زەبوورەکان 45 KSS - Psalm 45 KJV

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 45

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن. هۆنراوەیەکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانی زەماوەند.

1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،
    کاتێک هۆنراوەکانم بۆ پاشا دەخوێنمەوە،
    زمانم پێنووسی نووسەرێکی کارامەیە.

تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و
    نیعمەت بەسەر لێوتدا باریوە،
    چونکە خودا بۆ هەتاهەتایە بەرەکەتداری کردوویت.

ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،
    شکۆمەندی و پایەبەرزی لەبەر بکە.
بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،
    لە پێناوی ڕاستی و نەرمونیانی و دادپەروەری،
    با دەستی ڕاستت شتی سامناک بخاتە پێش چاو.
با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،
    با گەلان لەبەر پێت بکەون.
ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
    گۆچانی شانشینیت گۆچانی دادپەروەرییە.
تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،
    بۆیە خودا، خودای خۆت، لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،
    بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت[a].
جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا[b] و کاسیا[c] بۆندار بووە،
    لە کۆشکی بە عاج[d] ڕازاوەوە دەنگی مۆسیقا دڵخۆشت دەکات.
لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن
    شاژنیش بە بەرگی زێڕی ئۆفیرەوە[e] لەلای دەستە ڕاستتە.

10 ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،
    گەلەکەت و بنەماڵەکەت لەبیر بکە.
11 پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،
    کڕنۆشی بۆ ببە، چونکە گەورەی تۆیە.
12 دانیشتووانی شاری سور[f] بە دیارییەوە دێن،
    خاوەن سامانەکان ڕەزامەندی تۆیان دەوێت.
13 کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،
    جلوبەرگەکەی بە زێڕ چنراوە.
14 بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،
    یاوەرە پاکیزەکانی بەدوایەوە بۆ لای تۆ[g] دێنن.
15 بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،
    دێنە ناو کۆشکی پاشا.

16 کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،
    دەیانکەیتە میری سەرانسەری زەوی.

17 یادی ناوت دەکەمەوە نەوە دوای نەوە،
    بۆیە نەتەوەکان هەتاهەتایە ستایشت دەکەن.

Notas al pie

  1. 45‏:7 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏
  2. 45‏:8 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک سەباڕ، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.‏
  3. 45‏:8 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.‏
  4. 45‏:8 عاج، دوو قۆچە گەورەکەی فیل، دەتاشرێن بۆ دروستکردنی پەیکەر و شتی دیکە بۆ ڕازاندنەوەی ناو ماڵ.‏
  5. 45‏:9 ڕەنگە وڵاتی یەمەن بێت، بە چاکی جۆری زێڕەکەی بەناوبانگ بووە.‏
  6. 45‏:12 مەبەست لە دانیشتووانی شاری سورە، کە شارێکی فینیقی زۆر بەناوبانگ و زۆر کۆنە.‏
  7. 45‏:14 تۆی پاشا.‏

King James Version

Psalm 45

1My heart is inditing a good matter: I speak of the things which I have made touching the king: my tongue is the pen of a ready writer.

Thou art fairer than the children of men: grace is poured into thy lips: therefore God hath blessed thee for ever.

Gird thy sword upon thy thigh, O most mighty, with thy glory and thy majesty.

And in thy majesty ride prosperously because of truth and meekness and righteousness; and thy right hand shall teach thee terrible things.

Thine arrows are sharp in the heart of the king's enemies; whereby the people fall under thee.

Thy throne, O God, is for ever and ever: the sceptre of thy kingdom is a right sceptre.

Thou lovest righteousness, and hatest wickedness: therefore God, thy God, hath anointed thee with the oil of gladness above thy fellows.

All thy garments smell of myrrh, and aloes, and cassia, out of the ivory palaces, whereby they have made thee glad.

Kings' daughters were among thy honourable women: upon thy right hand did stand the queen in gold of Ophir.

10 Hearken, O daughter, and consider, and incline thine ear; forget also thine own people, and thy father's house;

11 So shall the king greatly desire thy beauty: for he is thy Lord; and worship thou him.

12 And the daughter of Tyre shall be there with a gift; even the rich among the people shall intreat thy favour.

13 The king's daughter is all glorious within: her clothing is of wrought gold.

14 She shall be brought unto the king in raiment of needlework: the virgins her companions that follow her shall be brought unto thee.

15 With gladness and rejoicing shall they be brought: they shall enter into the king's palace.

16 Instead of thy fathers shall be thy children, whom thou mayest make princes in all the earth.

17 I will make thy name to be remembered in all generations: therefore shall the people praise thee for ever and ever.