زەبوورەکان 6 KSS - הבשורה על-פי מתי 6 HHH

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 6

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت[a]. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
    لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم.
    ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
گیانم زۆر دەلەرزێت،
    هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،
    بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە.
چونکە یادکردنەوەی تۆ لە مردندا نییە.
    لە جیهانی مردووان[b] کێ ستایشت دەکات؟

ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،
    جێگاکەم تەڕ دەکەم.
چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،
    بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،
    چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە،
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،
    یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
10 هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،
    لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

Notas al pie

  1. 6‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏
  2. 6‏:5 عیبری: شیۆل‏، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە.‏

Habrit Hakhadasha/Haderekh

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.