زەبوورەکان 81 KSS - הבשורה על-פי מתי 81 HHH

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 81

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت[a]. بۆ ئاساف.

1هەلهەلە لێدەن بۆ خودا ئەوەی هێزمانە،
    بە خۆشییەوە هاوار بکەن بۆ خودای یاقوب.
ئاوازێک بەرز بکەنەوە و دەف بهێنن،
    سازێکی ناسک لەگەڵ قیسارە.

لە جەژنی سەرەمانگ کەڕەنا لێدەن و
    لە مانگی تابان، بۆ ڕۆژی جەژنەکانمان.
چونکە ئەمە فەرزە لەسەر ئیسرائیل،
    حوکمی خودای یاقوبە.
لە بنەماڵەی یوسفدا کردی بە یاسا،
    کە لە خاکی میسر دەریهێنا.

گوێمان لە زمانێکە کە تێنەگەیشتین:

«بارم لەسەر شانەکانی لادا،
    دەستەکانی لە سەبەتە بەربوون.
لە تەنگانەدا هاوارت کرد، دەربازم کردیت،
    لەژێر سێبەری هەورەتریشقە وەڵامم دایتەوە،
    لە مێرگی مەریبا[b] تاقیم کردیتەوە.[c]
ئەی گەلی من، گوێ بگرە، ئاگادارت دەکەمەوە.
    ئەی ئیسرائیل، خۆزگە گوێت لە من دەگرت!
لەنێو ئێوەدا خوداوەندێکی بێگانە نابێت،
    کڕنۆش بۆ خوداوەندێکی بیانی نابەیت.
10 من یەزدانی پەروەردگاری تۆم،
    کە لە خاکی میسر دەرمهێنای.
    دەمت بکەوە و پڕی دەکەم.

11 «بەڵام گەلەکەم گوێی لە قسەم نەگرت،
    ئیسرائیل منی نەویست.
12 منیش ئەوانم دایە دەست کەللەڕەقییەکەی خۆیان،
    بە ڕاوێژی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن.

13 «خۆزگە گەلەکەم بە قسەی منیان دەکرد،
    ئەگەر ئیسرائیل ڕێگای منیان دەگرتەبەر،
14 هەر زوو دوژمنەکانم بۆ زەلیل دەکردن،
    دەستم درێژ دەکردە سەر ناحەزانیان!
15 ئەوانەی ڕقیان لە یەزدانە، ملکەچی دەبن،
    هەتاهەتایە کاتی سزایان دەبێت.
16 باشترین گەنمم دەرخوارد دەدایت،
    لە تاشەبەردەوە تێر هەنگوینم دەکردیت.»

Notas al pie

  1. 81‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏
  2. 81‏:7 کانییەکە نزیک ڕفیدیم لە بەردێکەوە هەڵقوڵا، کاتێک موسا بە فەرمانی خودا لە بەردەکەی دا.‏
  3. 81‏:7 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Habrit Hakhadasha/Haderekh

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.