Kurdi Sorani Standard

دواوتار 1:1-46

فەرمانی بەڕێکەوتن لە حۆرێڤەوە

1ئەمە ئەو وتانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەشتودەر لە عەراڤا1‏:1 شیوێک بوو لە دەریاچەی جەلیلەوە هەتا دەریای مردوو.‏، بەرامبەر بە سوف لەنێوان پاران و تۆفەل و لاڤان و حەچێرۆت و دی زاهاڤ. 2لە حۆرێڤەوە لەسەر ڕێگای کێوی سێعیر بۆ قادێش بەرنێعە گەشتێکی یازدە ڕۆژە.

3لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی چلەمین، موسا وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردبوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا دوا. 4ئەمە دوای ئەوە بوو کە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانی بەزاند کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، عۆگی پاشای باشانی شکاند کە لە عەشتارۆت فەرمانڕەوا بوو لە ئەدرەعی.

5موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە خاکی مۆئابدا دەستی بە ڕوونکردنەوەی ئەم فێرکردنە کرد و گوتی:

6یەزدانی پەروەردگارمان لە حۆرێڤ پێی فەرمووین: «ئیتر بەسە! ماوەیەکی زۆرە لەم کێوە دانیشتوون، 7ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن و بڕۆن بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان و دەرودراوسێکانی لە عەراڤا و چیا و زوورگەکانی1‏:7 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.‏ خۆرئاوا و نەقەب و کەناری دەریای خاکی کەنعان و لوبنان هەتا ڕووباری گەورە، واتە ڕووباری فورات. 8بڕوانن ئەوا خاکەکەم لەپێش داناون، بڕۆنە ناوی و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدان سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بەوان و نەوەکانی دواتریان بدات.»

دانانی دادوەرەکان

9لەو کاتەدا لەگەڵتاندا دوام و گوتم، «ناتوانم بە تەنها بارتان هەڵبگرم، 10یەزدانی پەروەردگارتان زۆری کردوون و ئەوەتا ئەمڕۆ ئێوە وەک ئەستێرەی ئاسمانن لە زۆریدا. 11با یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان هەزار قات زیاترتان بکات و بەرەکەتدارتان بکات، هەروەک بەڵێنی پێدان، 12بەڵام چۆن بە تەنها قورسایی و بارگرانی و ناکۆکییەکانتان هەڵبگرم؟ 13لە هۆزەکانتان پیاوی دانا و تێگەیشتوو و ڕێزدار هەڵبژێرن و لەسەرتان دایاندەنێم.»

14ئێوەش وەڵامتان دامەوە و گوتتان، «ئەوەی گوتت باشە، با بیکەین.»

15جا پیاوە گەورەکانی هۆزەکانی ئێوەم برد، پیاوانی دانا و ڕێزدار، ئەوانم کرد بە سەرۆک بەسەرتانەوە، کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان و کوێخاکان بۆ هۆزەکانتان. 16لەو کاتەشدا فەرمانم بە دادوەرەکانتان کرد و گوتم: «گوێ لە داوا و سکاڵای گەلەکەتان بگرن و بە ڕاستودروستی دادوەرییان بکەن، جا چ داواکە لەنێوان دوو ئیسرائیلیدا بێت یان لەنێوان ئیسرائیلییەک و نامۆیەکدا بێت. 17لە دادوەریدا لایەنگری مەکەن، گوێ لە بچووک بگرن وەک گەورە، لە کەس مەترسن، دادوەریکردن هی خودایە و ئەو داوایانەی بۆتان زەحمەت بێت، ئەوا بۆ منی دەهێنن هەتا گوێم لێی بێت.» 18لەو کاتەشدا فەرمانم پێکردن سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەن.

