زەبووری 133
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.
1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،
کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!
2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،
کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،
کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.
3وەک شەونمی حەرمۆن133:3 بەرزترین شاخە لە سوریا. کە دێتە خوارێ
بەسەر کێوی سییۆن،
چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.