Kurdi Sorani Standard

لۆقا 7

چاککردنەوەی خزمەتکاری سەرپەلێک

1لەدوای ئەوەی عیسا لە وتەکانی بووەوە بۆ ئەو خەڵکەی کە گوێیان لێدەگرت، چووە ناو کەفەرناحوم. سەرپەلێک[a] کۆیلەیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست، نەخۆش بوو و لەسەرە مەرگدا بوو. کاتێک هەواڵی عیسای بیست، پیرانی جولەکەی ناردە لای و داوای لێکرد بێت بۆ ئەوەی کۆیلەکەی چاک بکاتەوە. هاتنە لای عیسا و لە ناخی دڵەوە لێی پاڕانەوە و گوتیان: «شایانی ئەوەیە کە ئەمەی بۆ بکەیت، چونکە گەلی ئێمەی خۆشدەوێت و کەنیشتی بۆمان دروستکردووە.» عیساش لەگەڵیان چوو.

بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، ئەزیەت مەکێشە، شایانی ئەوە نیم تۆ خۆت بێیتە ماڵەکەم، لەبەر ئەوە خۆمم بە شایانی ئەوە نازانی کە بێمە لات. بەڵام وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، چونکە منیش مرۆڤێکم لەژێر دەسەڵاتدام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.»

کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، پێی سەرسام بوو، ئینجا ئاوڕی لەو خەڵکە دایەوە کە دوای کەوتبوون، فەرمووی: «پێتان دەڵێم، لە ئیسرائیلدا باوەڕێکی بەهێزی ئاوام نەدیوە.» 10 ئەوانەی نێردرابوون گەڕانەوە ماڵەکە، بینییان کۆیلەکە چاک بووەتەوە.

زیندووکردنەوەی مردوو

11 بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا بۆ شارێک چوو ناوی نایین بوو، قوتابییەکانی و خەڵکێکی زۆری لەگەڵ چوون. 12 کاتێک لە دەروازەی شارەکە نزیک بووەوە، تەرمێکی بینی بەسەر شانی خەڵکەوە، ئەویش کوڕە تاقانەی بێوەژنێک بوو، خەڵکێکی زۆری لەگەڵ بوو. 13 کاتێک مەسیح ژنەکەی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فەرموو: «مەگریێ.»

14 ئینجا هاتە پێشەوە و دەستی لە دارەمەیتەکە[b] دا، هەڵگرانی ڕاوەستان. فەرمووی: «ئەی کوڕی گەنج، پێت دەڵێم، هەستە!» 15 مردووەکە ڕاستبووەوە و دەستی کرد بە قسەکردن، عیساش دایەوە دەست دایکی.

16 هەموو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان کرد، گوتیان: «لەناوماندا پێغەمبەرێکی مەزن دەرکەوتووە، خوداش گەلەکەی خۆی بەسەرکردەوە!» 17 ئەم هەواڵەی ئەو لە هەموو یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە.

عیسا و یەحیا

18 قوتابییەکانی یەحیا هەموو ئەمانەیان بە یەحیا ڕاگەیاند. ئەویش دووان لە قوتابییەکانی بانگکرد و 19 ناردنی بۆ لای مەسیحی خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی لێی بپرسن: «ئایا تۆی ئەوەی دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟»

20 پیاوەکان هاتنە لای عیسا، گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت: ”تۆی ئەوەی دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“»

21 لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی. 22 ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت. 23 خۆزگە دەخوازرێت بەوەی لە من بێ هیوا نابێت.»

24 کاتێک نێردراوانی یەحیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟ 25 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین. 26 ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر. 27 یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە:

«[من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم،
    ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.][c]

28 من پێتان دەڵێم: لە‏نێو ئەوانەی لە‏ ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیا پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی خودایە لەو پایەبەرزترە.»

29 هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش دانیان بە دادپەروەری خودا نا، چونکە بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشرا بوون. 30 بەڵام فەریسی و تەوراتناس خواستی خودایان دەرهەق بە خۆیان ڕەتکردەوە، چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون.

31 عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟ 32 لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن:

«”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین،
    شینمان بۆ کردن و نەگریان.“

33 یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“ 34 کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“ 35 بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.»

لێخۆشبوون و خۆشەویستی

36 یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت. 37 لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی[d] بۆنی هێنا، 38 لە دواوە بە گریانەوە لەلای پێی ڕاوەستا، پێیەکانی بە فرمێسک تەڕ کرد و بە قژی بۆی سڕییەوە، پێیەکانی ماچکرد و بە بۆنەکە چەوری کردن.

39 ئەو فەریسییەی کە عیسای داوەت کردبوو، کاتێک ئەمەی بینی، لە دڵیدا گوتی: «ئەگەر ئەمە پێغەمبەر بووایە، دەیزانی ئەم ئافرەتەی دەستی لێدەدات کێیە و چییە، چونکە گوناهبارە.»

40 عیسا وەڵامی دایەوە: «شیمۆن، دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.»

