Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 2

پێشکەشکردنی دانەوێڵە

1«”ئەگەر یەکێک پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بۆ یەزدان هێنا، دەبێت پێشکەشکراوەکەی لە باشترین ئارد بێت و زەیتی بەسەردا دەکات و بخووری سادەشی دەخاتە سەر و بۆ نەوەی هارون دەیهێنێت کە کاهینەکانن. کاهینەکەش پڕ بە مستی خۆی مستێک لە ئاردەکە و زەیتەکەی لەگەڵ هەموو بخوورەکەی دەبات. کاهینەکە وەک یادەوەری لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

«”ئەگەر پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی بە تەنوور برژاوت هێنا، دەبێت کولێرەی فەتیرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی[a] فەتیرەی بە زەیت چەورکراو بێت. ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی سەر ساج بێت، دەبێت لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراوی فەتیرە بێت، پارچەپارچەی دەکەیت و زەیتی بەسەردا دەکەیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. ئەگەر پێشکەشکراوەکەت دانەوێڵەی ناو تاوە بێت، لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو دەیکەیت. پێشکەشکراوی دانەوێڵەکەت لەمانە دروستدەکرێت و بۆ یەزدان دەیهێنیت، دەیدەیتە کاهینەکە و ئەویش بۆ لای قوربانگاکەی دەهێنێت. کاهینەکەش لە پێشکەشکراوە دانەوێڵەکە بەشی یادەوەرییەکەی دەبات و لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 10 ئەوەی لە دانەوێڵەکەش دەمێنێتەوە بۆ هارون و کوڕەکانییەتی، ئەوە بەشی هەرەپیرۆزە لە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

11 «”هەموو ئەو دانەوێڵە پێشکەشکراوانەی بۆ یەزدانی دەبەن، نابێت بە هەویرترش[b] بێت، چونکە هیچ شتێکی بە هەویرترش و هیچ هەنگوینێک وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان نابێت بسووتێنن. 12 دەتوانن وەک یەکەمین بەرهەمتان پێشکەش بە یەزدانی بکەن، بەڵام لەسەر قوربانگاکە پێشکەش ناکرێت وەک بۆنی خۆشی. 13 هەموو پێشکەشکراوەکانت لە دانەوێڵە بە خوێ سوێری دەکەیت و با هیچ دانەوێڵەیەکت بەبێ خوێی [c] پەیمانی خودات نەبێت. بۆ هەموو قوربانییەکانت خوێی پێوە دەکەیت.

14 «”ئەگەر دانەوێڵەت بۆ یەزدان پێشکەش کرد، دانەوێڵەی یەکەمین بەرهەمەکانت پێشکەش دەکەیت، دەبێت گوڵەکەی بێت و برژا بێت، کوتراوە و پاککراوە بێت. 15 زەیتی بەسەردا دەکەیت و بخووری سادەی لەسەر دادەنێیت، ئەوە پێشکەشکراوی دانەوێڵەیە. 16 کاهینیش بەشی یادەوەرییەکەی لە کوتراوەکەی و زەیتەکەی و هەموو بخوورەکەی دەسووتێنێت وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان.

Notas al pie

  1. 2‏:4 ناسکە نان: ناوەشکێنە.‏
  2. 2‏:11 هەویرترش: لە جیاتی خومرە بۆ هەوێن بەکارهاتووە.‏
  3. 2‏:13 وەک لە کوردەواریش باوە نمەککردنی کەسێک واتای پەیمان بەستنە لەگەڵ ئەو کەسە، خوێیەکەش نیشانەی ئەو پەیمانەیە.‏

The Message

Leviticus 2

Grain-Offering

11-3 “When you present a Grain-Offering to God, use fine flour. Pour oil on it, put incense on it, and bring it to Aaron’s sons, the priests. One of them will take a handful of the fine flour and oil, with all the incense, and burn it on the Altar for a memorial: a Fire-Gift, a pleasing fragrance to God. The rest of the Grain-Offering is for Aaron and his sons—a most holy part of the Fire-Gifts to God.

“When you present a Grain-Offering of oven-baked loaves, use fine flour, mixed with oil but no yeast. Or present wafers made without yeast and spread with oil.

5-6 “If you bring a Grain-Offering cooked on a griddle, use fine flour mixed with oil but without yeast. Crumble it and pour oil on it—it’s a Grain-Offering.

“If you bring a Grain-Offering deep-fried in a pan, make it of fine flour with oil.

8-10 “Bring the Grain-Offering you make from these ingredients and present it to the priest. He will bring it to the Altar, break off a memorial piece from the Grain-Offering, and burn it on the Altar: a Fire-Gift, a pleasing fragrance to God. The rest of the Grain-Offering is for Aaron and his sons—a most holy part of the gifts to God.

11-13 “All the Grain-Offerings that you present to God must be made without yeast; you must never burn any yeast or honey as a Fire-Gift to God. You may offer them to God as an offering of firstfruits but not on the Altar as a pleasing fragrance. Season every presentation of your Grain-Offering with salt. Don’t leave the salt of the covenant with your God out of your Grain-Offerings. Present all your offerings with salt.

14-16 “If you present a Grain-Offering of firstfruits to God, bring crushed heads of the new grain roasted. Put oil and incense on it—it’s a Grain-Offering. The priest will burn some of the mixed grain and oil with all the incense as a memorial—a Fire-Gift to God.”