زەبوورەکان 62 KSS - 詩篇 62 JLB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 62

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون، زەبوورێکی داود.

1گیانم تەنها بە خودا ئارام دەبێت،
    ڕزگاریشم لەلای ئەوەوە دێت.
تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،
    پەناگای منە، هەرگیز نالەقێم.

هەتا کەی هێرش دەکەنە سەر مرۆڤێک؟
    ئایا هەمووتان وەک دیوارێکی لار تێکی دەدەن،
    وەک شوورایەکی داڕووخاو؟
تەنها پیلان بۆ ئەوە دەگێڕن
    کە ئەو لەو پلەوپایەیە بخەن،
    خۆشییان لە درۆوە دێت.
بە دەم داوای بەرەکەت دەکەن،
    بەڵام لە دڵەوە نەفرەت.[a]

ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە،
    چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت.
تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،
    پەناگای منە، نالەقێم.
ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە،
    تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە.
هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن،
    دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵڕێژن،
    چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.

ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە،
    مرۆڤ تەنها درۆیەکە،
ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین،
    هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن.
10 پشت بە زۆرداری مەبەستن،
    پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن.
ئەگەر سامانتان زیادی کرد،
    دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن.

11 جارێک خودا فەرموویەتی،
    دوو جار بیستوومە[b]:
کە هێز هەر هی خودایە،
12     هەروەها کە خۆشەویستی نەگۆڕ هەر هی تۆیە، ئەی پەروەردگار.
بێگومان تۆش، هەرکەسێک
    بەپێی کردەوەی خۆی پاداشت دەدەیتەوە.

Notas al pie

  1. 62‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. 62‏:11 شێوازێکی دەربڕینی ئەدەبیانەی عیبرییە، بە مەبەستی ئەوەی یەکەمیان گرنگە و دووەمیان لەو گرنگترە.‏

Japanese Living Bible

詩篇 62

1私は黙って、神からの救いを待ちます。
救うことができるのは神だけですから。
神こそ私の岩、私を救うお方、
そして私のとりでです。
ですから私は、困難にぶつかるときでも、
おじけづくことはありません。
3-4 ところが、いったいどうしたことでしょう。
私の王座が揺らぐと、
人々はいっせいに非難をあびせかけてくるのです。
王位から追い落とそうと、策略を練り、
必死になって根も葉もないうわさを流します。
面と向かっては、いかにもにこやかにふるまうのに、
心の中ではのろっているのです。

しかし、私はじっと黙って、神の救いを待ちます。
救うことができるのは神だけだからです。
確かに、神だけが私の岩、私を救うお方、
そして私のとりでなのです。
ですから、困難に出会っても、
顔をこわばらせなくてよいのです。

私が守られるのも、名声を獲得するのも、
神のお心ひとつです。
神は私の隠れ家、敵の手の届かない岩です。
同胞よ。いつでも神への信頼を失わず、
心にある願いを洗いざらい申し上げなさい。
神はきっと助けてくださいます。
身分の高い者も低い者も、
神の目から見ればみな無に等しく、
天秤で計れば、空気より軽いことがわかります。
10-11 搾取と強奪によって財産を増やしてはいけません。
金持ちだからといって、尊大になってはいけません。
12 愛と恵みに満ちた主は、
一人一人のしわざに報われるのです。