Kurdi Sorani Standard

ڕۆما 1

1لە پۆڵسی بەندەی عیسای مەسیح، نێردراوی بانگکراو و تەرخانکراو بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنی[a] خودا، ئەوەی کە خودا پێشتر لە نووسراوە پیرۆزەکاندا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانەوە بەڵێنی دابوو، سەبارەت بە کوڕەکەی کە بە جەستە لە نەوەی داود بوو، هەروەها بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز و بە هێزی هەستانەوەی لەنێو مردووان عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بە کوڕی خودا دیاری کرا. لە پێناوی ناوی مەسیح و لە ڕێگەی ئەوەوە، نیعمەت[b] و نێردراویێتیمان وەرگرت، تاکو هەموو نەتەوەکان بانگ بکەین بۆ ئەوەی باوەڕ بە مەسیح بهێنن و گوێڕایەڵی بن. ئێوەش لەنێو ئەوانەدان کە خودا بانگی کردن بۆ ئەوەی هی عیسای مەسیح بن.

بۆ هەموو ئەوانەی خۆشەویستی خودان و لە ڕۆما دەژین، بانگکراون بۆ ئەوەی پیرۆز بن:

با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

ئارەزووی دیدەنی ڕۆما

سەرەتا، لە پێناوی هەمووتان بەهۆی عیسای مەسیحەوە سوپاسی خودام دەکەم، چونکە باوەڕتان لە هەموو جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە. خودا، ئەوەی بە ڕۆحم خزمەتی دەکەم لە جاڕدانی مزگێنی کوڕەکەیدا، شایەتی منە کە چۆن بێ بڕانەوە یادتان دەکەم و 10 بەردەوام لە نوێژەکانم دەپاڕێمەوە کە هیچ نەبێت ئێستا بە خواستی خودا بۆم ڕێک بکەوێت بێمە لاتان.

11 تامەزرۆی بینینی ئێوەم تاکو بۆ جێگیربوونتان بەهرەی ڕۆحیتان بدەمێ، 12 هەموومان پێکەوە یەکتری هانبدەین، ئێوە بە باوەڕی من و منیش بە باوەڕی ئێوە. 13 ئەی خوشک و برایان، نامەوێ لەلاتان شاراوە بێت، زۆر جار بەتەمابووم بێمە لاتان، تاکو لەنێو ئێوەشدا بەرهەمم هەبێت، وەک لەنێو نەتەوەکانی دیکەدا، بەڵام هەتا ئێستا ڕێم لێ گیرابوو.

14 من قەرزاری یۆنانی و بەربەریم[c]، دانا و نەزان. 15 بۆیە بە پەرۆشم مزگێنی بدەمە ئێوەی دانیشتووانی ڕۆما.

مژدە توانای خودایە

16 شەرمم بە پەیامی ئینجیل[d] نییە، لەبەر ئەوەی هێزی خودایە بۆ ڕزگاربوونی هەموو ئەوانەی باوەڕ دەهێنن، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. 17 لە پەیامی ئینجیلدا بێتاوانکردن[e] لە خوداوە ئاشکرا دەکرێت، ئەم بێتاوانکردنەش لە دەستپێکردنەوە هەتا کۆتایی بە باوەڕە[f]، وەک نووسراوە: [ئەوەی ڕاستودروستە بە باوەڕ دەژیێت.[g]‏][h]

تووڕەیی خودا بۆ هەمووانە

18 لە ئاسمانەوە تووڕەیی خودا لە دژی هەموو خوانەناسی و خراپەکارییەکی خەڵک دەردەکەوێت، ئەوانەی بە خراپەکانیان ڕاستی دادەپۆشن، 19 لەبەر ئەوەی زانینی خودا تێیاندا دیارە، لەبەر ئەوەی خودا بۆی دەرخستوون. 20 لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی[i]، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون.

21 لەگەڵ ئەوەی کە خودایان ناسی، بەڵام وەک خودا ستایشیان نەکرد و سوپاسیان نەکرد، بەڵکو لە بیرکردنەوەیان پووچەڵ بوون و دڵە گێلەکانیان تاریک بوو. 22 هەرچەندە بە وتەی خۆیان دانان، بوونە گێل، 23 شکۆی خودای نەمریان گۆڕییەوە بە شێوەی پەیکەری مرۆڤی لەناوچوو و باڵندە و چوارپێ و خشۆک.

