Kurdi Sorani Standard

دواوتار 26

یەکەمین بەرهەم و دەیەکەکان

1کاتێک هاتنە ناو ئەو خاکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان بە میرات پێتانی دەدات و دەستتان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئەوا هەرکەسێک یەکەمین بەرهەمی هەموو بەروبوومی زەوییەکە کە دەستی دەکەوێت لە خاکەکەتان کە یەزدانی پەروەردگارتان پێتانی دەدات دەیکاتە ناو سەبەتەیەک و دەچێتە ئەو شوێنەی کە یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیدەبژێرێت بۆ ئەوەی ناوی لەوێ بێت. ئینجا دێتە لای ئەو کاهینەی کە لەو کاتەدایە و پێی دەڵێت: «ئەمڕۆ بە یەزدانی پەروەردگارت ڕادەگەیەنم کە من چوومە ناو ئەو خاکەی یەزدان سوێندی بۆ باوباپیرانمان خوارد کە پێمانی بدات.» جا کاهینەکەش سەبەتەکە لە دەستی وەردەگرێت و لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت، ئینجا کەسەکە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارتان ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت: «باوکم ئارامییەکی گەڕۆک بوو، چوو بۆ میسر و لەوێ ئاوارە بوو، چەند کەسێکی کەم بوون، جا لەوێ بوو بە نەتەوەیەکی مەزن و بەهێز و زۆر. ئینجا میسرییەکان خراپەیان دەرهەق کردین و ئازاریان داین و کۆیلایەتییەکی سەختیان بەسەرماندا سەپاند. ئیتر کاتێک هاوارمان بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانمان کرد، یەزدان گوێی لە دەنگمان بوو و ناخۆشی و ماندووبوونی و چەوساندنەوەی ئێمەی بینی. جا یەزدان بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و ترسی مەزن و نیشانە و پەرجووەوە لە میسر دەریهێناین، ئێمەی هێنایە ناو ئەم شوێنە و ئەم خاکەی پێداین، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت. 10 ئێستاش ئەی یەزدان، ئەوەتا یەکەمین بەرهەمی ئەو زەوییەم هێناوە کە تۆ بە منت داوە.» ئینجا لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دایدەنێت و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان کڕنۆش دەبات و 11 بە هەموو ئەو خێروبێرە دڵخۆش دەبن کە یەزدانی پەروەردگارتان بە خۆتان و ماڵەکەتانی داوە، ئێوە و لێڤییەکان و ئەو نامۆیانەی لەنێوتاندان.

12 کاتێک لە دەرهێنانی دەیەکی هەموو داهاتەکەتان تەواو بوون لە ساڵی سێیەم کە ساڵی دەیەکە، داتانە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنان، لە شارۆچکەکانتاندا خواردیان و تێر بوون، 13 لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دەڵێن: «بەشی تەرخانکراوی خودام لە ماڵەکەم دەرهێنا و هەروەها بە لێڤی و نامۆ و هەتیو و بێوەژنم دا، بەگوێرەی هەموو فەرمانەکەت کە فەرمانت پێکردم، لە فەرمانەکانت دەرنەچووم و لە یادم نەکرد. 14 لە ماتەمداریمدا لە بەشە تەرخانکراوەکەم نەخوارد و لە گڵاویمدا لێم نەبرد و هیچم لێی نەداوە بۆ مردوو، بەڵکو گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارم بووم و بەگوێرەی هەموو ئەوەم کرد کە فەرمانت پێکردم. 15 لە نشینگەی پیرۆزی خۆتەوە، لە ئاسمانەوە بڕوانە و گەلی خۆت ئیسرائیل و ئەو خاکە بەرەکەتدار بکە کە بە ئێمەت داوە، وەک سوێندت بۆ باوباپیرانمان خوارد، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.»

فەرمانی یەزدان بپارێزن

16 ئەمڕۆ یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن کە کار بەم فەرز و یاسایانە بکەن، جا پڕ بە دڵ و لە ناختانەوە بەجێی بهێنن و پەیڕەوی بکەن، 17 ئەمڕۆ ڕاتانگەیاند بۆ یەزدان کە ببێت بە خوداتان و ڕێگاکانی ئەو بگرنەبەر و فەرز و فەرمانەکان و یاساکانی بەجێبهێنن و گوێڕایەڵی دەنگی ببن، 18 یەزدانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە ئێوە گەلی ئەون، گەنجینەیەکی تایبەتی ئەو، وەک بەڵێنی پێدان و هەموو فەرمانەکانی بپارێزن. 19 لە سەرووی هەموو ئەو نەتەوانەی دروستی کردوون داتان دەنێت، لە ستایش و ناوبانگ و ڕێزدا، ببنە گەلێکی پیرۆز بۆ یەزدانی پەروەردگارتان وەک بەڵێنی دا.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 26

奉獻初熟的物產

1「你們進入你們的上帝耶和華將要賜給你們作產業的土地,征服那裡,安居下來以後, 要把在那裡收穫的各種初熟的物產放在籃子裡,帶到你們的上帝耶和華選定的敬拜場所。 你們要對當值的祭司說,『今天我們要向我們的上帝耶和華宣告,我們已經進入祂向我們祖先起誓要賜給我們的土地。』 祭司要從你們手中接過籃子,放在你們的上帝耶和華的祭壇前。 你們要在你們的上帝耶和華面前宣告,『我們的祖先原是到處流浪的亞蘭人。他到埃及寄居時,家中人丁稀少,後來成為人口眾多的強大民族。 埃及人苦待我們,壓迫我們,強迫我們做奴隸。 於是,我們呼求我們祖先的上帝耶和華。祂聽見我們的呼求,看見我們的艱難、困苦和所受的壓迫, 就伸出臂膀,用大能的手行神蹟奇事,以偉大而可畏的作為帶領我們離開埃及。 祂帶領我們來到這個地方,把這奶蜜之鄉賜給我們。 10 耶和華啊,現在我們從你賜給我們的土地上帶來初熟的物產。』你們要把籃子放在你們的上帝耶和華面前,敬拜祂。 11 你們和利未人以及住在你們中間的外族人,都要因你們的上帝耶和華賜給你們和你們家人的美物而歡喜快樂。

十一奉獻年

12 「每逢第三年是十一奉獻年。你們應當把自己的十一奉獻拿出來分給利未人、寄居者和孤兒寡婦,使他們在你們居住的城邑吃飽喝足。 13 然後,你們要在你們的上帝耶和華面前宣告,『我們已經按照你的誡命,從我們家裡拿出聖物分給利未人、寄居者和孤兒寡婦。我們沒有觸犯也沒有忘記你的任何誡命。 14 這些聖物,我們守喪期間沒有吃過,不潔淨時沒有拿過,也沒有獻給死人。我們聽從你——我們的上帝耶和華,遵行你的一切吩咐。 15 求你從天上聖潔的居所垂看,賜福給你的以色列子民和你賜給我們的土地——你向我們祖先起誓應許的奶蜜之鄉。』

16 「你們的上帝耶和華今天吩咐你們遵守這些律例和典章,你們要全心全意地謹慎遵守。 17 你們今天已經宣稱耶和華是你們的上帝,答應要聽從祂,行祂的道,遵守祂的一切律例、誡命和典章。 18 耶和華今天已經照祂的應許宣稱你們是祂的子民,是祂寶貴的產業。因此,你們要遵守祂的一切誡命, 19 這樣祂必使你們備受讚譽和尊崇,超越祂所造的萬國,並照著祂的應許使你們做屬於祂的聖潔子民。」