Habrit Hakhadasha/Haderekh

מעשי השליחים 15:1-41

1בזמן שבר־נבא ופולוס היו באנטיוכיה, הגיעו לשם מספר אנשים מיהודה, והחלו ללמד את המאמינים שאם לא יקפידו לקיים את ברית המילה כדת משה וישראל, לא יוכלו להיוושע. 2פולוס ובר־נבא התווכחו איתם על כך בלהט רב, ולכן החליטה הקהילה המקומית לשלוח אותם לירושלים, יחד עם אחדים מחברי הקהילה, כדי לדון בשאלה זאת עם השליחים והזקנים שם. 3הקהילה כולה ליוותה אותם אל מחוץ לעיר, והנציגים יצאו בדרכם לירושלים. הם התעכבו בדרך בערי החוף של לבנון ובשומרון, כדי לבקר את המאמינים, ולשמחת כולם סיפרו להם שגם הגויים חוזרים בתשובה.

4בהגיעם לירושלים קיבלו את פניהם חברי הקהילה, השליחים והזקנים, ופולוס ובר־נבא דיווחו להם כיצד ה׳ פעל באמצעותם. 5אולם מאמינים אחדים, שהשתייכו בעבר לכת הפרושים, קמו על רגליהם וטענו שכל המאמינים מבין הגויים חייבים לשמור את התורה ולקיים ברית מילה.

6לכן כינסו השליחים והזקנים אסיפה מיוחדת כדי לדון בבעיה זאת.

7לאחר דיון ארוך ומייגע קם שמעון על רגליו ופנה אל המאמינים: ”אחים, כולכם יודעים שעוד לפני זמן רב בחר בי אלוהים לבשר לגויים את הבשורה, כדי שגם הם יאמינו בו. 8אלוהים, המכיר והיודע את לב האדם, אישר שהוא מקבל גם את הגויים. כיצד הוא אישר זאת? בכך שנתן להם את רוח הקודש בדיוק כשם שנתן אותו לנו. 9אלוהים לא הבדיל בינינו לביניהם, משום שהוא טיהר את לבם, על־ידי האמונה, בדיוק כפי שטיהר את לבנו. 10האם אתם רוצים עתה לתקן את מעשיו של אלוהים? מדוע אתם מעמיסים על הגויים עול שאנחנו ואבותינו לא יכולנו לשאת? 11האם אינכם מאמינים שכולנו נושענו באותה הדרך – כלומר בחסדו של האדון ישוע?“ 12הויכוח פסק, וכל האחים הקשיבו בדומיה לדיווח של פולוס ובר־נבא על הנסים והנפלאות שחולל אלוהים באמצעותם בין הגויים.

13כשסיימו השניים את דיווחם נטל יעקב את רשות הדיבור. ”אחים,“ אמר, ”הקשיבו לדברי! 14שמעון פטרוס הסביר לכם זה עתה כיצד אלוהים גילה תחילה את דאגתו לגויים, וכיצד בחר מקרבם אנשים שיאמינו בו ושיפארו את שמו. 15עובדה זאת של ישועת הגויים עולה למעשה בקנה אחד עם דברי הנביאים. קחו למשל את נבואתו של עמוס:

16’ביום ההוא אקים את סכת דויד הנפלת,

וגדרתי את פרציהן והריסותיו אקים,

ובניתיה כימי עולם,

17למען ידרשו את־ה׳ שארית אדם

וכל הגויים אשר נקרא שמי עליהם,

נאום ה׳ עושה כל־אלה‘.

”כלומר, אלוהים הבטיח לחדש את ברית דוד המופרת, כדי שגם הגויים – אלה שבחר בהם – יוושעו! 18אלה דברי אלוהים אשר גילה אותם עוד לפני זמן רב.

19”על כן אני פוסק שאל לנו לדרוש מהגויים השבים אל ה׳ לקיים את חוקי התורה. 20הבה נסתפק בכך שנכתוב להם לא לאכול בשר שהוקרב לאלילים ולא בשר טרף של בעל חיים שנחנק, לא לאכול בשר עם דם, ולהתרחק מהזנות על כל צורותיה. 21כי עוד מימי קדם נקראה תורת משה מדי שבת בבתי־כנסת בכל עיר ועיר.“

22השליחים, הזקנים וכל חברי הקהילה החליטו לשלוח משלחת לאנטיוכיה יחד עם פולוס ובר־נבא, כדי לדווח על החלטתם. הם בחרו בשניים ממנהיגי הקהילה, ביהודה (המכונה ”בר־שבא“) ובסילא, 23ושלחו בידם את המכתב הבא:

”מאת: השליחים, זקני הקהילה והאחים בירושלים.