24 هەر لەبەر ئەوە خودا بە هەوەسی دڵیان ئەوانی دایە دەست گڵاوی، تاکو لەناو خۆیاندا سووکایەتی بە لەشی خۆیانەوە بکەن. 25 ئەوانەی ڕاستی خودایان بە درۆ گۆڕییەوە و بەدیهێنراویان پەرست و خزمەتیان کرد لە جیاتی بەدیهێنەر، ئەوەی هەتاهەتایە ستایش بۆ ئەوە. ئامین.

26 لەبەر ئەوە خودا ئەوانی دایە دەست هەوەسە ئابڕووبەرەکانیان، چونکە ژنەکانیان جووتبوونی سروشتییان بە ناسروشتی گۆڕییەوە. 27 پیاوانیش وازیان لە جووتبوونی سروشتی ژنانیان هێنا و گڕیان گرت لە هەوەس بۆ یەکتری. پیاو لەگەڵ پیاو بەدڕەوشتی دەکرد، جا سزای تەواوی خراپبوونیان لە خۆیاندا وەرگرت.

28 سەرەڕای ئەوەش، نەیاندەویست لە ناسینی خودا بەردەوام بن، خوداش ئەوانی دایە دەست مێشکی گەندەڵیان، تاکو ئەوە بکەن کە ناشێت. 29 پڕبوون لە هەموو ناڕەوایی و خراپە و چاوچنۆکی و بەدکارییەک. پڕن لە ئیرەیی و کوشتن و دژایەتی و فێڵبازی و زیانبەخشی. غەیبەتکارن، 30 بوختانکەرن، ڕقیان لە خودایە، شەڕفرۆشن، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، داهێنەری خراپەن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نین، 31 بێ مێشکن و دڵسۆز نین، بێ هەست و بێ بەزەیین. 32 لەگەڵ ئەوەی دەزانن حوکمی دادپەروەرانەی خودا بۆ ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە کارانە مردنە، بەڵام نەک تەنها خۆیان ئەو کارانە دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش پەسەند دەکەن کە دەیکەن.

Notas al pie

  1. 1‏:1 یۆنانی: ئینجیل.‏
  2. 1‏:5 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏
  3. 1‏:14 بەربەری: ئەو کەسانەی کە بە زمانی یۆنانی قسە ناکەن، بە کەسانی ناڕۆشنبیر هەژماردکراون.‏
  4. 1‏:16 ئینجیل: وشەیەکی یۆنانییە بە واتای ڕاگەیاندنی مژدەی هاتنی پاشایە.‏
  5. 1‏:17 یۆنانی: ڕاستودروستی خودا، بە واتای چۆن خودا مرۆڤی گوناهبار بێتاوان دەکات و بە مرۆڤی ڕاستودروستی هەژمارد دەکات، بڕوانە ڕۆما 3‏:21‏-26 و ڕۆما 10‏:3 و فیلیپی 3‏:9‏‏.‏
  6. 1‏:17 یۆنانی: لە باوەڕ بۆ باوەڕ.‏
  7. 1‏:17 مەبەست لەوەیە ئەوەی کە لە گوناه بێتاوان کرا ژیانی هەتاهەتایی بە باوەڕ وەردەگرێت.‏
  8. 1‏:17 حەبەقوق 2‏:4‏.‏
  9. 1‏:20 خودایەتییەکەی: واتە سروشتی خودایی و ئەو تایبەتمەندییانەی کە تەنها لە خودادا هەن.‏

Słowo Życia

List św. Pawła do Rzymian 1

Pozdrowienie

1Piszę do was ja, Paweł, sługa Chrystusa Jezusa, powołany na apostoła, aby głosić dobrą nowinę od Boga. Zapowiadali ją już Jego prorocy w świętych księgach. 3-4 Jest to dobra nowina o Jego Synu, potomku króla Dawida—Jezusie Chrystusie, naszym Panu. On to, dzięki Duchowi Świętemu, przez zmartwychwstanie okazał się pełnym mocy Synem Bożym To od Niego otrzymaliśmy łaskę i misję apostolską, aby przez wiarę doprowadzić do posłuszeństwa Mu wszystkich pogan. Wśród nich jesteście i wy, powołani przez Jezusa Chrystusa.

