Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 9

کاهینەکان خزمەتیان دەستپێدەکەن

1لە ڕۆژی هەشتەم، موسا هارون و کوڕەکانی و پیرانی ئیسرائیلی بانگکرد و بە هارونی گوت: «جوانەگایەک بۆ خۆت، بۆ قوربانی گوناه و بەرانێک بۆ قوربانی سووتاندن ببە، هەردووکیان ساغ بن و لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان بکە. لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ: ”گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه و جوانەگایەک و بەرخێکی یەک ساڵەی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن و گایەک[a] و بەرانێک بۆ قوربانی هاوبەشی بۆ سەربڕین لەبەردەم یەزدان ببەن، هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بە زەیت شێلراو، چونکە ئەمڕۆ یەزدان بۆتان دەردەکەوێت.“»

ئەوەی موسا فەرمانی پێ کردبوو بردیانە پێش چادری چاوپێکەوتن و هەموو کۆمەڵەکە چوونە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان وەستان. موسا گوتی: «یەزدان فەرمانی ئەمەی داوە، دەیکەن، ئینجا شکۆمەندی یەزدانتان بۆ دەردەکەوێت.»

پاشان موسا بە هارونی گوت: «بڕۆ پێشەوە بۆ لای قوربانگاکە و قوربانی گوناهت و قوربانی سووتاندنەکەت بکە و کەفارەت بۆ خۆت و گەل بکە و قوربانی گەل بکە و کەفارەتیان بۆ بکە، هەروەک یەزدان فەرمانی دا.»

ئیتر هارون چووە پێشەوە بۆ لای قوربانگەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناهی سەربڕی کە بۆ خۆی بوو. کوڕەکانی هارونیش خوێنەکەیان بۆ هێنا و ئەویش پەنجەی کردە ناو خوێنەکە و لەسەری قۆچەکانی قوربانگاکەی دا و خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە. 10 پیوەکە و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەری قوربانییەکەی گوناه بوو لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، 11 بەڵام کەلەش و پێستەکەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە سووتاند.

12 ئینجا قوربانی سووتاندنەکەی سەربڕی و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان دایێ، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. 13 پاشان قوربانی سووتاندنەکەی ئەوانی دایێ بە پارچەکانی و سەرەکەیەوە، ئەویش لەسەر قوربانگاکە سووتاندی. 14 هەناو و قاچەکانیشی شوشت و لەسەر قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی.

15 ئینجا هارون قوربانییەکەی گەلی پێشکەش کرد، گیسکەکەی برد کە قوربانی بوو بۆ گوناهی گەل، سەری بڕی و بۆ گوناه کردی وەک ئەوەی یەکەم.

16 هارون بەپێی مەراسیم قوربانی سووتاندنەکەی پێشکەش کرد. 17 هەروەها پێشکەشکراوەکەی دانەوێڵەی هێنا و مستی لێ پڕکرد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، بێجگە لە قوربانی سووتاندنی بەیانی.

18 گایەکە و بەرانەکەی سەربڕی، قوربانی هاوبەشی کە بۆ گەلە و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان پێیدا، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. 19 هەروەها پیوەکە لە گایەکە و دوگەکە لە بەرانەکە، ئەو پیوەش کە هەناو دادەپۆشێت و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەرە، 20 ئەم پیوانەیان خستە سەر دوو سنگەکە. ئینجا پیوەکەیان لەسەر قوربانگاکە سووتاند، 21 بەڵام دوو سنگەکە و ڕانی ڕاست، هارون بەرزی کردنەوە بۆ قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان، هەروەک موسا فەرمانی دا.

22 ئینجا هارون دەستی بەرەو گەل بەرزکردەوە و داوای بەرەکەتی بۆ کردن و لە پێشکەشکردنی قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی، هاتە خوارەوە.

23 ئینجا موسا و هارون چوونە ناو چادری چاوپێکەوتن و پاشان هاتنە دەرەوە و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد. ئیتر شکۆمەندی یەزدان بۆ هەموو گەل دەرکەوت. 24 ئاگرێک لەلایەن یەزدانەوە کڵپەی کرد، هات و لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکە و پیوەکەی سووتاند. هەموو گەلیش بینییان و هاواریان کرد و بەسەر ڕوویاندا کەوتن.

Notas al pie

  1. 9‏:4 لە زمانی عیبری ئەو وشەیە بۆ نێر و مێ چێڵ و گا بەکاردێت، لێرە و لە ئایەتەکانی 18 و 19. بڕوانە 3‏:1‏.‏

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

利未记 9

亚伦献祭

1第八天,摩西召来亚伦父子们和以色列的众长老。 他对亚伦说:“你要在耶和华面前献上一头公牛犊作赎罪祭、一只公绵羊作燔祭,这些祭牲都要毫无残疾。 然后,你要告诉以色列人,‘你们要取一只公山羊作赎罪祭、毫无残疾的一岁牛犊和羊羔各一只作燔祭、 公牛和公绵羊各一只作平安祭,连同调油的素祭一起献给耶和华,因为今天耶和华要向你们显现。’” 于是,以色列人遵照摩西的吩咐,把祭物带到会幕前。全体会众都聚集到那里,站在耶和华面前。 摩西对他们说:“耶和华吩咐你们这样做,是为了向你们显出祂的荣耀。” 随后,摩西对亚伦说:“你要到坛前来,献上你的赎罪祭和燔祭,为自己和民众赎罪。也要按照耶和华的吩咐,为百姓献上他们的祭物,为他们赎罪。”

于是,亚伦走到坛前,宰杀为他作赎罪祭的牛犊。 他儿子们把牛犊的血递给他,他用手指蘸血抹在坛角上,将剩下的血倒在坛脚旁。 10 他照耶和华对摩西的吩咐,在坛上焚烧牛犊的脂肪、肾脏和肝叶, 11 把皮和肉带到营外焚烧。

12 亚伦宰了燔祭祭牲,他儿子们把祭牲的血递给他洒在祭坛四周。 13 他们将祭牲切成块,连头颅一起交给亚伦献在坛上焚烧。 14 亚伦洗净祭牲的内脏和腿,放在祭坛的燔祭上焚烧。

15 随后,亚伦为民众献祭。他牵来那只为民众作赎罪祭的公山羊,宰杀后,像刚才为自己献赎罪祭一样为他们献上赎罪祭。 16 他又牵来燔祭祭牲,依照条例献上燔祭。 17 除了早晨的燔祭,亚伦又取来素祭,从中拿了一把献在坛上焚烧。 18 然后,他宰了公牛和公绵羊,为民众献平安祭。他儿子们把祭牲的血递给他,他把血洒在祭坛四周。 19 他们把公牛和公绵羊的脂肪,即肥尾巴、遮盖内脏的脂肪、肾脏和肝叶, 20 放在祭牲的胸上,然后亚伦把那些脂肪放在坛上焚烧, 21 将胸肉和右腿肉作为摇祭在耶和华面前摇一摇,都遵照摩西的吩咐。

22 亚伦献完赎罪祭、燔祭和平安祭,举手为民众祝福后,走下祭坛。 23 之后,摩西和亚伦走进会幕,又出来为民众祝福。这时,耶和华的荣耀向所有民众显现。 24 有火从耶和华那里降下来,烧尽祭坛上的燔祭和脂肪。民众看见这景象,都欢呼起来,俯伏在地。