King James Version

Hebrews 1:1-14

1God, who at sundry times and in divers manners spake in time past unto the fathers by the prophets, 2Hath in these last days spoken unto us by his Son, whom he hath appointed heir of all things, by whom also he made the worlds; 3Who being the brightness of his glory, and the express image of his person, and upholding all things by the word of his power, when he had by himself purged our sins, sat down on the right hand of the Majesty on high; 4Being made so much better than the angels, as he hath by inheritance obtained a more excellent name than they. 5For unto which of the angels said he at any time, Thou art my Son, this day have I begotten thee? And again, I will be to him a Father, and he shall be to me a Son? 6And again, when he bringeth in the firstbegotten into the world, he saith, And let all the angels of God worship him. 7And of the angels he saith, Who maketh his angels spirits, and his ministers a flame of fire. 8But unto the Son he saith, Thy throne, O God, is for ever and ever: a sceptre of righteousness is the sceptre of thy kingdom. 9Thou hast loved righteousness, and hated iniquity; therefore God, even thy God, hath anointed thee with the oil of gladness above thy fellows. 10And, Thou, Lord, in the beginning hast laid the foundation of the earth; and the heavens are the works of thine hands: 11They shall perish; but thou remainest; and they all shall wax old as doth a garment; 12And as a vesture shalt thou fold them up, and they shall be changed: but thou art the same, and thy years shall not fail. 13But to which of the angels said he at any time, Sit on my right hand, until I make thine enemies thy footstool? 14Are they not all ministering spirits, sent forth to minister for them who shall be heirs of salvation?

Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 1:1-14

پایەبەرزی عیسای مەسیح

1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، 2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی1‏:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.‏، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. 4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.

5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

[تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت]1‏:5 زەبوورەکان 2‏:7.‏؟

هەروەها:

[من دەبمە باوکی ئەو و

ئەویش دەبێتە کوڕی من]1‏:5 دووەم ساموئێل 7‏:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17‏:13.‏؟

6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:

[با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.]1‏:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32‏:43.‏

7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:

[خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،

خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.]1‏:7 زەبوورەکان 104‏:4.‏

8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:

[ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.

9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،

بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی1‏:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.‏ کردیت.]1‏:9 زەبوورەکان 45‏:6‏،7‏.‏

10هەروەها:

[تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،

ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.

11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،

هەموو وەک کراس کۆن دەبن.

12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،

وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،

بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،

ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.]1‏:12 زەبوورەکان 102‏:25‏-27.‏

13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

[لە دەستەڕاستم دابنیشە

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ1‏:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت]1‏:13 زەبوورەکان 110‏:1.‏؟

14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