Kurdi Sorani Standard

مەلاخی 1

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش[a] بۆ ئیسرائیل لەسەر زاری مەلاخی[b]:

گومان لە خۆشەویستی خودا

یەزدان دەفەرموێت: «خۆشمویستن.»

«بەڵام ئێوە لێم دەپرسن: ”بە چی خۆشتویستین؟“»

یەزدان دەفەرموێت: «ئایا عیسۆ برای یاقوب نەبوو؟ لەگەڵ ئەوەشدا، یاقوبم خۆشویست، بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە[c]، چیاکانی ئەوم وێران کرد و میراتەکەیم دایە چەقەڵی چۆڵەوانی.»

ئەگەر ئەدۆم بڵێت: «وردوخاش کراین، بەڵام دەگەڕێینەوە و کاولەکەمان بنیاد دەنێینەوە.»

بەڵام یەزدانی سوپاسالار وا دەفەرموێت: «ئەوان بنیاد دەنێن و منیش دادەڕمێنم. ناویان دەنێن ”خاکە خراپەکارەکە“، ئەو گەلەی کە هەتاهەتایە یەزدان لێی تووڕەیە. بە چاوی خۆتان دەبینن و دەڵێن: ”یەزدان مەزنە، تەنانەت لەو دیوی سنووری ئیسرائیلیشەوە!“»

قوربانی کوێر و شەل

یەزدانی سوپاسالار بە ئێوە دەفەرموێت: «کوڕ ڕێزی باوکی دەگرێت و خزمەتکاریش ڕێزی گەورەکەی. ئەگەر من باوکم، کوا ڕێز لێگرتنم؟ ئەگەر گەورەشم، کوا ترستان لە من؟»

«ئەی کاهینان، ئێوە گاڵتە بە ناوەکەم دەکەن.»

«بەڵام لێم دەپرسن: ”چۆن گاڵتەمان بە ناوی تۆ کردووە؟“

«بە پێشکەشکردنی نانی گڵاو لەسەر قوربانگاکەم.

«بەڵام ئێوە لێم دەپرسن: ”چۆن گڵاومان کردوویت؟“

«بەوەی کە دەڵێن، خوانی یەزدان مایەی گاڵتە پێکردنە. کاتێک ئاژەڵی کوێر وەک قوربانی پێشکەشی دەکەن، ئایا ئەمە بەدکاری نییە؟ کاتێک ئاژەڵی شەل و نەخۆش پێشکەش دەکەن، ئایا ئەمە بەدکاری نییە؟ ئێستاش پێشکەشی بکەن بە فەرمانڕەواکەتان، ئایا لێتان ڕازی دەبێت؟ ئایا سەربەرزتان دەکات؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

«ئێستاش لە یەزدان بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. بە قوربانی وەک ئەمانە، ئایا لێتان ڕازی دەبێت؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

10 یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «خۆزگە کەسێک لەنێو ئێوەدا دەروازەکانی پەرستگا دابخات، تاکو لەخۆڕا ئاگر لەسەر قوربانگاکەم نەکەنەوە! پێتان دڵخۆش نیم. لە قوربانی دەستتان ڕازی نیم. 11 لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، لەنێو نەتەوەکان ناوم مەزن دەبێت. لە هەموو شوێنێک بخوور دەسووتێنن و قوربانی بێگەرد بۆ من پێشکەش دەکەن، چونکە لەنێو نەتەوەکان ناوم مەزن دەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

12 «بەڵام ئەی کاهینان، ئێوە ناوی من گڵاو دەکەن کە دەڵێن: ”خوانی پەروەردگار گڵاوە،“ هەروەها ”خۆراکەکەی سەری قێزەونە.“ 13 دەڵێن: ”لەمە ماندوو بووین!“ سووکایەتی پێ دەکەن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

«کاتێک ئاژەڵی زەوتکراو و شەل و نەخۆشتان هێنا، ئاوا قوربانی پێشکەش دەکەن، ئایا لێتان ڕازی دەبم؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 14 «نەفرەت لێکراوە ئەو فێڵبازەی کە لە مێگەلەکەی نێرینەی ساغ هەیە و نەزر[d] دەکات، بەڵام ئاژەڵێکی عەیبدار بۆ پەروەردگار دەکاتە قوربانی، چونکە من پاشایەکی مەزنم، ناوەکەشم لەنێو نەتەوەکاندا سامناک دەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

Notas al pie

  1. 1‏:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏
  2. 1‏:1 لە زمانی عیبری مەلاخی واتە پەیامنێرەکەم.‏
  3. 1‏:3 بە واتای ڕەتکردنەوە.‏
  4. 1‏:14 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏‏.‏

Swedish Contemporary Bible

Malachi 1

1Profetia.

Herrens ord till Israel genom Malaki.

Herren älskar sitt folk

2”Jag har älskat er, säger Herren. Men ni säger: ’På vilket sätt har du älskat oss?’ Var inte Jakob och Esau bröder? säger Herren. Jag älskade Jakob 3men hatade Esau. Jag gjorde hans berg till en ödemark och gav hans arv åt öknens schakaler.”

4Om Edom säger: ”Vi är krossade, men vi ska åter bygga upp ruinerna,” så säger härskarornas Herre: ”Låt dem bygga, jag kommer ändå att riva ner det. Det ska kallas ondskans land och folket som Herren vredgas på för evigt. 5Ni får se det med egna ögon, och då ska ni säga: ’Herren är stor, även bortom Israels gränser!’

Israels otrohet

(1:6—2:16)

Herren kräver felfria offer

6En son hedrar sin far och en tjänare sin herre. Om jag är en far, var är min heder? Och om jag är en herre, var är min respekt? Detta säger härskarornas Herre till er präster, som föraktar mitt namn.

Då frågar ni: ’På vilket sätt har vi föraktat ditt namn?’

7Genom att ni har burit fram oren mat på mitt altare.

Ni frågar: ’På vilket sätt har vi gjort dig oren?’

Genom att säga att Herrens bord kan föraktas. 8När ni bär fram ett blint offerdjur, är det inte något ont? När ni bär fram ett halt och sjukt offerdjur, är det inte något ont? Försök komma med sådana offer till din ståthållare! Skulle han gilla dig och ta emot dig välvilligt? säger härskarornas Herre.

9Nu vädjar ni till Gud att han ska vara nådig mot oss! Skulle han, när ni nu har sådant i era händer, vara välvilligt inställd mot er?” säger härskarornas Herre.

10”Om ändå någon av er ville stänga tempeldörrarna och låta bli att i onödan tända eld på mitt altare! Jag vill inte veta av er, säger härskarornas Herre, och jag kan inte ta emot era offer. 11Från öster till väster ska mitt namn bli stort bland folken. På alla platser ska man bära fram rökelse och rena offer åt mitt namn, för mitt namn är stort bland folken, säger härskarornas Herre.

12Ni däremot vanhelgar det och säger att Herrens bord är orent och hans mat är värd förakt. 13Ni säger: ’Så besvärligt!’ och fnyser bara, säger härskarornas Herre. Ni kommer med stulna, halta och sjuka djur för att offra. Skulle jag kunna ta emot sådant av er? säger Herren. 14Förbannad är den bedräglige som lovar att offra ett handjur från sin hjord och sedan ändå offrar ett missbildat djur åt Herren. För jag är en stor kung, säger härskarornas Herre, och mitt namn är fruktat bland folken.