زەبوورەکان 93 KSS - Matteo 93 BDG

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 93

1یەزدان پاشایەتی دەکات، مەزنی لەبەر دەکات،
    یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە،
    هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت.
لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە،
    تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت.

ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە،
    دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە،
    دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە.
لە خوڕەی ئاوی زۆر،
    لە توانای شەپۆلەکانی دەریا،
    یەزدانی ئاسمان توانادارترە.

یاساکانت زۆر چەسپاون،
    ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە،
    بە درێژایی ڕۆژگار.

La Bibbia della Gioia

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.