گوتی: «بفەرموو مامۆستا.»

41 «کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار[e]، ئەوەی دیکەیان پەنجا. 42 نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆشبوو. کامیان زیاتر کابرای خۆشدەوێت؟»

43 شیمۆن وەڵامی دایەوە: «لەو باوەڕەدام ئەوەی پارە زۆرەکەی لەلابوو.»

پێی فەرموو: «حوکمەکەت ڕاستە.»

44 ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە. 45 تۆ ماچت نەکردم، بەڵام ئەم لەو کاتەوەی هاتوومەتە ژوورەوە لە ماچکردنی پێیەکانم نەوەستاوە. 46 تۆ زەیتت لە سەرم نەدا، بەڵام ئەم بە بۆن پێیەکانمی چەورکرد. 47 لەبەر ئەم هۆیە پێت دەڵێم، گوناهە زۆرەکانی بەخشران و ئاوا خۆشەویستییە زۆرەکەی دەردەبڕێت[f]. بەڵام ئەوەی کەم بەخشراوە، کەم خۆشەویستی دەردەبڕێت.»

48 ئینجا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «گوناهەکانت بەخشران.»

49 ئەوانەی لەگەڵی دانیشتبوون لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کێیە تەنانەت گوناهیش دەبەخشێت؟»

50 عیسا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «باوەڕت ڕزگاری کردیت. برۆ بە سەلامەت.»

Notas al pie

  1. 7‏:2 وشە یۆنانییەکە مەبەست لە سەرکردەی سەد سەربازە لە سوپای ڕۆم.‏
  2. 7‏:14 دارەبازە.‏
  3. 7‏:27 مەلاخی 3‏:1‏‏
  4. 7‏:37 لە بەردی ئەلەباستەر دروستکرابوو، ئەم جۆرە بەردە لە میسر هەیە بۆ تاشین ئاسانە و ڕەنگەکەی قاوەییە.‏
  5. 7‏:41 دینارێک کرێی ڕۆژانەی کرێکارێک بوو.‏
  6. 7‏:47 خۆشەویستی ئافرەتەکە لە ئەنجامی لێخۆشبوونی گوناهەکانی بوو.‏

Nádej pre kazdého

Evanjelium Podľa Lukáša 7

Uzdravenie stotníkovho sluhu

1 Keď to všetko povedal poslucháčom, vrátil sa späť do Kafarnauma.

Tam mal istý rímsky dôstojník sluhu, ktorého si veľmi vážil, a ten na smrť ochorel.

Keď sa dôstojník dopočul o Ježišovi, poslal k nemu židovských starších s prosbou, aby prišiel a uzdravil jeho sluhu.

Tí sa pobrali k Ježišovi a naliehavo ho prosili: Zaslúži si, aby si mu pomohol.

Má rád náš národ, ba dal nám postaviť aj synagógu."

Ježiš šiel s nimi. A keď už bol neďaleko dôstojníkovho domu, ten poslal k nemu svojich priateľov s odkazom: Pane, neobťažuj sa, nie som hoden, aby si vstúpil pod moju strechu.

Preto som sa ani neodvážil prísť za tebou osobne. No stačí, ak povieš slovo, a môj sluha určite vyzdravie.

Veď aj ja sa musím podriaďovať rozkazom vyšších dôstojníkov a sám dávam príkazy vojakom. Ak niektorému poviem:Choď!, tak ide, a ak rozkážem inému:Príď!, tak príde. A ak poviem svojmu sluhovi:Urob to!, tak to urobí!"

Keď to Ježiš počul, bol veľmi prekvapený. Obrátil sa k zástupu, ktorý ho sprevádzal, a povedal: Vravím vám, že ani v izraelskom národe som nestretol človeka, ktorý by mal takú veľkú vieru!"

10 Keď sa dôstojníkovi poslovia vrátili domov, našli sluhu zdravého.

Ježiš vráti život chlapcovi z Naimu

11 Hneď nato sa pobral do mesta Naim. Šli s ním jeho učeníci a veľký zástup ľudí.

12 Keď došli k mestskej bráne, stretli pohrebný sprievod. Pochovávali jediného syna istej vdovy. Sprevádzal ju veľký zástup ľudí.

13 Keď ju Pán videl, prišlo mu jej ľúto a povedal: Neplač!"

14 Potom pristúpil bližšie k máram, dotkol sa ich a tí, čo ich niesli, zastali. Povedal: Chlapec, vravím ti, vstaň!"

15 Tu si mŕtvy sadol a začal sa zhovárať s tými, čo boli okolo neho. Tak Ježiš vrátil matke syna.

16 Všetkých zachvátil veľký strach a zvelebovali a oslavovali Boha: Veľký prorok povstal medzi nami! Boh navštívil svoj ľud!"

17 Správa o tejto udalosti sa rozniesla po celom Judsku i po celom okolí.

Ježiš a Ján Krstiteľ

18 O tom všetkom sa dozvedel aj Ján od svojich učeníkov. Zavolal si dvoch z nich

19 a poslal ich k Ježišovi: Si naozaj Mesiáš, alebo máme čakať niekoho iného?"

