הבשורה על-פי יוחנן 20 – HHH & KSS

Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי יוחנן 20:1-31

1השכם בבוקר יום ראשון, עוד לפני הנץ החמה, באה מרים המגדלית אל קברו של ישוע וראתה שהאבן הוסרה מפתח הקבר. 2היא רצה מיד אל שמעון פטרוס ואל התלמיד השני, זה שהיה אהוב על ישוע. היא קראה: ”הם לקחו את האדון מהקבר! איננו יודעים היכן שמו אותו!“

3‏-4פטרוס והתלמיד השני מיהרו יחד אל הקבר; התלמיד השני הקדים אותו והגיע ראשון. 5הוא הביט פנימה וראה את התכריכים מונחים במקומם, אולם לא נכנס לקבר. 6שמעון פטרוס בא אחריו ונכנס פנימה. גם הוא ראה את התכריכים. 7הבד שעטף את ראשו של ישוע היה מקופל ומונח בצד בניפרד מהתכריכים. 8ואז גם התלמיד האחר נכנס פנימה, ראה והאמין שישוע קם לתחייה. 9כי עד אז לא הבינו שהכתובים ניבאו כי הוא יקום לתחייה.

10שניהם הלכו הביתה, 11ובינתיים חזרה מרים אל הקבר, עמדה בחוץ ובכתה. היא העיפה מבט לתוך הקבר, 12ולפתע נגלו אליה שני מלאכים לבושי לבן יושבים במקום שבו הייתה גופת ישוע: אחד למרגלותיו ושני למראשותיו.

13”מדוע את בוכה?“ שאלו המלאכים.

”כי הם לקחו את אדוני ואיני יודעת היכן הניחו אותו“, השיבה מרים.

14היא הרגישה שמישהו עומד מאחוריה. כשהביטה לאחור ראתה את ישוע, אולם היא לא הכירה אותו.

15”מדוע את בוכה? את מי את מחפשת?“ שאל אותה ישוע.

מרים חשבה אותו לשומר הגן ולכן התחננה לפניו: ”אם אתה זה שלקח את אדוני, אנא, אמור לי היכן שמת אותו כדי שאוכל לקחתו.“

16”מרים!“ קרא ישוע.

היא פנתה להביט בו וקראה: ”רבי!“

17”אל תגעי בי,“ הזהיר אותה ישוע, ”כי עדיין לא עליתי אל אבי. לכי אל האחים וספרי להם שאני עולה אל אבי ואביכם, אל אלוהי ואלוהיכם.“

18מרים מיהרה אל התלמידים. ”ראיתי את האדון!“ קראה בהתלהבות, ומסרה להם את דבריו. 19באותו ערב התכנסו התלמידים מאחורי דלתות נעולות, מפחד מנהיגי היהודים. לפתע עמד ישוע ביניהם ואמר: ”שלום לכם!“ 20הוא הראה להם את נקבי המסמרים בידיו ואת צדו, והתלמידים שמחו מאוד לראות את אדונם.

21שוב דיבר אליהם ישוע: ”כשם שאבי שלח אותי, כך אני שולח אתכם.“ 22הוא נשף ואמר: ”קבלו את רוח הקודש. 23למי שתסלחו לחטאיו, הם ייסלחו לו, ולמי שלא תסלחו לחטאיו, הם לא ייסלחו לו.“ 24תומא התאום, אחד משנים־עשר התלמידים, נעדר מאותה אסיפה. 25כשסיפרו לו התלמידים שראו את האדון, תומא לא האמין. ”לא אאמין בכך עד שאראה את נקבי המסמרים שבידיו ואגע בהם ובצדו“, אמר.

26כעבור שמונה ימים שוב התכנסו התלמידים, והפעם היה תומא ביניהם. גם הפעם היו הדלתות נעולות. לפתע שוב עמד ישוע ביניהם וקרא: ”שלום לכם!“

27ישוע פנה אל תומא ואמר: ”גע בידי ובצד גופי, ואל תהיה יותר חסר־אמונה, כי אם תאמין!“

28”אדוני ואלוהי!“ קרא לו תומא.

29ישוע המשיך לדבר אליו: ”אתה מאמין משום שראית אותי, אולם ברוכים המאמינים על אף שאינם רואים.“ 30ישוע חולל עוד ניסים רבים לעיני תלמידיו אך הם לא נכתבו בספר זה. 31הניסים בספר זה נכתבו כדי שתאמינו כי הוא המשיח בן־האלוהים, וכדי שעל־ידי אמונתכם בו תחיו חיי נצח.

Kurdi Sorani Standard

یۆحەنا 20:1-31

هەستانەوە

1لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا20‏:1 بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە.‏، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. 2ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!»

3ئینجا پەترۆس و قوتابییەکەی دیکە بەرەو گۆڕەکە بەڕێکەوتن. 4هەردووکیان بەیەکەوە ڕایاندەکرد، بەڵام قوتابییەکەی دیکە پێش پەترۆس کەوت و زووتر گەیشتە سەر گۆڕەکە. 5دانەوییەوە و بینی کەتانەکە دانراوە، بەڵام نەچووە ژوورەوە. 6ئینجا شیمۆن پەترۆس کە دوایکەوتبوو هات و چووە ناو گۆڕەکە، بینی کەتانەکە دانراوە. 7ئەو دەسماڵەی کە بەسەری عیساوە پێچرابوو، لەگەڵ کەتانەکە دانەنرابوو، بەڵکو بە جیا لە جێیەک پێچرابووەوە. 8ئەوسا قوتابییەکەی دیکەش کە یەکەم جار هاتبووە سەر گۆڕەکە چووە ژوورەوە. بینی و باوەڕی هێنا. 9ئەو کاتە هێشتا لە نووسراوە پیرۆزەکان تێنەگەیشتبوون کە دەبێ عیسا لەنێو مردووان هەستێتەوە. 10دواتر قوتابییەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان.

عیسا بۆ مریەم دەردەکەوێ

11بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، 12بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە.

13لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟»

وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» 14کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە.

15عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟»

وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.»

16عیساش پێی فەرموو: «مریەم!»

ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت.

17عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: ”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“»

18مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو.

دەرکەوتنی مەسیح بۆ قوتابییەکان

19ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان20‏:19 یۆنانی: ئاشتی.‏ لێ بێت!» 20کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون.

21ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» 22کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. 23ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.»

دەرکەوتنی مەسیح بۆ تۆماس

24بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس20‏:24 بە واتای جمک دێت.‏ ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. 25قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!»

ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.»

26لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» 27ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.»

28تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!»

29عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.»

ئامانجی نووسینی ئەم پەڕتووکە

30عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە. 31بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.