سیخوڕی خاکەکە

19ئینجا لە حۆرێڤ کۆچمان کرد و ئەو چۆڵەوانییە مەزنە ترسناکەمان گرتەبەر کە لە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان بینیتان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردین و هاتین هەتا قادێش بەرنێعە. 20پێم گوتن: «ئەوا هاتنە ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان کە یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات. 21بڕوانن! یەزدانی پەروەردگارتان خاکەکەی لەبەردەمتان داناوە، سەربکەون و دەستی بەسەردا بگرن، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێی فەرموون. مەترسن و ورە بەرمەدەن.»

22جا هەمووتان هاتنە لای من و گوتتان: «با چەند پیاوێک لەپێش خۆمان بنێرین بۆ ئەوەی سیخوڕیەتی خاکەکەمان بۆ بکەن و هەواڵی ئەو ڕێگایەمان بۆ بهێننەوە کە پێیدا دەڕۆین و ئەو شارۆچکانەی بۆی دەچین.»

23ئەو قسەیەم بەلاوە باش بوو، دوازدە پیاوم لێ دەرهێنان، لە هەر هۆزێک پیاوێک. 24جا چوون و سەرکەوتنە سەر ناوچە شاخاوییەکە و هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و سیخوڕییان کرد و 25لەگەڵ دەستیان لە بەروبوومی خاکەکەیان بۆ هێناینەوە و هەواڵیان پێ ڕاگەیاندینەوە و گوتیان: «ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات، باشە.»

یاخیبوون لە قسەی یەزدان

26بەڵام ئێوە ڕازی نەبوون سەربکەون و لە فەرمانی یەزدانی پەروەردگارتان یاخی بوون و 27لەناو چادرەکانتان کەوتنە بۆڵەبۆڵ و گوتتان: «یەزدان ڕقی لە ئێمەیە لەبەر ئەوە ئێمەی لە خاکی میسر دەرهێنا هەتا بمانداتە دەستی ئەمۆرییەکان و لەناومان ببەن. 28بۆ کوێ سەردەکەوین؟ براکانمان ورەیان ڕووخاندین و گوتیان: ”گەلێکی لە ئێمە مەزنتر و باڵا بەرزترن، شارەکان مەزن و شوورادارن هەتا ئاسمان، هەروەها لەوێ نەوەی عەناقمان1‏:28 نەوەی عەناق: خەڵکێکی زەبەلاح بوون و لەبەر توانای جەستەییان لە جەنگدا ترسناک بوون. بڕوانە سەرژمێری 13‏:22‏.‏ بینی.“»

29منیش پێم گوتن: «مەتۆقن و لێیان مەترسن. 30یەزدانی پەروەردگارتان کە لەپێشتانەوە دەڕوات، ئەو بۆتان دەجەنگێت، بەگوێرەی هەموو ئەوەی لەپێش چاوتان لە میسر بۆی کردن، 31هەروەها لە دەشتودەر کە بینیتان چۆن یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیگرتن هەروەک باوک کوڕەکەی هەڵدەگرێت، لە هەموو ئەو ڕێگایەی گرتتانەبەر هەتا هاتنە ئەم شوێنە.»

32لەگەڵ ئەوەشدا بڕواتان بە یەزدانی پەروەردگارتان نەبوو، 33ئەوەی لە ڕێگا لەپێشتانەوە چوو هەتا شوێنێکتان بۆ بدۆزێتەوە بۆ چادرهەڵدانتان، لە شەودا لەناو ئاگردا بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەتان پیشان بدات کە پێیدا دەڕۆن و لە ڕۆژیشدا لەناو هەور.

34جا یەزدان گوێی لە دەنگی قسەکانتان بوو، تووڕە بوو و سوێندی خوارد و فەرمووی: 35«هیچ کەسێک لەم خەڵکە لەم نەوە بەدکارە ئەو خاکە چاکە نابینێت کە سوێندم خوارد بیدەم بە باوباپیرانتان، 36تەنها کالێبی کوڕی یەفونە نەبێت، ئەو دەیبینێت و ئەو خاکە دەدەمە ئەو کە پێی لێناوە و دەیدەمە کوڕەکانیشی، چونکە بە هەموو دڵییەوە بەدوای یەزدان کەوت.»