20 Keď prišli k Ježišovi s touto otázkou,

21 zastihli ho práve uprostred veľkého zástupu, ako uzdravoval chorých, chromých, postihnutých duševnými chorobami a mnohým slepým vracal zrak.

22 Odpovedal im: Choďte a povedzte Jánovi, čo ste videli a čo ste počuli: slepí vidia, chromí chodia, malomocní sú celkom zdraví, hluchí počujú, mŕtvi ožívajú a chudobným sa zvestuje radostná správa.

23 Šťastný je každý, kto o mne nepochybuje."

Ježišovo svedectvo o Jánovi

24 Keď Jánovi poslovia odišli, začal Ježiš rozprávať o Jánovi zástupom: Keď ste šli na judskú púšť, čo ste chceli obdivovať? Trstinu kolísanú vetrom?

25 Alebo ste chceli vidieť človeka oblečeného do prepychových šiat? Takí bývajú iba v palácoch.

26 Alebo ste chceli počuť proroka? Áno, poznali ste ešte niekoho väčšieho ako proroka.

27 Ján je ten, o ktorom prorok Malachiáš napísal:Posielam svojho posla pred tebou, aby ti pripravil cestu.

28 Ján dostal najväčšiu úlohu zo všetkých ľudí: oznámiť, že Kristus prichádza. A predsa aj najmenší v Božom kráľovstve je väčší ako Ján.

29 Všetci, ktorí počuli Jána kázať -- a boli medzi nimi aj ľudia pochybnej povesti -- prijali Jána ako Božieho posla, a preto sa dali od neho pokrstiť.

30 Farizeji a učitelia Zákona však Jánov krst odmietli, lebo nepochopili, že aj oni potrebujú Božie odpustenie.

31 Ježiš pokračoval: Ku komu môžem prirovnať týchto ľudí? Komu sa podobajú?

32 Sú ako deti, ktoré sa hrajú na námestí chvíľu na svadbu, chvíľu na pohreb a vzájomne si vyčítajú:Pískali sme vám, no netancovali ste. --A my sme vám zasa smutne spievali, a neplakali ste.

33 Keď sa Ján Krstiteľ postil a nevzal do úst ani kvapku vína, vraveli ste, že je fanatik,

34 ale keď Syn človeka je a pije, vravíte pohŕdavo: Pozrite sa na toho žrúta a pijana, ktorý sa priatelí so zdieračmi a kadejakou spodinou.

35 Ale kto prijme Božiu múdrosť, ten to pochopí."

Hriešnica vo farizejovom dome

36 Jeden z farizejov pozval Ježiša na obed. Ježiš pozvanie prijal a stoloval s ním.

37 V tom meste žila žena veľmi zlej povesti. Keď sa dozvedela, že Ježiš je na návšteve u farizeja Šimona, priniesla alabastrovú nádobku so vzácnym vonným olejom.

38 S plačom pristúpila odzadu k jeho nohám, zmáčala ich slzami, utierala svojimi vlasmi, bozkávala a natierala vonným olejom.

39 Keď to videl hostiteľ, povedal si v duchu: Keby to bol prorok, vedel by, aká je to žena, a nedovolil by, aby sa ho taká hriešnica vôbec dotkla."

40 Tu ho Ježiš oslovil: Rád by som sa ťa, Šimon, na niečo spýtal." -- Prosím, len vrav," povedal Šimon.

41 Jeden z veriteľov mal dvoch dlžníkov. Prvý mu bol dlžný päťsto strieborných, druhý päťdesiat.

42 Keďže ani jeden nemal z čoho dlžobu zaplatiť, odpustil obidvom. Čo myslíš, ktorý z tých dvoch ho bude mať radšej?" --

43 Myslím, že ten, ktorému viac odpustil," odpovedal Šimon. Správne uvažuješ," odpovedal Ježiš.

44 Potom ukázal na ženu pri svojich nohách a povedal Šimonovi: Pozri na tú ženu. Prišiel som do tvojho domu, ale ty si mi nedoniesol vodu na umytie nôh, ako je zvykom; táto žena mi ich umyla svojimi slzami a poutierala vlastnými vlasmi.

45 Na uvítanie si ma nebozkal, ale táto žena mi neprestáva bozkávať nohy.

46 Nepotrel si mi hlavu olejom, ale ona mi vzácnym olejom natierala nohy.

47 A preto ti vravím, že jej mnohé hriechy sú odpustené, lebo mi prejavila veľkú lásku. Komu sa málo odpúšťa, málo miluje!"

48 A na to povedal žene: Odpúšťajú sa ti hriechy."

49 Tí, ktorí s ním sedeli za stolom, vraveli si v duchu: Ktože je to, že si trúfa odpúšťať hriechy?"

50 A Ježiš ešte raz povedal žene: Tvoja viera ťa zachránila, choď v pokoji!"