زەبوورەکان 84 KSS - 詩篇 84 JLB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 84

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت[a]، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی یەزدانی سوپاسالار،
    ماڵەکەت چەند خۆشە!
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
    لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
پاساری ماڵی دەست دەکەوێت و
    پەڕەسێلکەش هێلانە، تەنانەت لە قوربانگای تۆدا،
    بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
    هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.[b]

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
    ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە[c]،
کە بە دۆڵی فرمێسک[d] تێدەپەڕن،
    دەیکەنە کانیاو،
    پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
    تاکو هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.

ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
    خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
    سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت[e] بکە.

10 یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
    لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
    نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران.
11 چونکە یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
    یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
    ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.

12 ئەی یەزدانی سوپاسالار،
    خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.

Notas al pie

  1. 84‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏
  2. 84‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  3. 84‏:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.‏
  4. 84‏:6 عیبری: دۆڵی باخا‏.‏
  5. 84‏:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏

Japanese Living Bible

詩篇 84

1天の軍勢の主よ。
あなたの神殿は、なんと美しいことでしょう。
この神殿の内庭に入り、
生ける神のおそば近くに出ることを、
私は夢にまで見ているのです。
雀やつばめでさえ、
祭壇のまわりに巣を作らせてもらい、
ひなを育てています。
天の軍勢の主、私の王、私の神よ。
神殿に住み、いつもあなたを賛美できる人は、
なんと幸せなことでしょう。

主の力を頂き、あなたに従って歩むことを
ほかの何より願う人は幸いです。
そのような人にとっては、
涙の谷も、祝福のわき出る泉となるでしょう。
彼らはいよいよ溌剌として
シオンに向かい、一人一人呼ばれて、
神にお会いすることを許されるのです。
ああ天の軍勢の神である主よ、
私の祈りを聞いてください。
私たちを守る盾であられる神よ、
あなたが油を注いでお立てになった
王をあわれんでください。

10 あなたの神殿で過ごす一日は、
ほかで過ごす千日よりもすばらしいのです。
悪の宮殿に住むよりは、
神の家の門番になりたいと思います。
11 神である主は、私たちの光であり、
守り手であるからです。
主は恵みと栄光を下さる方であり、
ご自分の道を歩む者に、
良いものを下さらないことがありません。
12 天の軍勢の神に信頼する人は幸いです。