King James Version

2 Thessalonians 2:1-17

1Now we beseech you, brethren, by the coming of our Lord Jesus Christ, and by our gathering together unto him, 2That ye be not soon shaken in mind, or be troubled, neither by spirit, nor by word, nor by letter as from us, as that the day of Christ is at hand. 3Let no man deceive you by any means: for that day shall not come, except there come a falling away first, and that man of sin be revealed, the son of perdition; 4Who opposeth and exalteth himself above all that is called God, or that is worshipped; so that he as God sitteth in the temple of God, shewing himself that he is God. 5Remember ye not, that, when I was yet with you, I told you these things? 6And now ye know what withholdeth that he might be revealed in his time. 7For the mystery of iniquity doth already work: only he who now letteth will let, until he be taken out of the way. 8And then shall that Wicked be revealed, whom the Lord shall consume with the spirit of his mouth, and shall destroy with the brightness of his coming: 9Even him, whose coming is after the working of Satan with all power and signs and lying wonders, 10And with all deceivableness of unrighteousness in them that perish; because they received not the love of the truth, that they might be saved. 11And for this cause God shall send them strong delusion, that they should believe a lie: 12That they all might be damned who believed not the truth, but had pleasure in unrighteousness.

13But we are bound to give thanks alway to God for you, brethren beloved of the Lord, because God hath from the beginning chosen you to salvation through sanctification of the Spirit and belief of the truth: 14Whereunto he called you by our gospel, to the obtaining of the glory of our Lord Jesus Christ. 15Therefore, brethren, stand fast, and hold the traditions which ye have been taught, whether by word, or our epistle. 16Now our Lord Jesus Christ himself, and God, even our Father, which hath loved us, and hath given us everlasting consolation and good hope through grace, 17Comfort your hearts, and stablish you in every good word and work.

Kurdi Sorani Standard

دووەم سالۆنیکی 2:1-17

مرۆڤی سەرپێچی

1ئیتر خوشکان و برایان، دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین 2خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە، بە پشتبەستن بە بینینی ڕۆحی، پەیامی زارەکی، یان بە نامەیەک کە دەڵێن گوایە لە ئێمەوەیە. 3بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایێت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە2‏:3 هەڵگەڕانەوە: پۆڵس بە سروشی خودا دەڵێ بەر لە هاتنی مەسیح لە هەموو جیهاندا هەڵگەڕانەوەیەکی گەورە بەرامبەر خودا دەبێت.‏ نەیێت و مرۆڤی سەرپێچی2‏:3 مرۆڤی سەرپێچی: ئەم هەڵگەڕانەوەیەی بەر لە هاتنی مەسیح بە سەرپەرشتی کەسێک دەبێت. (بڕوانە دانیال 7‏:25؛ 8‏:25 و ئاشکراکردن 13‏:5‏.)‏، واتە کوڕی وێرانبوو2‏:3 کوڕی وێرانبوو: مەبەستی ئەوەیە کە چارەنووسی ئاگر دەبێت، بڕوانە یۆحەنا 17‏:12‏.‏ دەرنەکەوێت، 4ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.

5ئایا لە یادتان نییە کە لەلاتان بووم ئەمانەم پێ دەگوتن؟ 6ئێستاش دەزانن چی بەربەستە، تاکو لە کاتی خۆیدا ئاشکرا بکرێت. 7ئێستا هێزی سەرپێچی بە نهێنیی کار دەکات، بەڵام تەنها هەتا ئەو کاتەی بەربەست لەسەر ڕێ لادەچێت2‏:7 ئەو بەربەستانەی لە ئایەتەکانی 1 هەتا 4 باسکراوە خودا لە جیهان لایدەدات.‏. 8ئەوسا سەرپێچیکار2‏:8 بڕوانە 2‏:3.‏ ئاشکرا دەکرێت، ئەوەی عیسای خاوەن شکۆ بە هەناسەی دەمی لەناوی دەبات و بە دەرکەوتنی هاتنەوەی کۆتایی پێ دەهێنێت. 9هاتنەوەی سەرپێچیکار پەیوەستە بە کارەکانی شەیتانەوە. ئەو هەموو جۆرە پەرجوو و نیشانە و کارێکی سەیری درۆیین بەکاردەهێنێت، 10هەروەها بۆ چەواشەکردنی لەناوچووان هەموو بەدکارییەک بەکاردەهێنێت، چونکە خۆشەویستی ڕاستییان ڕەتکردەوە، ئەوەی ڕزگاریان دەکات. 11لەبەر ئەم هۆیە خودا چەواشەی بەهێزیان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی باوەڕ بە درۆ بکەن، 12تاکو هەموو ئەوانەی باوەڕ بە ڕاستی ناکەن و حەزیان لە ناڕەواییە، تاوانبار بکرێن.

13بەڵام ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێمە دەبێت هەردەم لەبەر ئێوە سوپاسی خودا بکەین، چونکە خودا ئێوەی بە یەکەمین بەرهەم هەڵبژاردووە تاکو بەهۆی پیرۆزکردنتان لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە و باوەڕتان بە ڕاستییەکە، ڕزگارتان بێت. 14بۆ ئەمەش خودا لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەکەی ئێمەوە بانگی کردن، بۆ دەستکەوتنی شکۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.

15کەواتە خوشکان و برایان، چەسپاو بن و دەست بگرن بەو نەریتەی لە ئێمەوە فێربوون، چ بە وشە بێت یان بە نامە.

16با عیسای مەسیحی پەروەردگارمان خۆی لەگەڵ خودای باوکمان، ئەوەی خۆشیویستین و دڵنەوایی هەتاهەتایی و هیوایەکی باشی بە نیعمەت پێداین، 17ورەتان بەرز بکاتەوە و لە هەموو کردار و قسەیەکی چاک بتانچەسپێنێت.