Kurdi Sorani Standard

مەرقۆس 1:1-45

دەرکەوتنی یەحیای کوڕی زەکەریا

1سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا. 2لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە:

[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم،

ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،]1‏:2 مەلاخی 3‏:1.‏

3[کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:

«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،

ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»]1‏:3 ئیشایا 40‏:3.‏

4یەحیا هات، لە چۆڵەوانیدا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا و جاڕی لەئاوهەڵکێشانی1‏:4 یۆنانی: باپتسمە‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏ تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین. 5خەڵکی هەموو گوندەکانی یەهودیا و هەموو ئۆرشەلیم دەهاتنە لای، دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران. 6جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، کوللە و هەنگوینی کێویی دەخوارد. 7ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە. 8من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت1‏:8 هەڵکێشان لە ڕۆحی پیرۆز بە واتای شوشتنی ڕۆحی دێت. واتە، عیسای مەسیح ڕۆحی پیرۆز دەنێرێت تاکو لە هەموو باوەڕدارێکدا نیشتەجێ ببێت و لە گوناه بیانپارێزێت و ڕێنماییان بکات.‏

لەئاوهەڵکێشانی عیسا

9لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا. 10هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە. 11دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»

12دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد. 13چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد.

عیسا مزگێنی ڕادەگەیەنێت

14دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و 15دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.»

هەڵبژاردنی قوتابییەکان

16کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. 17عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ1‏:17 بەدەستهێنانی خەڵک تاکو ببنە قوتابی مەسیح.‏18دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.

19ئینجا کەمێک دوورکەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاکدەکردەوە. 20یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن.

دەرکردنی ڕۆحی پیس

21ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک. 22خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات1‏:22 مالم.‏. 23لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد، 24گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!»

25عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» 26ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە.

27هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.» 28یەکسەر ناوبانگی عیسا بە هەموو ناوچەی دەوروبەری جەلیلدا بڵاو بووەوە.

چاککردنەوەی خەسووی پەترۆس

29کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس. 30خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد. 31ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان.

32ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو. 33هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە، 34عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە.

مزگێنیدان لە ناوچەی جەلیل

35بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن. 36شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنیدا گەڕان، 37کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.»

38عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.» 39ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد.

پاکبوونەوە لە گولی

40پیاوێک هاتە لای عیسا کە نەخۆشی گولی هەبوو، لێی پاڕایەوە و چۆکی دادا و پێی گوت: «ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.»

41عیسا دڵی پێی سووتا و دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و پێی فەرموو: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» 42دەستبەجێ گولییەکەی لێبووەوە و پاک بووەوە.

43دوای ئەوەی کە عیسا پیاوەکەی بە توندی ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ بەڕێی کرد، 44پێی فەرموو: «ئاگاداربە، هیچ شتێک بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین1‏:44 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏ بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» 45بەڵام ئەو ڕۆیشت و دەستی بە جاڕدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کرد، لەبەر ئەوە عیسا نەیتوانی بە ئاشکرا بچێتە ناو شار، بەڵکو لە دەرەوە لە شوێنە چۆڵەکاندا بوو و خەڵکیش لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە لای.

Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מרקוס 1:1-45

1כך מתחיל הסיפור על ישוע המשיח בן־האלוהים. 2בספרי הנביאים הודיע לנו אלוהים שהוא עומד לשלוח אלינו את בנו, אולם לפני כן ישלח שליח מיוחד אשר יכין את העולם לקראת בואו של בן־האלוהים.1‏.2 א 2 מלאכי ג 1

3ישעיהו הנביא ניבא:1‏.3 א 3 ישעיהו מ 3 ”קול קורא במדבר פנו דרך ה׳, ישרו מסילותיו.“ 4שליח זה היה יוחנן המטביל. יוחנן גר במדבר והכריז שכל אחד צריך להיטבל במים, לאות חרטה על מעשיו וכדי שאלוהים יסלח לו עליהם. 5אנשים רבים מירושלים ומכל אזור יהודה באו להקשיב לדברי יוחנן, ולאחר שהתוודו על מעשיהם הרעים הוא הטביל אותם בנהר הירדן. 6בגדיו היו עשויים שער גמלים והייתה לו חגורת עור; הוא נהג לאכול ארבה ודבש־בר. 7המסר של יוחנן היה זה:

”בקרוב יבוא אדם גדול ונעלה ממני; הוא כה נעלה עד כי איני ראוי אפילו להסיר את נעליו! 8אני הטבלתי אתכם במים, אולם הוא יטביל אתכם ברוח הקודש של אלוהים!“

9יום אחד בא ישוע מנצרת שבגליל, ויוחנן הטביל אותו בנהר הירדן. 10כאשר יצא ישוע מהמים נפתחו השמים, ורוח אלוהים בדמות יונה ירדה ונחתה עליו, 11וקול מן השמים קרא: ”אתה בני אהובי, ובך אני חפץ.“ 12‏-13רוח אלוהים נשא מיד את ישוע אל המדבר, שם הוא נשאר לבדו עם חיות המדבר ארבעים יום, והשטן ניגש לנסותו. לאחר מכן באו המלאכים לשרת אותו.

