زەبوورەکان 110 KSS - הבשורה על-פי מתי 110 HHH

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 110

زەبوورێکی داود.

1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

    «لە دەستەڕاستم دابنیشە،
    هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ[a] بۆ پێیەکانت.»

یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،
    لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.
گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،
    بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،
    تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.

یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:
    «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق[b]

پەروەردگار لەلای دەستە ڕاستی تۆیە،
    لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.
لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،
    سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.
پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،
    لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.

Notas al pie

  1. 110‏:1 پاشا بەهۆی ئەوەی کورسییەکەی بەرزتر بووە، تەختەیەک لەژێر پێی بووە، پاشا وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشاوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏
  2. 110‏:4 باڵاترین کاهینە لەلای خودای گەورە. بڕوانە پەیدابوون 14‏:18‏‏.‏

Habrit Hakhadasha/Haderekh

Este capítulo no está disponible momentáneamente. Por favor intente nuevamente luego.