Kurdi Sorani Standard

دەرچوون 1

چەوساندنەوەی نەوەی ئیسرائیل

1ئەمانە ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە لەگەڵ یاقوب چوونە میسر، هەریەک لەگەڵ خێزانەکەی: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یەهودا، یەساخار، زەبولون و بنیامین، دان و نەفتالی، گاد و ئاشێر. هەموو وەچەکانی یاقوب حەفتا[a] کەس بوون، بێجگە لە یوسف کە لە میسر بوو.

یوسف و هەموو براکانی و هەموو ئەو نەوەیە مردن، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاکەکە پڕ بوو لەوان.

ئینجا لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی. بە گەلەکەی گوت: «تەماشا بکەن، نەوەی ئیسرائیل گەلێکن لە ئێمە زۆرتر و بەتواناترن. 10 وەرن با دانا بین، نەوەک زۆرتریش ببن، کاتێک بکەوینە جەنگەوە، ئەوان بچنە پاڵ دوژمنەکانمان و لە دژمان بجەنگن و ئەم خاکە بەجێبهێڵن.»

11 ئیتر سەرکاری بێگارییان لەسەر دانان، بۆ ئەوەی بە بارگرانییەکەیان زەلیلیان بکەن، هەروەها شارەکانی پیتۆم و ڕەعمسێسیان بۆ ئەمبارکردن بۆ فیرعەون بنیاد نا. 12 بەڵام هەرچەندە زەلیلیان دەکردن ئەوەندە گەشەیان دەکرد و بەربڵاو دەبوون، ئیتر لەبەر ئەوە میسرییەکان بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت. 13 میسرییەکان بە زەبرەوە کۆیلایەتییان بە نەوەی ئیسرائیل دەکرد. 14 ژیانیان تاڵ کردن بە کۆیلایەتییەکی سەخت، بە قوڕکاری و خشت دروستکردن و هەموو جۆرە کارێکی کێڵگە، هەموو کارێک کە پێیان دەکردن بە زەبرەوە بوو.

15 پاشای میسر بە دوو مامانی ژنە عیبرانییەکانی گوت، کە ناوی یەکێکیان شیفرە و ئەوی دیکەیان پوعە[b] بوو، 16 گوتی: «کاتێک مامانی بۆ ژنە عیبرانییەکان دەکەن لە شوێنی منداڵبوون، تەماشایان بکەن، ئەگەر کوڕ بێت بیکوژن، بەڵام ئەگەر کچ بێت با بژیێت.» 17 بەڵام مامانەکان لە خودا ترسان و ئەوەیان نەکرد کە پاشای میسر پێی گوتبوون، هێشتیان کوڕەکان بژین. 18 دواتر پاشای میسر مامانەکانی بانگکرد و لێی پرسین: «بۆچی ئەمەتان کردووە؟ بۆ هێشتتان کوڕەکان بژین؟»

19 مامانەکانیش وەڵامی فیرعەونیان دایەوە: «چونکە ژنە عیبرانییەکان وەک ژنە میسرییەکان نین، ئەوان گورجوگۆڵن و پێش گەیشتنی مامان منداڵیان دەبێت.»

20 ئیتر خودا لەگەڵ مامانەکان باش بوو، گەلیش زۆر و بە توانا بوون. 21 ئەوە بوو کە مامانەکان لە خودا ترسان، خوداش خێزانی پێ بەخشین.

22 ئینجا فیرعەون فەرمانی بە هەموو گەلەکەی دا و گوتی: «هەر کوڕێکی عیبرانی کە لە دایک دەبێت، فڕێیبدەنە ناو ڕووباری نیل، بەڵام با هەموو کچەکان بژین.»

Notas al pie

  1. 1‏:5 لە هەندێک دەستنووسی کۆندا بە ژمارەی حەفتا و پێنج هاتووە. بڕوانە پەیدابوون 46‏:27 و کردار 7‏:14.‏‏
  2. 1‏:15 ناوەکانی پوعە و شیفرە تەنها لێرە هەن. ئیتر مەرج نییە عیبری بوو بن، بەڵام یارمەتی ژنە عیبرانییەکانیان دەدا.‏

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

出埃及記 1

以色列人受欺壓

1以色列的眾子帶著家眷跟雅各[a]一起去了埃及,以下是他們的名字: 呂便、西緬、利未、猶大、 以薩迦、西布倫、便雅憫、 但、拿弗他利、迦得、亞設。 雅各的子孫總共有七十人。那時,約瑟已經住在埃及。 後來,約瑟和他的弟兄以及同輩的人都相繼去世。 以色列人生養眾多,人口大增,很快就遍佈埃及,成為一個強大的民族。 那時,埃及有一位不認識約瑟的新王登基, 對他的百姓說:「你們看,以色列人比我們多,又比我們強。 10 來吧!我們要設法阻止他們人口增長,否則一遇到戰爭,他們便會加入我們敵人的陣營來攻打我們,然後一走了之。」

11 於是,埃及人派監工強迫以色列人服勞役,在比東和蘭塞兩地為法老興建儲貨城。 12 以色列人越受奴役,人口增長得越快,散居的範圍也越廣,令埃及人感到恐懼。 13 於是,埃及人更殘酷地奴役他們, 14 強迫他們和泥造磚,並做田間一切的苦工,使他們痛苦不堪。 15 埃及王又命令兩個希伯來的接生婆施弗拉和普阿: 16 「你們在替希伯來婦女接生的時候,如果看到生下的是男嬰,就把他殺掉;如果是女嬰,就讓她活下來。」 17 但這兩個接生婆敬畏上帝,沒有執行王的命令,而是保留了男嬰的性命。 18 埃及王召見那兩個接生婆,質問她們:「你們為什麼這樣做?為什麼讓男嬰活著?」 19 她們回答說:「因為希伯來婦女跟埃及婦女不同。她們身體強健,我們還沒有趕到,嬰兒就生下來了。」 20-21 因此,以色列人口繼續增加,更加繁盛。因為這兩個接生婆敬畏上帝,上帝便賜福給她們,使她們生兒育女。 22 後來,法老命令全埃及的人把以色列人生的所有男嬰都拋進尼羅河裡,只讓女嬰活著。

Notas al pie

  1. 1·1 雅各」就是「以色列」,上帝為雅各改名以色列,故事參考創世記32·28