زەبوورەکان 121 KSS - Matteo 121 BDG

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 121

گۆرانی گەشتیاران.

1چاوم بەرەو چیاکان[a] هەڵدەبڕم،
    یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
    دروستکەری ئاسمان و زەوی.

لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
    ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
    خەواڵوو نابێت و نانوێت.

یەزدان پارێزگاری تۆیە،
    یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستە ڕاستت،
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،
    نە مانگ بە شەو.

یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،
    گیانت دەپارێزێت.
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،
    لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

Notas al pie

  1. 121‏:1 مەبەستی چیاکانی دەوری ئۆرشەلیمە.‏

La Bibbia della Gioia

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.