Wszystkim wam, mieszkającym w Rzymie, ukochanym przez Boga, powołanym i świętym, przekazuję życzenia łaski i pokoju od Boga Ojca i naszego Pana, Jezusa Chrystusa.

Paweł pragnie odwiedzić Rzym

Już na wstępie pragnę podziękować Bogu przez Jezusa Chrystusa za was wszystkich, za to, że wasza wiara jest znana na całym świecie. Bóg, któremu służę całym sercem, głosząc dobrą nowinę o Jego Synu, jest mi świadkiem, że nieustannie o was myślę! 10 Stale proszę Go o to, aby jeśli taka jest Jego wola, pozwolił mi w końcu was odwiedzić. 11 Gorąco pragnę was zobaczyć i podzielić się z wami duchowym darem dla waszego umocnienia, 12 abyśmy wzajemnie zachęcili się swoją wiarą: wy moją, a ja waszą.

13 Drodzy przyjaciele! Wiedzcie, że wiele razy zamierzałem już do was przybyć, aby i wśród was—podobnie jak wśród innych pogan—zebrać duchowy owoc, ale jak dotąd zawsze pojawiały się jakieś przeszkody. 14 Czuję się dłużnikiem Greków i nie—Greków, uczonych i niewykształconych. 15 Dlatego tak bardzo chciałbym przedstawić dobrą nowinę również wam, mieszkańcom Rzymu. 16 Nie wstydzę się jej. Jest ona bowiem mocą Boga niosącą zbawienie wszystkim, którzy uwierzą: zarówno Żydom, jak i poganom. 17 Poprzez dobrą nowinę Bóg ogłosił uniewinnienie grzeszników, które bierze początek z wiary i do wiary prowadzi. Pismo mówi bowiem: „Prawy człowiek będzie żył dzięki wierze”.

Gniew Boży

18 Bóg okazuje jednak również swój gniew z powodu wszelkiego grzechu i nieprawości ludzi, którzy poprzez swoje złe czyny zaciemniają prawdę. 19 Wiedzą oni, jak można poznać Boga, bo On sam im to pokazał. 20 Od czasów stworzenia bowiem niewidzialne cechy Boga—Jego odwieczną moc i boskość—można dostrzec w Jego dziełach. Nikt więc nie może się wykręcać, mówiąc, że Go nie poznał. 21 Zatem ludzie poznali Boga, ale nie chcieli oddawać Mu czci ani dziękować. Popadli w bezsensowne rozmyślania i pogrążyli swoje serca w ciemnościach. 22 Uważając się za mądrych, w rzeczywistości stali się głupcami. 23 Zamiast oddawać cześć wiecznemu Bogu, zaczęli otaczać kultem podobizny przemijającego człowieka oraz ptaków, czworonożnych zwierząt i płazów. 24 Dlatego Bóg dopuścił, aby poddali się własnym pragnieniom i by hańbili swoje ciała. 25 Bożą prawdę zamienili bowiem na kłamstwo i zaczęli czcić stworzenie zamiast Stwórcy, który jest błogosławiony na całe wieki! Amen! 26 Dlatego właśnie Bóg dopuścił, aby poddali się bezwstydnym pragnieniom. Kobiety porzuciły współżycie zgodne z naturą i zaczęły grzeszyć przeciw naturze. 27 Podobnie mężczyźni, odrzucili normalne współżycie z kobietami i zaczęli pragnąć siebie nawzajem, grzesząc z innymi mężczyznami i ponosząc na sobie samych karę, na jaką zasłużyli. 28 Ponieważ ludzie nie chcieli otaczać Boga należnym Mu szacunkiem, On dopuścił, aby czynili wszystko, co tylko ich nikczemne umysły mogły wymyślić. 29 Napełnili się więc wszelką nieprawością, złem, chciwością, zachłannością, nienawiścią, dążeniem do morderstw, kłótnią, podstępem, złośliwością i plotkarstwem. 30 Ludzie ci nienawidzą Boga, są zuchwali, uparci, pyszni, pomysłowi w czynieniu zła i nieposłuszni rodzicom. 31 Są głupi, podstępni, pozbawieni serca i litości dla innych. 32 Dobrze wiedzą, że ci, którzy popełniają takie przestępstwa, zgodnie z Bożym wyrokiem podlegają karze śmierci. Mimo to jednak nadal grzeszą w ten sposób a nawet popierają innych, którzy tak postępują.