14זמן מה לאחר שאסר המלך הורדוס את יוחנן, בא ישוע אל הגליל כדי להכריז על בשורת אלוהים.

15”העת הגיעה!“ קרא ישוע. ”מלכות אלוהים קרבה, שובו מדרככם הרעה והאמינו לבשורה!“

16יום אחד כשהתהלך ישוע על חוף הכינרת, ראה את האחים שמעון ו‎אַנְדְּרֵי דגים בעזרת רשתות. הם היו דייגים במקצועם.

17”בואו אחרי!“ קרא אליהם ישוע. ”אני אעשה אתכם לדייגי אדם!“ 18שני האחים עזבו מיד את הרשתות שלהם והלכו אחריו.

19לא הרחק משם ראה ישוע את יעקב ויוחנן בני־זבדי יושבים בסירת דיג ומתקנים את הרשתות. 20ישוע קרא להם, והשניים הצטרפו מיד אל החבורה, לאחר שהשאירו את זבדי אביהם בסירה עם מספר דייגים שכירים.

21ישוע ומלוויו הגיעו לכפר־נחום. בשבת בבוקר הלכו לבית־הכנסת, וישוע לימד את הקהל. 22היהודים בבית־הכנסת נדהמו מהדרשה שלו, מפני שדיבר אליהם בסמכות רבה ולא כמו הסופרים.

23בבית־הכנסת היה איש אחוז שד טמא, והלה צעק לפתע: 24”מדוע אתה מטריד אותנו, ישוע מנצרת, האם באת להשמיד את השדים? אני מכיר אותך; אתה בנו הקדוש של אלוהים!“

25ישוע נזף בשד וציווה עליו: ”שתוק וצא החוצה!“ 26השד טלטל את האיש המסכן מצד אל צד ויצא ממנו בקול צעקה.

27כל הנוכחים השתוממו והחלו לשוחח זה עם זה על המקרה. ”האם זוהי תורה חדשה?“ שאלו בהתרגשות. ”ראו, גם השדים שומעים בקולו!“

28עד מהרה התפשטו השמועות על מעשי ישוע והתפרסמו בכל אזור הגליל.

29ישוע ותלמידיו יצאו מבית־הכנסת והלכו לביתם של שמעון ו‎אַנְדְּרֵי. 30כאשר נכנסו אל הבית מצאו את חמותו של שמעון שוכבת שם חולה עם חום גבוה. התלמידים פנו מיד אל ישוע וביקשו את עזרתו. 31ישוע ניגש אל מיטת החולה, אחז בידה ועזר לה לשבת. החום נעלם מיד, היא קמה ממיטתה והכינה להם אוכל.

32‏-33עם שקיעת השמש התמלאה חצר הבית בחולים ואנשים אחוזי שדים, אשר הובאו אל ישוע כדי שירפא אותם. ליד הבית התאספו כל אנשי העיירה מתוך סקרנות.

34ישוע ריפא אנשים רבים שהיו חולים במחלות שונות, וגירש שדים רבים (אולם הוא לא הרשה לשדים לדבר, משום שידעו מי הוא).

35למחרת בבוקר, עוד לפני זריחת השמש, קם ישוע והלך למקום שקט ומבודד כדי להתפלל. 36‏-37שמעון והאחרים יצאו בעקבותיו, וכשמצאו אותו קראו: ”לאן אתה הולך? כולם מחפשים אותך!“

38”איננו יכולים להישאר כל הזמן במקום אחד“, השיב ישוע. ”עלינו ללכת גם למקומות אחרים, כדי לספר לאנשים על מלכות אלוהים; הרי לשם כך באתי!“

39ישוע עבר בכל רחבי הגליל, לימד בבתי־הכנסת וגירש שדים מהרבה אנשים. 40פעם בא אליו אדם חולה צרעת והתחנן לפניו שירפא אותו. ”אם רק תרצה, תוכל לרפא אותי“, אמר האיש.

41ישוע חש חמלה רבה, ועל כן נגע במצורע ואמר: ”ודאי שאני רוצה. הירפא!“ 42הצרעת נעלמה מיד, והאדם נרפא כליל!

43”לך מהר להיבדק אצל הכוהן“, אמר ישוע לאיש בתוקף. 44”אל תשכח לקחת איתך קורבן טהרה, כפי שציווה משה על בני־ישראל, כדי שכולם יראו שנרפאת. אל תעצור בדרך לדבר עם איש!“

45אבל האיש לא שמע בקול ישוע, והלך והכריז לכולם שהוא בריא. הוא סיפר לכולם שישוע ריפא אותו ממחלת הצרעת, וכתוצאה מכך שוב לא יכול היה ישוע להיכנס לעיר בגלוי, כי אנשים רבים הלכו אחריו לכל מקום ולא נתנו לו מנוחה. על כן הוא החליט לשבת מחוץ לעיר, אך גם זה לא הועיל, כי תוך זמן קצר מצא אותו ההמון והקיף אותו מכל עבר.