Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 27

کڕینەوەی ئەوەی هی یەزدانە

1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ یەزدان نەزر کرد، ئەوا ئاوای دەخەمڵێنێت، ئەگەر خەمڵاندنەکەت بۆ نێرێکی تەمەن بیست هەتا شەست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پەنجا شاقل[a] زیو بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا دەبێت. ئەگەر مێینەش بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت سی شاقل دەبێت. ئەگەر تەمەنی پێنج هەتا بیست ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت بیست شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. ئەگەر تەمەنی مانگێک هەتا پێنج ساڵ بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پێنج شاقل زیو بۆ نێر و سێ شاقل زیو بۆ مێ دەبێت. ئەگەر تەمەنی شەست ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو، ئەوا خەمڵاندنەکەت پازدە شاقل بۆ نێر و دە شاقل بۆ مێ دەبێت. ئەگەر کەسێک نەزری کرد و ئەو کەسە هەژار بوو و ئەو خەمڵاندنەی لە توانادا نەبوو، ئەوا نەزرەکە دەهێنێتە بەردەم کاهین و کاهینەکەش بۆی دەخەمڵێنێت. بەگوێرەی توانای ئەو کەسەی نەزرەکەی کردووە کاهینەکە بۆی دەخەمڵێنێت.

«”ئەگەر نەزرەکە ئاژەڵ بێت، لەوانەی پەسەندە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا هەموو ئەوەی لێی دەدرێت بە یەزدان، پیرۆز دەبێت. 10 پێویستە نەیگۆڕێت و ئاڵوگۆڕی پێ نەکات، باش بە خراپ یان خراپ بە باش، ئەگەر ئاژەڵێکی بە ئاژەڵێکی دیکە ئاڵوگۆڕ کرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە پیرۆز دەبن. 11 ئەگەر نەزرەکە بەپێی ڕێوڕەسم ئاژەڵێکی گڵاو بوو، لەوانەی کە قبوڵ نییە وەک قوربانی بۆ یەزدان، ئەوا پێویستە ئاژەڵەکە بهێنرێتە بەردەم کاهین. 12 جا نرخەکەی دەخەمڵێنێت، هەر چۆنێک باش بێت یان خراپ، ئەو نرخەی کاهین دەیخەمڵێنێت، هەر ئەوە دەبێت. 13 جا ئەگەر خاوەنەکەی ویستی ئاژەڵەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێویستە پێنج یەک بخاتە سەر خەمڵاندنەکە.

14 «”ئەگەر یەکێک ماڵەکەی تەرخان کرد هەتا بۆ یەزدان پیرۆزکراو بێت، ئەوا کاهینەکە دەیخەمڵێنێت باش بێت یان خراپ، کاهینەکە چۆنی بخەمڵێنێت ئاوا دەبێت. 15 ئەگەر ئەو کەسە ویستی ماڵە تەرخانکراوەکەی بکڕێتەوە ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و دەبێتەوە هی خۆی.

16 «”ئەگەر کەسێک بەشێکی لە کێڵگەکەی موڵکی خێزانی خۆی بۆ یەزدان تەرخان کرد، ئەوا خەمڵاندنەکە بەگوێرەی تۆوکردن تێیدا دەبێت، جێی حۆمەرێک[b] تۆوی جۆ بە پەنجا شاقل زیو دەبێت. 17 ئەگەر لە ساڵی یۆبیلدا[c] کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنەی کە دانراوە دەمێنێتەوە. 18 بەڵام ئەگەر لەدوای ساڵی یۆبیل کێڵگەکەی تەرخان کرد، ئەوا کاهینەکە بەگوێرەی ئەو ساڵانەی ماوەتەوە بۆ ساڵی ئایندەی یۆبیل، نرخەکەی بۆ دەژمێرێت. لە خەمڵاندنەکە کەم دەکاتەوە. 19 ئەگەر ئەو کەسەی کێڵگەکەی تەرخان کردووە ویستی کێڵگەکە بکڕێتەوە، ئەوا پێنج یەکی نرخی خەمڵاندنەکە دەخاتە سەری و کێڵگەکە بۆ ئەو دەبێت. 20 بەڵام ئەگەر کێڵگەکەی نەکڕییەوە یان کێڵگەکەی بە کەسێکی دیکە فرۆشت، ئەوا ئیتر ناکڕدرێتەوە، 21 بەڵکو کێڵگەکە لە ساڵی یۆبیل ئازاد دەکرێت، پیرۆز دەبێت، وەک کێڵگەی ڕاگیراو[d] بۆ یەزدان. ئەو کاتە دەبێتە موڵکی کاهینەکان.

