زەبوورەکان 61 KSS - Ewangelia według św. Mateusza 61 SZ-PL

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 61

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە.

1ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،
    گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،
    کە دڵم لاواز دەبێت،
    پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر.
چونکە تۆ پەناگای منی،
    قوللەیەکی سەختی لە ڕووی دوژمن.

با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و
    پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.[a]
ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،
    منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.

درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،
    بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.
با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دانیشێت،
    دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.

ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،
    ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.

Notas al pie

  1. 61‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Słowo Życia

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.