King James Version

Psalm 29

1Give unto the Lord, O ye mighty, give unto the Lord glory and strength.

Give unto the Lord the glory due unto his name; worship the Lord in the beauty of holiness.

The voice of the Lord is upon the waters: the God of glory thundereth: the Lord is upon many waters.

The voice of the Lord is powerful; the voice of the Lord is full of majesty.

The voice of the Lord breaketh the cedars; yea, the Lord breaketh the cedars of Lebanon.

He maketh them also to skip like a calf; Lebanon and Sirion like a young unicorn.

The voice of the Lord divideth the flames of fire.

The voice of the Lord shaketh the wilderness; the Lord shaketh the wilderness of Kadesh.

The voice of the Lord maketh the hinds to calve, and discovereth the forests: and in his temple doth every one speak of his glory.

10 The Lord sitteth upon the flood; yea, the Lord sitteth King for ever.

11 The Lord will give strength unto his people; the Lord will bless his people with peace.

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 29

زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».

1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،
    ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.
ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
    کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن چونکە شکۆدار و پیرۆزە.

دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،
    خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،
    یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.
دەنگی یەزدان بە هێزە،
    دەنگی یەزدان بە شکۆیە.
دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،
    یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،
وا دەکات لوبنان[a] وەک گوێرەکە ڕابکات و
    حەرمۆنیش[b] وەک جوانەگای کێوی.
دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات
    بە بروسکە و تریسکەوە.
دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت
    یەزدان بیابانی قادێش[c] دەلەرزێنێت.
دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و
    دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.
لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»

10 یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،
    یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.
11 یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،
    یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.

Notas al pie

  1. 29‏:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە.‏
  2. 29‏:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا.‏
  3. 29‏:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە.‏