King James Version

Ephesians 6:1-24

1Children, obey your parents in the Lord: for this is right. 2Honour thy father and mother; (which is the first commandment with promise;) 3That it may be well with thee, and thou mayest live long on the earth. 4And, ye fathers, provoke not your children to wrath: but bring them up in the nurture and admonition of the Lord. 5Servants, be obedient to them that are your masters according to the flesh, with fear and trembling, in singleness of your heart, as unto Christ; 6Not with eyeservice, as menpleasers; but as the servants of Christ, doing the will of God from the heart; 7With good will doing service, as to the Lord, and not to men: 8Knowing that whatsoever good thing any man doeth, the same shall he receive of the Lord, whether he be bond or free. 9And, ye masters, do the same things unto them, forbearing threatening: knowing that your Master also is in heaven; neither is there respect of persons with him.

10Finally, my brethren, be strong in the Lord, and in the power of his might. 11Put on the whole armour of God, that ye may be able to stand against the wiles of the devil. 12For we wrestle not against flesh and blood, but against principalities, against powers, against the rulers of the darkness of this world, against spiritual wickedness in high places. 13Wherefore take unto you the whole armour of God, that ye may be able to withstand in the evil day, and having done all, to stand. 14Stand therefore, having your loins girt about with truth, and having on the breastplate of righteousness; 15And your feet shod with the preparation of the gospel of peace; 16Above all, taking the shield of faith, wherewith ye shall be able to quench all the fiery darts of the wicked. 17And take the helmet of salvation, and the sword of the Spirit, which is the word of God: 18Praying always with all prayer and supplication in the Spirit, and watching thereunto with all perseverance and supplication for all saints; 19And for me, that utterance may be given unto me, that I may open my mouth boldly, to make known the mystery of the gospel, 20For which I am an ambassador in bonds: that therein I may speak boldly, as I ought to speak.

21But that ye also may know my affairs, and how I do, Tychicus, a beloved brother and faithful minister in the Lord, shall make known to you all things: 22Whom I have sent unto you for the same purpose, that ye might know our affairs, and that he might comfort your hearts.

23Peace be to the brethren, and love with faith, from God the Father and the Lord Jesus Christ. 24Grace be with all them that love our Lord Jesus Christ in sincerity. Amen.

Kurdi Sorani Standard

ئەفەسۆس 6:1-24

دایک و باوک و منداڵ

1ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. 2[ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.] ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت 3[بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.]6‏:3 دواوتار 5‏:16.‏

4ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.

کۆیلە و گەورەکانیان

5ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت، 6نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن. 7با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، 8چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەر کەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.

9ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات.

چەکی تەواوی خودا

10لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن. 11بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن، 12چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان. 13بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن. 14بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی6‏:14 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا. بڕوانە ئیشایا 59‏:17.‏ ڕاستودروستی بە سنگتانەوە، 15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی6‏:15 ڕاگەیاندنی مژدەی ئاشتبوونەوە لەگەڵ خودا.‏، 16لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە. 17هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.

18بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە. 19نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم. 20من لێرە باڵوێزی ئینجیلم، هەرچەندە لە پێناویدا کۆت و بەند کراوم، نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست ئازابم بۆ قسەکردن.

سڵاوی کۆتایی

21تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم. 22بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.

23لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران.

24نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت.