زەبوورەکان 22 KSS - 詩篇 22 CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 22

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بەگوێرەی ئاسکی بەرەبەیان. زەبوورێکی داود.

1خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟
    بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟
ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە،
    بە شەویش ئارامیم نییە.

لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت،
    لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.
باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست،
    پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن.
هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن،
    پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون.

بەڵام من سەگم[a] نەک مرۆڤ،
    مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک.
هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن،
    توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن:
«پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات.
    با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە؟»

بەڵام تۆ لەناو سکی دایکم دەرتهێنام،
    کاتێک لەبەر مەمکی دایکم بووم، دڵنیات کردم.
10 من لە کاتی لەدایکبوونمەوە بە تۆ سپێردراوم،
    لە سکی دایکمەوە تۆ خودای منی.

11 لێم دوور مەبە، چونکە تەنگانە نزیک بووەتەوە و
    کەس نییە یارمەتیم بدات.

12 گای زۆر دەوریان داوم،
    گایە بەهێزەکانی باشان[b] ئابڵوقەیان داوم.
13 وەک شێری دڕندەی بە نەڕەنەڕ،
    ددانیان لێ تیژکردوومەتەوە.
14 وەک ئاو ڕژام،
    هەموو ئێسقانەکانم لێک جیا بوونەتەوە.
دڵم بووە بە مۆم،
    لە ناخمدا تواوەتەوە.
15 هێزم وەک پارچە گۆزە وشک بووە،
    زمانم بە مەڵاشوومەوە نووساوە،
    منت خستە ناو خاکی مەرگ.

16 سەگ دەوریان داوم،
    تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم،
    دەست و پێیان کون کردووم.
17 هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم،
    ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە.
18 جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن،
    تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن.

19 بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە،
    ئەی هێزی من، زوو بگە فریام.
20 ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە،
    ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ.
21 لە دەمی شێر ڕزگارم بکە،
    لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە.

22 ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم،
    لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.
23 ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن!
    ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن!
    ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن!
24 چونکە بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات،
    ڕووی لێ وەرناگێڕێت،
    بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.

25 لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی،
    نەزرەکانم[c] بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە.
26 هەژارەکان دەخۆن[d] و تێر دەبن،
    ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن،
    دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت.

27 سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو،
    هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن،
28 چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و
    ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات.

29 هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن،
    هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن،
    ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە.
30 نەوەکان دەیپەرستن،
    باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت.
31 ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە،
    چونکە ئەم کارەی[e] کردووە.

Notas al pie

  1. 22‏:6 عیبری: کرمێک.‏
  2. 22‏:12 شوێنێک بووە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون و لەوەڕگایەکی بەناوبانگ بووە بۆ گا.‏
  3. 22‏:25 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک، کارەکە پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەوە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەو کارەی بۆ ئەنجام دەدرێت کە پێیەوە پابەند کراوە. بڕوانە سەرژمێری 2‏:21‏‏.‏
  4. 22‏:26 لەدوای بەجێهێنانی نەزر قوربانی هاوبەشی دەکرێت و هەژاران لەو قوربانییە دەخۆن.‏
  5. 22‏:31 مەبەستی لە کارەکانی خودایە لەناو ئەم دەقە.‏

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 22

苦難中的呼求和感恩

大衛的詩,交給樂長,調用「朝鹿」。

1我的上帝,我的上帝,
你為何離棄我?
為何遲遲不來救我,
不聽我的哀號呢?
我的上帝啊,
我日夜不停地呼求,
你卻沒有回應。
然而,你是聖潔的,
你的寶座設立在以色列人的頌讚之上。
我們的祖先信靠你,
他們信靠你,
你就拯救他們。
他們向你呼求,
就得到拯救;
他們信靠你,
就不會失望。

但我好像不是人,只是一條蟲,
受盡人的羞辱和藐視。
看見我的人都譏笑我,
他們撇著嘴、搖著頭說:
「他信靠耶和華,
讓耶和華救他吧!
既然耶和華喜悅他,
讓耶和華拯救他吧!」
耶和華啊,
是你使我從母腹中安然出生,
讓我在母親懷裡便倚靠你。
10 我一出生就被交托在你手中,
你從我出母胎就是我的上帝。
11 求你不要遠離我,
因為危難當頭,無人幫我。
12 我被許多仇敵圍困,
他們像巴珊的公牛那樣強壯。
13 他們張口要吞噬我,
如同吼叫著撕食獵物的獅子。

14 我的力量如水消逝,
我的骨頭都脫了節,
我的心如蠟熔化。
15 我的力量枯竭如焦土,
我的舌頭髮乾緊貼上顎。
你把我放在死亡的塵土中。
16 惡人包圍我,猶如一群惡犬,
他們刺傷我的手腳。
17 我身上的骨頭歷歷可見,
人們都幸災樂禍地看著我。
18 他們分我的外衣,
又為我的內衣抽籤。
19 耶和華啊,求你不要遠離我。
你是我的力量,
求你快來幫助我。
20 求你救我逃脫刀劍之災,
從這些惡犬的利爪下拯救我的生命。
21 求你救我脫離獅子的口,
使我脫離野牛的角。

22 我要向眾弟兄傳揚你的名,
在會眾當中讚美你。
23 敬畏耶和華的人啊,
你們都要讚美祂,
雅各的後裔都要尊崇祂的名,
以色列的後裔都要敬畏祂。
24 因為祂沒有藐視、厭惡苦難中的人,
也沒有掩面不顧他們,
而是垂聽他們的呼求。

25 我要在大會中讚美你,
在敬畏你的人面前履行我的誓言。
26 窮苦人必得飽足,
尋求耶和華的人必讚美祂,
他們的心要永遠歡欣跳躍。
27 普世都要心繫耶和華,歸向祂,
各國人民都要敬拜祂。
28 因為耶和華是主宰,
祂統治列國。
29 世上的富貴人要敬拜祂,
必歸塵土的世人都要敬拜祂。
30 世世代代的人都要事奉祂,
傳揚主所行的奇事。
31 他們也要向未來的世代傳講祂的公義作為。