”אל: אחינו המאמינים מן הגויים באנטיוכיה, בסוריה ובקיליקיה, שלום לכם! 24נודע לנו שמספר אנשים מקהילתנו בלבלו אתכם והטילו ספק בכם, אולם דעו לכם שלא אנחנו שלחנו אותם – הם באו אליכם על דעת עצמם. 25משום כך החלטנו פה־אחד לשלוח אליכם שני נציגים רשמיים שלנו, יחד עם אחינו האהובים פולוס ובר־נבא. 26‏-27נציגים אלה, יהודה וסילא, אשר סיכנו את חייהם למען שם אדוננו ישוע המשיח, יאשרו לפניכם בעל־פה את החלטתנו.

28”רוח הקודש ואנחנו מצאנו לנכון שלא להכביד עליכם בחובות מיותרים של שמירת מצוות התורה, אלא רק לדרוש מכם 29שתימנעו מאכילת מזון שהוקרב לאלילים, מאכילת בשר של בעל־חיים שנחנק, מאכילת בשר עם דם, ושתתרחקו מן הזנות. טוב תעשו אם תשמרו דברים אלה. – שלום לכם.“

30ארבעת הנציגים יצאו מיד לאנטיוכיה, כינסו שם אסיפה כללית של כל המשיחיים ונתנו להם את המכתב. 31דברי המכתב שמחו מאוד את כל הקהילה באנטיוכיה.

32יהודה וסילא, שהיו נביאים, דרשו באוזני הקהל דרשה ארוכה וחיזקו את אמונת האחים. 33הם נשארו שם ימים אחדים, ולאחר מכן חזרו לירושלים עם דרישות שלום אל האחים אשר שלחו אותם. 34‏-35פולוס ובר־נבא נשארו באנטיוכיה, ועזרו למטיפים ולמורים המקומיים ללמד את דבר ה׳.

36כעבור ימים אחדים הציע פולוס לבר־נבא: ”הבה נשוב ונבקר את אחינו בכל הערים שבהן בישרנו את דבר ה׳, כדי שנראה כיצד מתקדמים המאמינים החדשים.“ 37בר־נבא הסכים, וביקש לצרף אליהם את יוחנן מרקוס. 38אך רעיון זה לא מצא־חן בעיני פולוס, כי יוחנן מרקוס זנח אותם לנפשם בעיר פמפוליה, ולא עזר להם לסיים את שליחותם. 39לאחר ויכוח חריף בנושא זה החליטו השניים להיפרד. בר־נבא לקח את מרקוס והפליג איתו לקפריסין, 40‏-41ואילו פולוס בחר לקחת איתו את סילא. לאחר שקיבלו את ברכת האחים יצאו השניים בדרכם לסוריה וקילקיה, כדי לעודד את המאמינים שם.

Kurdi Sorani Standard

کردار 15:1-41

ئەنجومەنی ئۆرشەلیم

1هەندێک کەس لە یەهودیاوە بۆ ئەنتاکیا هاتن و برایانیان فێردەکرد و دەیانگوت: «ئەگەر بەپێی ئەو نەریتەی کە موسا فێری کردن خەتەنە نەکرێن، ناتوانن ڕزگاربن.» 2کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون. 3پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە. 4کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی.

5بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی موسا بکەن.»

پەترۆس و پیرانی ئۆرشەلیم

6جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. 7پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. 8ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. 9بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. 10ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ 11بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.»

12ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە. 13دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. 14شیمۆن15‏:14 مەبەستی لە پەترۆسە.‏ ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن15‏:14 مەبەستی ئەوەیە کە گەلێک بە ناوی خودا بناسرێن.‏. 15وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە:

16«[دوای ئەمە دەگەڕێمەوە و

چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە،

ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،

سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە،

17تاکو ئەو خەڵکانەی کە ماونەتەوە ڕوو لە یەزدان بکەن،

هەموو ئەو ناجولەکانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام دەدات

18کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.]15‏:18 ئامۆس 9‏:11‏-12

19«لەبەر ئەوە وای بە باش دەزانم قورسایی نەخەینە سەر شانی ئەو ناجولەکانەی کە بۆ لای خودا گەڕاونەتەوە، 20بەڵکو بۆیان بنووسین، خۆیان دووربخەنەوە لە گڵاوی بتەکان و لە داوێنپیسی و لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن، 21چونکە هەر لە کۆنەوە فێرکردنی موسا لە هەموو شارێک ڕاگەیەنرابوو و هەموو شەممەیەک لە کەنیشتەکان دەخوێنرایەوە.»

