Kurdi Sorani Standard

تیتۆس 1

1لە پۆڵسەوە، بەندەی خودا و نێردراوی عیسای مەسیح، لە پێناوی گەشەکردنی باوەڕی ئەوانەی خودا هەڵیبژاردوون بۆ ناسینی ئەو ڕاستییەی کە بەرەو لەخواترسییان دەبات، بە هیوای ئەو ژیانە هەتاهەتاییەی کە خودا، ئەوەی هەرگیز درۆ ناکات، لەپێش دەستپێکی زەمان بەڵێنی داوە. لە کاتی خۆیدا وشەکەی بە ڕاگەیاندن دەرخست، ئەوەی بەگوێرەی فەرمانی خودای ڕزگارکەرمان بە من سپێردرا.

بۆ تیتۆسی کوڕی ڕاستەقینەم بەگوێرەی باوەڕی هاوبەشمان:

با نیعمەت[a] و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمانەوە لەگەڵت بێت.

ڕاسپاردەی دانانی پیران

لەبەر ئەمە تۆم لە دوورگەی کریت[b] بەجێهێشت، تاکو ئەو شتانەی ماونەتەوە ڕێکیان بخەیت و لە هەموو شارێکدا پیران دابنێیت، وەک ڕامسپاردوویت، پیر دەبێت گلەیی لەسەر نەبێت، مێردی یەک ژن بێت، منداڵەکانی باوەڕدار بن و کەس لەسەر بەڕەڵایی و یاخیبوون سکاڵایان لێ نەکات. لەبەر ئەوەی چاودێر سەرکاری خودایە، پێویستە گلەیی لەسەر نەبێت، خۆسەپێن و تووڕە و سەرخۆش و شەڕفرۆش نەبێت، چاوی لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت، بەڵکو میوان دۆست بێت، حەز لە چاکە بکات، ژیر بێت، ڕاستودروست و پیرۆز و خۆڕاگر بێت. دەست بە پەیامی متمانەوە بگرێت کە بەگوێرەی فێرکردنە، تاکو بتوانێت بە فێرکردنی دروست خەڵک هانبدات، سەرزەنشتی بەرهەڵستکاران بکات.

دژایەتی مامۆستا درۆزنەکان

10 لەبەر ئەمەیە کە وا دەڵێم چونکە خەڵکی یاخی زۆرن، فێڵبازن و قسەی پووچ دەکەن، بە تایبەتی لەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت. 11 دەبێت دەمی ئەمانە دابخرێت، چونکە بۆ دەستکەوتی ناڕەوا، بە فێرکردنە ناپەسەندەکانیان تەواوی خێزانەکان هەڵدەگەڕێننەوە. 12 یەکێک لە پێغەمبەرانی دوورگەی کریت گوتوویەتی: «کریتییەکان هەمیشە درۆ دەکەن، دەعبای بەدکارن، نەوسنی تەمبەڵن.» 13 ئەم شایەتییە ڕاستە. لەبەر ئەوە بە توندی سەرزەنشتیان بکە، تاکو لە باوەڕدا دروست بن و 14 سەرنج مەدەنە ئەفسانەی جولەکە و ڕاسپاردەی ئەو کەسانەی کە لە ڕاستی هەڵدەگەڕێنەوە. 15 بۆ پاک هەموو شتێک پاکە، بەڵام بۆ گڵاو و بێباوەڕان هیچ شتێک پاک نییە. لەڕاستیدا، بیر و ویژدانیشیان گڵاو بووە. 16 بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خودا دەناسن بەڵام بە کردەوە نکۆڵی لێ دەکەن. ئەوانە قێزەونن، گوێڕایەڵ نین، بەکەڵکی هیچ چاکەکارییەک نایەن.

Notas al pie

  1. 1‏:4 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏
  2. 1‏:5 دوورگەیەکە لە دەریای ناوەڕاست.‏

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

提多書 1

問候

1我保羅作上帝的奴僕和耶穌基督的使徒,是為了使上帝揀選的人有信心、明白真理,從而過敬虔的生活, 有永生的盼望。這永生是從不說謊的上帝在亙古以前應許的。 祂在所定的時候,藉著人的傳揚將自己的道顯明出來。我奉我們救主上帝的命令傳揚這道。

提多啊,我寫信給你,就我們共同的信仰來說,你是我真正的兒子。

願父上帝和我們的救主基督耶穌賜給你恩典和平安!

長老的資格

當初,我把你留在克里特島,是要你完成未辦完的事工,並照我的指示在各城選立長老。 作長老的必須無可指責,只有一位妻子,兒女都信主、沒有放蕩不羈的行為。 身為上帝的管家,作監督的必須無可指責,不傲慢,不暴躁,不酗酒,不好鬥,不貪財。 他必須好客、樂善、自制、正直、聖潔、自律, 持守所領受的真道,以便能夠以純正的教導勸勉人,駁倒那些反對的人。

10 因為有許多悖逆之人喜歡空談,善於欺騙,尤其是那些奉行割禮的人。 11 你一定要堵住他們的口,因為他們為了不義之財教不該教的,誤導了別人全家。 12 克里特人自己的一位先知說:「克里特人說謊成性,邪惡如獸,好吃懶做。」 13 這話是真的。因此你要嚴正地斥責他們,使他們有純正的信仰, 14 不理會猶太人荒誕的傳說和那些違背真理之人的誡律。 15 對潔淨的人而言,一切都是潔淨的;對污穢不信的人而言,什麼都不潔淨,連他們的思想和良心都是污穢的。 16 他們自稱認識上帝,在行為上卻否認祂。他們令人可憎,悖逆成性,一無是處。