زەبوورەکان 127 KSS - Ewangelia według św. Mateusza 127 SZ-PL

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 127

گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.

1ئەگەر یەزدان خانووەکە دروستنەکات،
    وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
    پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
    خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
    چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.

بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
    پاداشتی بەری سکن.
وەک تیری دەستی پاڵەوان،
    ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
    شەرمەزار نابێت کە لە دادگا[a] لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

Notas al pie

  1. 127‏:5 عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.‏

Słowo Życia

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.