37بەهۆی ئێوەوە یەزدان لە منیش تووڕە بوو و فەرمووی: «تۆش بۆ ئەوێ ناچیت. 38یەشوعی کوڕی نون کە لەبەردەمت وەستاوە دەچێتە ئەوێ، هانی بدە، چونکە خاکەکە وەک میرات بۆ ئیسرائیل دابەش دەکات، 39بەڵام منداڵەکانتان کە گوتتان دەبنە دیل و کوڕەکانتان ئەوانەی هەتا ئەمڕۆ چاکە و خراپەیان نەزانیوە، ئەوان دەچنە ئەوێ و دەیدەمە ئەوان و ئەوان دەستی بەسەردا دەگرن، 40بەڵام ئێوە ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن بۆ دەشتودەر، لەسەر ڕێگای دەریای سوور1‏:40 عیبری سوف‏ واتە (زەل). دەشێت مەبەست لە دەریای سوف بێت، ئەو دەریایە بێت کە دەکەوێتە سەرووی باکووری کەنداوی سوێسی ئەمڕۆ، بەڵام لە دەقی یۆنانی پەیمانی نوێ هەر بە دەریای سوور نووسراوە. بڕوانە عیبرانییەکان 11‏:29‏.‏

41جا وەڵامتان دایەوە و بە منتان گوت: «گوناهمان سەبارەت بە یەزدان کرد، ئێمە دەچین و دەجەنگین هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی بە ئێمە کردووە.» بۆیە هەریەکەتان خۆی بە چەک و تفاقی جەنگ بەست، واتانزانی سەرکەوتن بۆ ناوچەی شاخاوییەکە ئاسانە!

42بەڵام یەزدان پێی فەرمووم، «پێیان بڵێ: ”مەڕۆن و مەجەنگن، چونکە من لەگەڵتان نابم، نەوەک لەبەردەم دوژمنتان ببەزن.“»

43جا قسەم لەگەڵ کردن و گوێتان نەگرت، بەڵکو لە فەرمانی یەزدان یاخی بوون و لووت بەرز بوون و بۆ ناوچەی شاخاوییەکە سەرکەوتن. 44جا ئەمۆرییەکانی دانیشتووی ئەو شاخانە پەلاماریان دان و دەریانپەڕاندن، هەروەک پوورە هەنگی کێوی دەیکات و لە سێعیرەوە تێکیان شکاندن هەتا حۆرما. 45ئینجا گەڕانەوە و گریان لەبەردەم یەزدان، بەڵام یەزدان گوێی لە دەنگتان نەگرت و گوێی بۆ شل نەکردن. 46ماوەیەکی درێژ لە قادێش دانیشتن بە قەد ئەو ڕۆژانەی تێیدا مانەوە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

申命記 1:1-46

前言

1以下是摩西以色列人說的話。當時以色列人在約旦河東的曠野、疏弗對面的亞拉巴,即巴蘭陀弗拉班哈洗錄底撒哈之間。 2何烈山取道西珥山到加低斯·巴尼亞,需十一天。 3在離開埃及後第四十年的十一月一日,摩西把耶和華的一切吩咐告訴了以色列人。 4那時,他已經打敗了希實本亞摩利西宏以及盤踞在以得來亞斯她錄巴珊5摩西約旦河東的摩押講解律法,說: 6「我們的上帝耶和華在何烈山對我們說,『你們在這裡已經住了多日, 7現在該啟程前往亞摩利人的山區、亞拉巴地區、山地、丘陵、南地、沿海一帶、迦南黎巴嫩,直到幼發拉底河。 8看啊,我把那片土地賜給你們了,你們去佔領吧,那是耶和華起誓賜給你們祖先亞伯拉罕以撒雅各和他們後裔的地方。』

