زەبوورەکان 60 KSS - הבשורה על-פי מתי 60 HHH

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 60

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی دوو ڕووبار[a] و ئارامییەکانی چۆڤا[b]، هەروەها کاتێک یۆئاب[c] گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ[d] دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.

1ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،
    تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!
تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،
    شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.
کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،
    بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.
بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،
    بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.[e]

بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،
    بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.
خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:
    «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و
    دۆڵی سوکۆت[f] دەپێوم.
گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،
    ئەفرایم کڵاوی منە،
    یەهودا[g] داری دەسەڵاتی منە،
مۆئاب[h] دەستشۆرمە،
    پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،
    لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟
    کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟
10 ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و
    ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟
11 یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،
    چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.
12 لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،
    هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.

Notas al pie

  1. 60‏:0 میسۆپۆتامیا، وڵاتی نێوان دجلە و فورات.‏
  2. 60‏:0 یەکێک بوو لە پاشایەتییەکانی ئارامییەکان، دەکەوتە ڕۆژئاوای فوراتەوە.‏
  3. 60‏:0 سەرکردەی سوپاکەی داود بوو.‏
  4. 60‏:0 دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو.‏
  5. 60‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  6. 60‏:6 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏
  7. 60‏:7 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.‏
  8. 60‏:8 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.‏

Habrit Hakhadasha/Haderekh

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.