Kurdi Sorani Standard

مەتا 1

بنەچەی عیسا

1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:

ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،

ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،

یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،

یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو، تامار دایکیان بوو،

پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،

حەسرۆن باوکی ڕام[a] بوو،

ڕام باوکی عەمیناداب بوو،

عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،

نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،

سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،

بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،

عوبێد باوکی یەسا بوو،

یەسا باوکی داودی پاشا بوو.

داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی هی ئوریا[b] بوو،

سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،

ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،

ئەبیا باوکی ئاسا بوو،

ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،

یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،

یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،

عوزیا باوکی یۆتام بوو،

یۆتام باوکی ئاحاز بوو،

ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،

10 حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،

مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،

ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،

11 یۆشیا باوکی یەهۆیاکین[c] و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.

12 لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،

یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،

شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،

13 زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،

ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،

ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،

14 ئازور باوکی سادۆق بوو،

سادۆق باوکی ئەکیم بوو،

ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،

15 ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،

ئەلعازار باوکی مەتان بوو،

مەتان باوکی یاقوب بوو،

16 یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح[d] ناودەبردرێت.

17 بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.

لەدایکبوونی عیسا

18 لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی لە یوسف مارەبڕاو بوو، پێش ئەوەی بیگوازێتەوە، دەرکەوت کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز سکی پڕبووە. 19 یوسفی دەستگیرانی کە پیاوچاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.

20 کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزەوەیە. 21 کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا[e]، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

22 ئەمانە هەمووی ڕوویدا، هەتا ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە[f] فەرموویەتی بێتە دی: 23 [ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل.][g] واتە: خودا لەگەڵمانە.

24 کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25 بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.

Notas al pie

  1. 1‏:3 یۆنانی: ئارام‏، بەڵام لە زمانی عیبری (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4‏:19‏‏.‏
  2. 1‏:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود.‏
  3. 1‏:11 یۆنانی: یەکنیا‏، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکین‏ە، بڕوانە دووەم پاشایان 24‏:6‏.‏
  4. 1‏:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏
  5. 1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع‏. واتە (خودا ڕزگار دەکات.)‏
  6. 1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏
  7. 1‏:23 ئیشایا 7‏:14‏‏

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

马太福音 1

耶稣基督的家谱

1耶稣基督是亚伯拉罕的子孙、大卫的后裔,以下是祂的家谱:

亚伯拉罕生以撒,

以撒生雅各,

雅各生犹大和他的兄弟,

犹大和她玛生法勒斯和谢拉,

法勒斯生希斯仑[a]

希斯仑生兰,

兰生亚米拿达,

亚米拿达生拿顺,

拿顺生撒门,

撒门和喇合生波阿斯,

波阿斯和路得生俄备得,

俄备得生耶西,

耶西生大卫王。

大卫和乌利亚的妻子生所罗门,

所罗门生罗波安,

罗波安生亚比雅,

亚比雅生亚撒,

亚撒生约沙法,

约沙法生约兰,

约兰生乌西雅,

乌西雅生约坦,

约坦生亚哈斯,

亚哈斯生希西迦,

10 希西迦生玛拿西,

玛拿西生亚们,

亚们生约西亚,

11 约西亚生耶哥尼雅和他的兄弟,

那时以色列人被掳往巴比伦。

12 被掳到巴比伦以后,

耶哥尼雅生撒拉铁,

撒拉铁生所罗巴伯,

13 所罗巴伯生亚比玉,

亚比玉生以利亚敬,

以利亚敬生亚所,

14 亚所生撒督,

撒督生亚金,

亚金生以律,

15 以律生以利亚撒,

以利亚撒生马但,

马但生雅各,

16 雅各生约瑟。

约瑟就是玛丽亚的丈夫,

那被称为基督[b]的耶稣就是玛丽亚生的。

17 这样,从亚伯拉罕到大卫共有十四代,从大卫到被掳至巴比伦也是十四代,从被掳至巴比伦到基督降生也是十四代。

耶稣的降生

18 以下是耶稣基督降生的经过。

耶稣的母亲玛丽亚和约瑟订了婚,还没有成亲就从圣灵怀了孕。 19 约瑟是个义人,不愿公开地羞辱她,便决定暗中和她解除婚约。 20 他正在考虑这事的时候,主的一位天使在梦中向他显现,说:“大卫的后裔约瑟,不要怕,把玛丽亚娶过来,因为她所怀的孕是从圣灵来的。 21 她将生一个儿子,你要给祂取名叫耶稣[c],因为祂要把自己的子民从罪恶中救出来。”

22 这一切应验了主借着先知所说的话: 23 “必有童贞女怀孕生子,祂的名字要叫以马内利,意思是‘上帝与我们同在’。” 24 约瑟醒来,就遵从主的天使的吩咐和玛丽亚结婚, 25 只是在她生下孩子之前没有与她同房。约瑟给孩子取名叫耶稣。

Notas al pie

  1. 1:3 ”希腊文是“亚兰”。
  2. 1:16 基督”意思是“受膏者”。
  3. 1:21 耶稣”意思是“救主”。