Kurdi Sorani Standard

ناحوم 1

1سروشێک[a] سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی:

تووڕەیی خودا لە دژی نەینەوا

یەزدان خودایەکی ئیرەدار[b] و تۆڵەسێنەرە،
    یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە.
یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و
    هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە.
یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە،
    بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت.
ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە،
    هەور تۆزی پێیەکانیەتی.
دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات،
    هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات.
باشان و کارمەل سیس دەکات،
    خونچەی لوبنان سیس دەبێت.
چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و
    گردەکان دەتوێنەوە.
زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت،
    جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی.
کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟
    کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟
هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و
    تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن.

یەزدان چاکە،
    لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.
بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،
    بەڵام بە تۆفانێکی گەورە
بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت،
    دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.

بیر لە چی دەکەنەوە لە دژی یەزدان؟
    ئەو کۆتایی پێدەهێنێت،
    کارەسات دوو جار بەرپا نابێت.
10 ئەوان وەک دڕک لێک دەئاڵێن،
    بە شەرابەکەیان سەرخۆش دەبن،
    هەموویان وەک کای وشک دەسووتێن.
11 ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،
    ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،
    ڕاوێژکاری بەدکارییە.

12 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،
    بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.
ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت
    بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
13 ئێستاش ئەو نیرەی[c] کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،
    کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»

14 ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:
    «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.
بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان
    لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.
    گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»

15 ئەوەتا لەسەر چیاکانە
    پێیەکانی مزگێنیدەر،
    ئاشتی ڕادەگەیەنێت!
ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،
    نەزرەکانت[d] بەجێبهێنە،
ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،
    بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.

Notas al pie

  1. 1‏:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏
  2. 1‏:2 واتای حەسوود، ئەمەش بە مەبەستێکی باش هاتووە، چونکە خودا نایەوێت هیچ خودایەکی دیکە بپەرسترێت.‏
  3. 1‏:13 مەبەستی لە بارگرانییە.‏
  4. 1‏:15 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏

Swedish Contemporary Bible

Nahum 1

Herren ska döma Nineve

1Profetia om Nineve. Boken med en syn av Nahum från Elkosh.

2Herren är en svartsjuk, hämnande Gud,

Herren hämnas och är full av vrede.

Herren tar hämnd på sina motståndare

och behåller sin vrede mot sina fiender.

3Herren är sen till vrede

men stor i kraft,

han låter ingen gå ostraffad.

Herrens väg går fram i storm och oväder,

och molnen är dammet efter hans fötter.

4Han tillrättavisar havet,

han låter det torka ut

och floderna sina.

Bashan och Karmel vissnar,

och Libanons blomning tynar bort.

5Bergen skakar inför honom,

och höjderna smälter ner.

Jorden bävar inför honom,

världen och alla som bor där.

6Vem kan bestå inför hans förbittring?

Vem uthärdar hans brinnande vrede?

Hans vrede brinner som en eld,

och klipporna rämnar inför honom.

7Herren är god,

en fästning på nödens dag.

Han tar sig an dem

som tar sin tillflykt till honom.

8Men med en väldig flod

utplånar han Nineves plats.

Han förföljer sina fiender

ända in i mörkret.

9Vad ni än har för tankar mot Herren,

så ska han göra slut på dem.

Nöden ska inte komma två gånger.

10Som hopslingrade törnen

och druckna av vin

ska de brinna upp

som torr halm.[a]

11Från dig har det gått ut en man

med onda tankar mot Herren,

en ondskans rådgivare.

12Så säger Herren:

”Hur starka och många de än är

så ska de slås ner och förgås.

Jag har plågat dig, Juda,

men ska inte plåga dig mer.

13Nu ska jag bryta sönder det ok han lagt på dig

och slita av dina bojor.”

14Herren har gett en befallning om dig[b]:

”Det ska inte finnas någon efterkommande

som för ditt namn vidare.

Ur ditt gudatempel ska jag förstöra

alla gudabilder, såväl skurna som gjutna,

och jag ska göra i ordning en grav åt dig,

för du är värdelös.”

15Se, över bergen stiger budbäraren fram

med goda nyheter

och förkunnar fred.

Fira dina högtider, Juda,

infria dina löften,

för den onde ska inte mer invadera dig;

han är fullständigt utplånad.

Notas al pie

  1. 1:10 Grundtextens innebörd är osäker.
  2. 1:14 Syftar på den assyriske kungen.