Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 1

پایەبەرزی عیسای مەسیح

1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی[a]، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.

ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

[تۆ کوڕی منی،
    من ئەمڕۆ بوومە باوکت][b]؟

هەروەها:

[من دەبمە باوکی ئەو و
    ئەویش دەبێتە کوڕی من][c]؟

دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:

[با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.][d]

لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:

[خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،
    خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.][e]

بەڵام لەبارەی کوڕەکە:

[ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
    گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپەروەرییە.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپە بووەوە،
    بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
    بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی[f] کردیت.][g]

10 هەروەها:

[تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،
    ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.
11 ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،
    هەموو وەک کراس کۆن دەبن.
12 وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،
    بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.][h]

13 ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

[لە دەستەڕاستم دابنیشە
    هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ[i] بۆ پێیەکانت][j]؟

14 ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟

Notas al pie

  1. 1‏:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.‏
  2. 1‏:5 زەبوورەکان 2‏:7.‏‏
  3. 1‏:5 دووەم ساموئێل 7‏:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17‏:13.‏‏
  4. 1‏:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32‏:43‏.‏
  5. 1‏:7 زەبوورەکان 104‏:4.‏‏
  6. 1‏:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.‏
  7. 1‏:9 زەبوورەکان 45‏:6‏،7‏‏.‏
  8. 1‏:12 زەبوورەکان 102‏:25‏-27.‏‏
  9. 1‏:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏
  10. 1‏:13 زەبوورەکان 110‏:1.‏‏

Nádej pre kazdého

List Hebrejom 1

Vznešenosť Božieho Syna

1 Mnoho ráz a mnohorakým spôsobom sa Boh oddávna prihováral našim otcom ústami prorokov.

Ale teraz, v týchto posledných dňoch, prehovoril k nám vo svojom Synovi. Jeho ustanovil za dediča všetkého a skrze neho stvoril aj svet.

On je odbleskom Božej slávy a obrazom Božej podstaty. Jeho slovo je sila, ktorá udržiava celý vesmír. Svojou smrťou nás zbavil ťarchy hriechu, zaujal najčestnejšie miesto po boku Božieho majestátu v nebesiach

a stal sa o toľko vyšším od anjelov, o koľko vznešenejšie meno zdedil ako oni.

Kristus väčší ako anjeli

Veď komu z anjelov kedy Boh povedal: Ty si môj Syn, ja som ťa dnes splodil?" Alebo na inom mieste: Ja budem jeho Otcom a on bude mojím Synom?"

A keď uvádza Prvorodeného do sveta, hovorí zasa: Nech sa mu klaňajú všetci Boží anjeli."

A o anjeloch hovorí ako o vanutí vetra a ohnivých plameňoch.

Ale o svojom Synovi hovorí: Bože, tvoja vláda bude trvať na večné veky a bude v nej panovať spravodlivosť.

Lebo ty miluješ právo a nenávidíš bezprávie. Preto ťa tvoj Boh vyvýšil nad ostatných a obdaril radosťou."

10 A na inom mieste o ňom hovorí: Ty si, Pane, na počiatku stvoril zem a nebesia sú dielom tvojich rúk.

11-12 Nebesia pominú, ale ty zostaneš naveky."

13 Alebo povedal Boh niektorému z anjelov: Seď po mojej pravici, kým nepoložím tvojich nepriateľov za podnožku tvojim nohám?"

14 Všetci anjeli sú iba bytosti, ktoré slúžia Bohu. Posiela ich, aby pomáhali všetkým, ktorým chce darovať spásu.