بڕیاری کۆبوونەوەی کڵێسا

22ئینجا نێردراوان و پیران و هەموو کڵێسا بە باشیان زانی دوو پیاو لەناو خۆیاندا هەڵبژێرن و لەگەڵ پۆڵس و بەرناباسدا بیاننێرن بۆ ئەنتاکیا. یەهوزای ناسراو بە بەرساباس و سیلایان هەڵبژارد، کە پێشەوای نێو باوەڕداران بوون. 23بە دەستی خۆیان ئاوایان نووسی15‏:23 بە واتای نامەیەکیان نووسی بەواندا ناردیان.‏:

لە نێردراوان و پیرانەوە، برایانتان،

بۆ ئەو باوەڕدارانەی جولەکە نین لە ناوچەکانی ئەنتاکیا و سوریا و کیلیکیا:

سڵاو.

24بیستمان کە هەندێک کەس بێ ئەوەی ئێمە ڕایانبسپێرین لەلای ئێمەوە هاتوون و بە قسەکانیان بێزار و دڵگرانیان کردوون. 25بۆیە بە باشمان زانی بە یەک بیروڕاوە چەند پیاوێک هەڵبژێرین و لەگەڵ برایانی خۆشەویستمان بەرناباس و پۆڵس بیاننێرن بۆ لاتان، 26پیاوانێک گیان لەسەر دەستن لە پێناوی ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. 27جا یەهوزا و سیلامان نارد بۆ لاتان تاکو هەمان شتتان بە دەم پێ ڕابگەیەنن، 28چونکە ڕۆحی پیرۆز و ئێمەش وامان بە باش زانی هیچ قورساییەک نەخەینە سەر شانتان، جگە لەمانە کە پێویستن: 29خۆتان دووربخەنەوە لەو قوربانییانەی بۆ بت پێشکەش کراون، هەروەها لە خواردنی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن و لە داوێنپیسی. ئەگەر خۆتان لەمانە پاراست، شتی چاک دەکەن.

ماڵ ئاوا.

30ئەمانیش کە بەڕێکران و بۆ ئەنتاکیا هاتن، هەموو کۆمەڵەی باوەڕدارانیان کۆکردەوە و نامەکەیان پێشکەش کرد. 31کاتێک خوێندیانەوە بەو هاندانەی تێیدا بوو زۆر دڵشاد بوون. 32یەهودا و سیلاش کە خۆیان پێغەمبەر بوون، بە زۆر وشە هانی برایانیان دا و ورەیان بەرزکردنەوە. 33پاش ئەوەی ماوەیەکیان بەسەربرد، لەلایەن برایانەوە بە ئاشتییەوە ڕەوانە کرانەوە بۆ لای ئەوانەی ناردبوویانن، ] 34بەڵام سیلا بەلایەوە باشتر بوو لەوێ بمێنێتەوە.[35پۆڵس و بەرناباسیش هەر لە ئەنتاکیا مانەوە و لەگەڵ زۆر کەسی دیکەدا بەشدارییان کرد لە مزگێنیدان و فێرکردنی پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ.

جیابوونەوەی پۆڵس و بەرناباس

36پاش چەند ڕۆژێک پۆڵس بە بەرناباسی گوت: «با بگەڕێینەوە بۆ هەموو ئەو شارانەی کە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆمان تێیدا ڕاگەیاندووە و سەر لە برایان بدەین و هەواڵیان بزانین.» 37بەرناباسیش پێشنیاری کرد کە یۆحەنا لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، ئەوەی بە مەرقۆس ناسراوە. 38بەڵام پۆڵس پێی باش بوو ئەو کەسە لەگەڵ خۆیاندا نەبەن کە لە پامفیلیادا لێیان جیا بووەوە و لەگەڵیان بۆ کارەکە نەڕۆیشت. 39لەبەر ئەوە دەمەقاڵە کەوتە نێوانیان، تاکو وای لێهات لە یەکتری جیا بوونەوە. ئەوسا بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و بە دەریادا بۆ قوبرس چوو. 40بەڵام پۆڵس سیلای هەڵبژارد و ڕۆیشتن، دوای ئەوەی لەلایەن باوەڕدارانەوە بە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ سپێردران. 41ئینجا چوونە ناوچەکانی سوریا و کیلیکیا و کڵێساکانیان بەهێز دەکرد.