22 «”ئەگەر کێڵگەیەکی کڕاوی بۆ یەزدان تەرخان کرد، کە لە کێڵگەکانی موڵکی خێزانی نەبوو، 23 ئەوا کاهینەکە بڕی خەمڵاندنەکەی بۆ دەژمێرێت هەتا ساڵی یۆبیل، جا کەسەکە لەو ڕۆژە نرخی خەمڵاندنەکە دەدات، وەک تەرخانکراوی پیرۆز بۆ یەزدان. 24 لە ساڵی یۆبیلیش کێڵگەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لێی کڕیوە، بۆ خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکە. 25 هەموو خەمڵاندنەکەش بەپێی شاقلی پیرۆزگا دەبێت، هەر شاقلێک بیست گیرە دەبێت.

26 «”بەڵام هەر نۆبەرەیەکی ئاژەڵ کە وەک نۆبەرە بۆ یەزدان جیا دەکرێتەوە، با کەس تەرخانی نەکات، گا[e] بێت یان بەران ئەوا بۆ یەزدانە؛ 27 ئەگەر لە ئاژەڵە گڵاوەکان بوو، ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەیکڕێتەوە و پێنج یەکیشی دەخاتە سەر. ئەگەر نەیکڕییەوە ئەوا بەگوێرەی خەمڵاندنەکە دەفرۆشرێت.

28 «”بەڵام هەموو ڕاگیراوێک[f] کە مرۆڤ بۆ یەزدانی تەرخان دەکات لە هەموو ئەوانەی هەیەتی، لە خەڵک و ئاژەڵ و کێڵگەکانی موڵکی خۆی، ئەوا نافرۆشرێت و ناکڕدرێتەوە، هەموو ڕاگیراوێک هەرەپیرۆزە بۆ یەزدان.

29 «”هەرکەسێک تەرخانکراو بێت بۆ قڕکردن[g] بە بارمتە ناکڕدرێتەوە، دەبێت بکوژرێت.

30 «”هەموو دەیەکی زەوی لە دانەوێڵەی زەوی و بەروبوومی درەختەکان بۆ یەزدانە، پیرۆزە بۆ یەزدان. 31 ئەگەر کەسێک هەندێک لە دەیەکەکەی خۆی کڕییەوە، ئەوا پێنجیەکی دەخاتە سەر، 32 بەڵام گاگەل و مێگەل دەیەمی هەر ئاژەڵێک بەژێر گۆچانی شواندا تێبپەڕێت، ئەوا پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان. 33 نابێت تەماشا بکرێت ئاخۆ باشە یان خراپ و ئاڵوگۆڕی پێ ناکات، ئەگەر ئاڵوگۆڕی پێکرد، ئەوا هەردوو ئاژەڵەکە و ئالۆگۆڕکراوەکە پیرۆز دەبن بۆ یەزدان، ناکڕدرێنەوە.“»

34 ئەمە فەرمانەکانن کە یەزدان فەرمانی بە موسا کرد بۆ نەوەی ئیسرائیل لە شاخی سینا.

Notas al pie

  1. 27‏:3 هەر شاقلێک یازدە گرام و نیوە.‏
  2. 27‏:16 (حۆمەر) نزیکەی 135 کیلۆگرامی تۆوی جۆ. بڕوانە پاشکۆی کتێبەکە.‏
  3. 27‏:17 لە ساڵی یۆبیلدا: بڕوانە 25‏:8 هتد.‏
  4. 27‏:21 بە واتای وەستێنراویش دێت، هەر موڵکێک و هەر گیانلەبەرێک ئاژەڵ بێت یان مرۆڤ کە جیا کرایەوە بۆ خزمەتی خودا، ئیتر هەرگیز گەڕانەوەی بۆ نابێت و کڕین و فرۆشتنی لەسەر ناکرێت. لێرە و لە ئایەتی 28.‏
  5. 27‏:26 لە زمانی عیبری دەشێت ئەم وشەیە بۆ نێر و مێ (چێڵ و گا) بەکاربهێنرێت.‏
  6. 27‏:28 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان.‏
  7. 27‏:29 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏

The Message

Leviticus 27

Vows, Dedications, and Redemptions

11-8 God spoke to Moses: He said, “Speak to the People of Israel. Tell them, If anyone wants to vow the value of a person to the service of God, set the value of a man between the ages of twenty and sixty at fifty shekels of silver, according to the Sanctuary shekel. For a woman the valuation is thirty shekels. If the person is between the ages of five and twenty, set the value at twenty shekels for a male and ten shekels for a female. If the person is between one month and five years, set the value at five shekels of silver for a boy and three shekels of silver for a girl. If the person is over sixty, set the value at fifteen shekels for a man and ten shekels for a woman. If anyone is too poor to pay the stated amount, he is to present the person to the priest, who will then set the value for him according to what the person making the vow can afford.

9-13 “If he vowed an animal that is acceptable as an offering to God, the animal is given to God and becomes the property of the Sanctuary. He must not exchange or substitute a good one for a bad one, or a bad one for a good one; if he should dishonestly substitute one animal for another, both the original and the substitute become property of the Sanctuary. If what he vowed is a ritually unclean animal, one that is not acceptable as an offering to God, the animal must be shown to the priest, who will set its value, either high or low. Whatever the priest sets will be its value. If the owner changes his mind and wants to redeem it, he must add twenty percent to its value.

14-15 “If a man dedicates his house to God, into the possession of the Sanctuary, the priest assesses its value, setting it either high or low. Whatever value the priest sets, that’s what it is. If the man wants to buy it back, he must add twenty percent to its price and then it’s his again.

16-21 “If a man dedicates to God part of his family land, its value is to be set according to the amount of seed that is needed for it at the rate of fifty shekels of silver to six bushels of barley seed. If he dedicates his field during the year of Jubilee, the set value stays. But if he dedicates it after the Jubilee, the priest will compute the value according to the years left until the next Jubilee, reducing the value proportionately. If the one dedicating it wants to buy it back, he must add twenty percent to its valuation, and then it’s his again. But if he doesn’t redeem it or sells the field to someone else, it can never be bought back. When the field is released in the Jubilee, it becomes holy to God, the possession of the Sanctuary, God’s field. It goes into the hands of the priests.

22-25 “If a man dedicates to God a field he has bought, a field which is not part of the family land, the priest will compute its proportionate value in relation to the next year of Jubilee. The man must pay its value on the spot as something that is now holy to God, belonging to the Sanctuary. In the year of Jubilee it goes back to its original owner, the man from whom he bought it. The valuations will be reckoned by the Sanctuary shekel, at twenty gerahs to the shekel.

26-27 “No one is allowed to dedicate the firstborn of an animal; the firstborn, as firstborn, already belongs to God. No matter if it’s cattle or sheep, it already belongs to God. If it’s one of the ritually unclean animals, he can buy it back at its assessed value by adding twenty percent to it. If he doesn’t redeem it, it is to be sold at its assessed value.

28 “But nothing that a man irrevocably devotes to God from what belongs to him, whether human or animal or family land, may be either sold or bought back. Everything devoted is holy to the highest degree; it’s God’s inalienable property.

29 “No human who has been devoted to destruction can be redeemed. He must be put to death.

30-33 “A tenth of the land’s produce, whether grain from the ground or fruit from the trees, is God’s. It is holy to God. If a man buys back any of the tenth he has given, he must add twenty percent to it. A tenth of the entire herd and flock, every tenth animal that passes under the shepherd’s rod, is holy to God. He is not permitted to pick out the good from the bad or make a substitution. If he dishonestly makes a substitution, both animals, the original and the substitute, become the possession of the Sanctuary and cannot be redeemed.”

34 These are the commandments that God gave to Moses on Mount Sinai for the People of Israel.