摩西設立首領

9「那時,我對你們說,『我無法獨自承擔管理你們的重任, 10因為你們的上帝耶和華使你們人丁興旺,以致今天人數多如天上的星星。 11願你們祖先的上帝耶和華使你們人數更增千倍,照祂的應許賜福給你們。 12但我怎能獨自擔當解決你們問題和爭端的重任呢? 13你們要從各支派中選出有智慧、有見識、受尊重的人,我要立他們做你們的首領。』 14你們都同意這樣的做法。 15於是,我把各支派中有智慧和受敬重的人立為你們的首領,即千夫長、百夫長、五十夫長、十夫長和其他官長,治理你們。 16我吩咐這些官員要聆聽案件,公正地審理同胞之間或與外族人之間的訴訟, 17不可偏私,不分貴賤,不懼情面,因為判決來自上帝。如果案件太難,可以交給我處理。 18那時,我把一切當行之事都告訴了你們。

派人打探迦南

19「我們照我們上帝耶和華的吩咐,從何烈山出發,走過你們所見的那大而可怕的曠野,前往亞摩利山區,來到加低斯·巴尼亞20我對你們說,『我們的上帝耶和華賜給我們的亞摩利山區到了。 21看啊,你們祖先的上帝耶和華已把那片土地賜給你們,你們要照著祂的應許去佔領那裡,不要懼怕,不要氣餒。』 22你們來對我說,『我們要先派人去打探那地方,回來好告訴我們當走哪條路,當佔哪些城。』 23我同意你們的建議,便從你們當中選出十二人,每支派選一人。 24他們前往山區,到了以實各谷,打探那地方。 25他們帶回來一些那裡的果子,稟告說,『我們的上帝耶和華賜給我們的地方很好。』

26「但你們卻違背你們上帝耶和華的命令,不肯上去。 27你們在帳篷中埋怨說,『耶和華憎恨我們,所以才領我們離開埃及,要把我們交在亞摩利人手裡,讓他們消滅我們。 28我們怎能上去呢?那些弟兄的報告令我們膽戰心驚,他們說那裡的人比我們高大,城邑雄偉,城牆高達雲霄,還有亞衲人在那裡。』 29我對你們說,『不要驚慌,不要怕他們。 30你們的上帝耶和華必帶領你們,為你們爭戰,正如祂當著你們的面在埃及所行的一樣。 31你們在曠野曾目睹你們的上帝耶和華像父親抱兒子一樣,一路把你們抱到這地方。』 32-33祂為你們開路,為你們找安營的地方,夜間用火柱、白天用雲柱為你們引路。儘管如此,你們還是不信靠你們的上帝耶和華。

懲罰叛逆

34「你們的埋怨惹耶和華發怒,祂起誓說, 35『這邪惡的一代沒有一人能看見我起誓要賜給他們祖先的佳美之地, 36只有耶孚尼的兒子迦勒能看見,我必把他所踏之地賜給他和他的後代,因為他全心全意地跟從我。』 37因為你們的緣故,耶和華也向我發怒,說,『你也不能進入那片土地, 38但你的助手——的兒子約書亞可以進入。你要鼓勵他,因為他將帶領以色列承受那片土地。 39你們說你們的子女會被擄去,但這些還不知善惡的孩子都將進入那片土地,我要把那裡賜給他們,他們將佔領那裡。 40而你們要掉頭,沿紅海的路回到曠野。』

41「於是,你們對我說,『我們得罪了耶和華,現在我們願意遵從我們的上帝耶和華的吩咐,上去作戰。』你們便各自拿起兵器,以為可以輕易攻佔山區。 42但耶和華讓我告訴你們,『不要上去作戰,以免被敵人擊敗,因為耶和華不會與你們同在。』 43我把耶和華的話轉告了你們,但你們不聽,違背耶和華的命令,擅自前往山區。 44住在山區的亞摩利人蜂擁出擊,打敗了你們,從西珥追殺你們,一直追到何珥瑪45你們回來在耶和華面前哭泣,但耶和華不理會你們的哭聲。 46因此,你們在加低斯住了很久。