] ژیان، ئەوەی لە سەرەتاوە بوو، ئەوەی گوێمان لێی بوو، ئەوەی بە چاوی خۆمان بینیمان، ئەوەی تەماشامان کرد و دەستمان لێیدا. ژیانەکە دەرکەوت، ئێمە بینیومانە و شایەتی بۆ دەدەین، ژیانە هەتاهەتاییەکەتان بۆ ڕادەگەیەنین، ئەو ژیانەی کە لەلای باوکی ئاسمانی بوو و بۆ ئێمە دەرکەوت. ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە بە ئێوەی ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتر بژین، پێکەوە ژیانی ئێمەش پەیوەستە لەگەڵ باوکی ئاسمانی و عیسای مەسیحی کوڕی. ئێمە ئەمانەتان بۆ دەنووسین تاکو خۆشییەکەمان پڕ و تەواو بێت.

خودا ڕووناکییە

ئەمەش ئەو پەیامەیە کە لە مەسیحەوە بیستمان و پێتانی ڕادەگەیەنین: خودا ڕووناکییە، هیچ تاریکی تێدا نییە. ئەگەر بڵێین پێکەوە ژیانمان لەگەڵی هەیە و بە تاریکیدا بڕۆین، ئەوا درۆ دەکەین و ڕاست ناکەین، بەڵام ئەگەر بە ڕووناکیدا بڕۆین، هەروەک چۆن خودا لە ڕووناکیدایە، ئەوا لەگەڵ یەکتری پێکەوە دەژین و خوێنی عیسای کوڕی لە هەموو گوناهێک پاکمان دەکاتەوە.

ئەگەر بڵێین گوناهمان نییە، ئەوا خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین و ڕاستی لە ئێمەدا نییە. ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە. 10 ئەگەر بڵێین گوناهمان نەکردووە، ئەوا بە درۆزنی دادەنێین و پەیامەکەی لە ئێمەدا نییە.

Notas al pie

  1. 1‏:1 وشە: لە زمانی یۆنانی پێی دەگوترێت لۆگۆس‏ کە واتایەکی فراوانی هەیە، بەڵام لێرەدا مەبەست لەو پەیامەیە کە ژیان دەبەخشێت. بڕوانە ئینجیلی یۆحەنا 1‏:1‏.‏

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

約翰一書 1

生命之道

1論到從太初就已經存在的生命之道,我們曾經耳聞目睹,親眼看過,親手摸過。 這生命曾顯現過,我們看見了,現在做見證,向你們傳揚這原本與父同在、曾向我們顯現的永恆生命。 我們把所見所聞傳給你們,使你們可以與我們相交。誠然,我們是與父和祂兒子耶穌基督相交。 我們將這些話寫給你們,是要讓大家都充滿喜樂。

要活在光中

我們從耶穌那裡聽見、現在傳給你們的信息就是:上帝是光,在祂裡面毫無黑暗。 如果我們說與祂相交,卻仍過著黑暗的生活,就是撒謊,沒有遵行真理。 如果我們生活在光明之中,像上帝在光明中一樣,就能夠彼此相交,上帝兒子耶穌的血能洗淨我們一切的罪。

如果我們說自己沒有罪,便是自欺,真理就不在我們心中。 如果我們承認自己的罪,上帝是信實公義的,必赦免我們的罪,洗淨我們一切的不義。 10 我們如果說自己沒有犯過罪,就是把上帝看作說謊的,祂的道也不在我們心中。