زەبوورەکان 48 KSS - 詩篇 48 CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 48

گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،
    لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.

کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،
    خۆشی هەموو زەوییە،
وەک لووتکەی شاخی چافۆن[a]،
    شاری پاشای گەورەیە[b].
خودا لەناو قەڵاکانی
    وەک پەناگایەک ناسراوە.

ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،
    ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،
کە بینییان تاسان،
    بە ترسەوە هەڵاتن.
لەوێ لەرزیان لێهات،
    ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.
وەک کەشتییەکانی تەرشیش[c] تێکت شکاندن،
    بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.

هەروەک بیستمان،
    ئاواش بینیمان
لە شاری یەزدانی سوپاسالار،
    لە شاری خودامان:
    «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»[d]

ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت
    بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.
10 ئەی خودایە، وەک ناوت
    ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،
    دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.
11 کێوی سییۆن شادمان دەبێت،
    کچانی[e] یەهودا دڵخۆش دەبن
    بەهۆی دادوەرییەکانت.

12 بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،
    قوللەکانی بژمێرن،
13 لە شووراکانی وردبنەوە،
    بڕواننە قەڵاکانی،
    هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.

14 هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،
    تاکو مردنیش ئەو ڕابەرمانە.

Notas al pie

  1. 48‏:2 شاخی پیرۆز لە باکوور، لە فینیکیا، کە لە ئەندێشەی خەڵک شوێنی نیشتەجێبوونی خودا بووە.‏
  2. 48‏:2 مەبەست لە پاشای گەورە، خودایە. بڕوانە 47‏:2؛ 48‏:1.‏
  3. 48‏:7 جۆرە کەشتییەکی تایبەت بوون کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنران.‏
  4. 48‏:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  5. 48‏:11 لە کەلتوری عیبری بە گوندەکانی دەوروبەری شارەکان دەگوترێ کچانی.‏

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 48

上帝的城——錫安

可拉後裔的詩。

1耶和華何等偉大!
我們的上帝在祂的城中,
在祂的聖山上當大受頌讚。
北面的錫安山雄偉壯麗,
令世人歡喜,
是偉大君王的城。
上帝在城內的宮中,
祂親自做這城的庇護。
世上的君王一同聚集,前來攻城。
他們看見這城後,
大驚失色,慌忙逃跑。
他們被恐懼籠罩,
痛苦如分娩的婦人。
你毀滅他們,
如同東風摧毀他施的船隻。
我們曾經聽說,如今在萬軍之耶和華的城中,
在我們上帝的城中親眼看見:
上帝要堅立這城,直到永遠。(細拉)

上帝啊,我們在你的殿中默想你的慈愛。
10 上帝啊,你秉公行義,
你的名普世皆知,
頌讚你的聲音響徹地極。
11 因你的審判,
錫安山歡喜,
猶大的城邑充滿快樂。
12 你們要繞著錫安數點她的城樓,
13 留意她的城牆,
觀看她的殿宇,
好告訴子孫後代。
14 因為上帝永永遠遠是我們的上帝,
祂必引領我們,
直到我們離世之日。