King James Version

Galatians 1:1-24

1Paul, an apostle, (not of men, neither by man, but by Jesus Christ, and God the Father, who raised him from the dead;) 2And all the brethren which are with me, unto the churches of Galatia: 3Grace be to you and peace from God the Father, and from our Lord Jesus Christ, 4Who gave himself for our sins, that he might deliver us from this present evil world, according to the will of God and our Father: 5To whom be glory for ever and ever. Amen.

6I marvel that ye are so soon removed from him that called you into the grace of Christ unto another gospel: 7Which is not another; but there be some that trouble you, and would pervert the gospel of Christ. 8But though we, or an angel from heaven, preach any other gospel unto you than that which we have preached unto you, let him be accursed. 9As we said before, so say I now again, If any man preach any other gospel unto you than that ye have received, let him be accursed.

10For do I now persuade men, or God? or do I seek to please men? for if I yet pleased men, I should not be the servant of Christ. 11But I certify you, brethren, that the gospel which was preached of me is not after man. 12For I neither received it of man, neither was I taught it, but by the revelation of Jesus Christ. 13For ye have heard of my conversation in time past in the Jews’ religion, how that beyond measure I persecuted the church of God, and wasted it: 14And profited in the Jews’ religion above many my equals in mine own nation, being more exceedingly zealous of the traditions of my fathers. 15But when it pleased God, who separated me from my mother’s womb, and called me by his grace, 16To reveal his Son in me, that I might preach him among the heathen; immediately I conferred not with flesh and blood: 17Neither went I up to Jerusalem to them which were apostles before me; but I went into Arabia, and returned again unto Damascus. 18Then after three years I went up to Jerusalem to see Peter, and abode with him fifteen days. 19But other of the apostles saw I none, save James the Lord’s brother. 20Now the things which I write unto you, behold, before God, I lie not. 21Afterwards I came into the regions of Syria and Cilicia; 22And was unknown by face unto the churches of Judaea which were in Christ: 23But they had heard only, That he which persecuted us in times past now preacheth the faith which once he destroyed. 24And they glorified God in me.

Kurdi Sorani Standard

گەلاتیا 1:1-24

1لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، 2هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان،

بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان:

3با نیعمەت1‏:3 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت، 4ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. 5هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.

مژدەیەکی دیکە نییە

6پێم سەیرە چۆن وا بە خێرایی، لەوەی بە نیعمەتی مەسیح بانگی کردوون، بۆ مزگێنییەکی دیکە1‏:6 مەبەست لە مژدەیەکی جیاوازە.‏ وەردەگەڕێن! 7مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. 8بەڵام تەنانەت ئەگەر ئێمە یان فریشتەی ئاسمان مزگێنییەکمان پێدان، جگە لەو مزگێنییەی ئێمە پێمان دان، با نەفرەتی لێ بێت. 9وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت.

10ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح.

چۆن پۆڵس بوو بە نێردراو؟

11پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. 12لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە.

13بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم. 14لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. 15بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو 16کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، 17سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق.

18ئینجا دوای سێ ساڵ سەرکەوتمە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی پەترۆس1‏:18 یۆنانی: کێفاس‏.‏ بناسم، پازدە ڕۆژ لای ئەو مامەوە. 19بەڵام جگە لە یاقوبی برای عیسای خاوەن شکۆ هیچ نێردراوێکی دیکەم نەبینی. 20خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە.

21دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، 22بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن1‏:22 سەر بە مەسیحن لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە.‏ بە ڕوخسار نەناسراو بووم، 23تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» 24ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد.