Habrit Hakhadasha/Haderekh

מעשי השליחים 13:1-52

1אלה האנשים שנמנו עם המורים והנביאים בקהילת אנטיוכיה: בר־נבא, שמעון (המכונה ”כושי“), לוקיוס (מקוריניה), מנחם (אחיו החורג של הורדוס) ושאול (פולוס). 2יום אחד בשעה שהתפללו לאלוהים וצמו, אמר להם רוח הקודש: ”הקדישו לי את בר־נבא ואת שאול לביצוע משימה מיוחדת!“ 3הם הוסיפו להתפלל ולצום, ולאחר מכן סמכו את ידיהם על ראשיהם של שאול ובר־נבא, ברכו אותם ושלחו אותם לדרכם.

4בהדרכת רוח הקודש ירדו השניים לסלוקיא, ומשם הפליגו לקפריסין. 5הם עגנו בעיר סלמיס, ובישרו את דבר אלוהים בבתי־הכנסת (יוחנן מרקוס היה העוזר שלהם).

6לאחר מכן המשיכו לבשר בכל רחבי האי, עד שהגיעו לעיר פפוס. בעיר זאת פגשו יהודי אחד, בר־ישוע שמו, שהיה נביא שקר ועסק בכישוף.

7בר־ישוע היה ידיד למושל המקומי, סרגיוס פולוס. המושל, שהיה אדם נבון מאוד, הזמין את בר־נבא ופולוס לבקר אותו, משום שרצה לשמוע מפיהם את דבר האלוהים. 8אולם המכשף הזה, שנקרא ”אלימס“, לא רצה שהמושל יגיע לאמונה, ולכן התערב בשיחה ודרש מהמושל לא לשים לב לדבריהם של שאול ובר־נבא.

9אך שאול (הנקרא גם ”פולוס“), אשר היה מלא ברוח הקודש, הביט בנביא השקר וקרא: 10”בן בלייעל שכמוך! אתה מלא מרמה ופשע, ואויב מושבע של כל דבר טוב! האם לעולם לא תפסיק לסלף את דרכי האלוהים הישרים? 11עתה שים לב כיצד יעניש אותך אלוהים: תוכה בעיוורון זמני, ולא תראה את אור השמש.“

באותו רגע כיסה ערפל את עיניו, והוא החל לגשש סביבו ולחפש מישהו שיוביל אותו בידו. 12כשראה המושל את הנעשה, האמין באדון והשתומם על הכוח העצום של בשורת האלוהים.

13פולוס ומלוויו עזבו את פפוס, והפליגו בספינה לעיר פרגי שבמדינת פמפוליה. יוחנן מרקוס עזב אותם שם וחזר לירושלים, 14ואילו פולוס ובר־נבא המשיכו לאנטיוכיה אשר בפיסידיה.

בשבת הלכו השניים לבית־הכנסת וישבו בין המתפללים. 15לאחר קריאת פרשת השבוע מן התורה, וההפטרה מהנביאים, שלחו אליהם ראשי בית־הכנסת הודעה: ”אחים, אם יש לכם דבר עידוד והדרכה בשבילנו, אתם מוזמנים לדבר!“

16פולוס קם על רגליו, סימן לקהל שהוא עומד לדבר, ואמר: ”אנשי ישראל, וכל הבוטחים בה׳ והמכבדים אותו, הרשו לי לפתוח בסקירה היסטורית קצרה. 17אלוהי העם הזה – אלוהי ישראל – בחר באבותינו וברך אותם מאוד בתקופת שהותם במצרים. ביד חזקה ובזרוע נטויה הוא הוציא אותם מעבדות לחירות, 18וטיפל בהם במשך ארבעים שנות נדודיהם במדבר. 19לאחר שהשמיד שבעה עמים בארץ כנען, הוא נתן לעם ישראל את הארץ לנחלה. כל זה ארך כ־450 שנה.

20”לאחר מכן מינה עליהם אלוהים שופטים עד ימיו של שמואל הנביא.

21”בימיו של שמואל ביקש העם מלך, וה׳ נתן לו את שאול בן־קיש משבט בנימין, שמלך ארבעים שנה. 22אולם ה׳ הוריד אותו מכסא מלכותו, והמליך תחתיו את דוד המלך, זה שה׳ אמר עליו: ’דוד בן־ישי הוא איש כלבבי, והוא יעשה את רצוני‘. 23ומזרעו של דוד הקים ה׳ לישראל את המושיע המובטח, את ישוע המשיח!

24”עוד לפני בואו של ישוע קרא יוחנן לעם ישראל לשוב מחטאיו, לפנות אל ה׳ ולהיטבל במים. 25כשסיים יוחנן את תפקידו, שאל את העם: ’האם אתם חושבים שאני המשיח? לא, אינני המשיח! אבל הוא עומד לבוא, ואיני ראוי אף להתיר את שרוכי נעליו!‘

26”אחי בני אברהם, ואחי הגויים היראים את האלוהים: ישועה זאת נועדה לכולנו! 27תושבי ירושלים ומנהיגיהם לא הכירו את המשיח, ולא הבינו את דברי הנביאים אשר נקראו מדי שבת בבית־הכנסת. אף־על־פי־כן, כשהרגו אותו הם קיימו למעשה את דברי הנביאים. 28למרות שלא הייתה להם כל סיבה מוצדקת להוציא את ישוע להורג, דרשו מפילטוס לצלוב אותו. 29לאחר שקיימו את כל הנבואות הקשורות במותו, בלי שידעו זאת, הורידו אותו מעל הצלב וקברוהו.

30”אולם אלוהים הקים את ישוע מן המתים, 31ובימים שלאחר מכן הוא נראה פעמים רבות לעיני האנשים שליוו אותו מן הגליל לירושלים. מאז ועד היום לא פסקו האנשים האלה להעיד על כך בפומבי.

32”בר־נבא ואני מבשרים לכם עתה את הבשורה הטובה הזאת: את אשר הבטיח אלוהים לאבותינו, 33הוא הגשים לנו, צאציהם, על ידי תקומת ישוע. לכך מתכוון המזמור השני בתהלים: ’בני אתה, אני היום ילדתיך‘.

34”אלוהים הבטיח להחזירו לחיים, כדי שלא ימות עוד לעולם. אלוהים ייתן לכם את הבטחותיו הנפלאים לדוד כמו שכתוב בישעיה.13‏.34 יג 34 ישעיה נה 3 35במזמור טז כתוב: ’לא תיתן חסידך לראות שחת‘. 36פסוק זה אינו מתייחס לדוד, שהרי לאחר שדוד שרת את בני דורו לפי רצון ה׳, הוא מת, נקבר וגופו נרקב. 37פסוק זה מתייחס למישהו אחר – למישהו שאלוהים החזירו לחיים ושגופו כלל לא ניזוק מריקבון המוות.

38”אחים, הקשיבו! באמצעות ישוע זה אתם יכולים לקבל סליחת חטאים. 39כל מי שמאמין ובוטח בו משתחרר מכל אשמה, ואלוהים מצדיק אותו. התורה מעולם לא יכלה לשחרר אתכם מחטא ולהצדיקכם בעיני אלוהים. 40היזהרו! אל תתנו לדברי הנביאים להתגשם בכם:

41’ראו בוגדים והביטו,

והתמהו תמהו,

כי פֹעַל פֹּעֵל בימיכם,

לא תאמינו כי יסופר‘.13‏.41 יג 41 חבקוק א 5

”כלומר, ראו והתפלאו, אתם הבזים לאמת! כי אלוהים עומד לעשות משהו בימיכם, אשר לא תאמינו בו כשיספרו לכם על כך.“

42כשיצאו פולוס ובר־נבא מבית־הכנסת, הזמינו אותם האנשים לשוב ולדבר אליהם בשבת הבאה. 43בתום האסיפה בבית־הכנסת הלכו אחרי פולוס ובר־נבא הרבה יהודים וגויים יראי אלוהים. השניים שוחחו איתם ועודדו אותם לבטוח בחסדו של אלוהים.

44בשבת שלאחר מכן התקהלה כמעט כל העיר בבית־הכנסת, כדי לשמוע את דבר ה׳ מפי פולוס ובר־נבא. 45אולם כשראו מנהיגי היהודים את ההמון, נמלאו קנאה והכחישו את דבריו של פולוס בקללות ובגידופים.

46אך פולוס ובר־נבא דיברו באומץ והצהירו: ”הרגשנו שמחובתנו לבשר את דבר ה׳ קודם כל לכם – היהודים, אולם מכיוון שדחיתם אותו והוכחתם שאינכם ראויים לחיי נצח, נציע אותו לגויים! 47כי כך ציווה עלינו אלוהים:13‏.47 יג 47 ישעיהו מט 6

’ונתתיך לאור גוים,

להיות ישועתי עד קצה הארץ‘. “

48הגויים שמחו מאוד לשמוע את בשורת ה׳ מפי פולוס, וכל מי שנבחר לחיי נצח האמין. 49וכך התפשט דבר ה׳ בכל הארץ.

50אולם מנהיגי היהודים קוממו את הנשים המכובדות ואצילות נגד פולוס ובר־נבא. הם עוררו את ההמון לרדוף את פולוס ובר־נבא ולגרשם מן העיר. 51השניים ניערו את אבק העיר מעל רגליהם והלכו לעיר איקניון, 52ותלמידיהם באנטיוכיה נמלאו שמחה ורוח הקודש.

Kurdi Sorani Standard

کردار 13:1-52

هەڵبژاردنی بەرناباس و شاول

1لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول. 2کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.» 3ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن.

شاول و بەرناباس لە قوبرس

4ئەوانیش کە بە ڕۆحی پیرۆز نێردران، بەرەو سولوکیا دابەزین و لەوێشەوە بە دەریادا بۆ قوبرس. 5کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو.

6بە هەموو دوورگەکەدا گەڕان هەتا گەیشتنە پافۆس. لەوێ تووشی جادووگەرێکی جولەکە بوون بە ناوی باریەشوع کە پێغەمبەرێکی درۆزن بوو. 7باریەشوع لەگەڵ سرگیۆس پۆڵسی فەرمانڕەوا13‏:7 فەرمانڕەوای قوبرس.‏ بوو، کە پیاوێکی تێگەیشتوو بوو. سرگیۆس بەرناباس و شاولی بانگکرد، چونکە دەیویست گوێی لە پەیامی خودا بێت. 8بەڵام ئەلیماس کە جادووگەر واتای ناوەکەی بوو، بەربەرەکانێی کردن و هەوڵی دا فەرمانڕەوا لە باوەڕ لابدات. 9کەچی شاول کە پۆڵسی پێ دەگوترا، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و تێیڕوانی و 10گوتی: «ئەی پڕ لە هەموو جۆرە فرتوفێڵێک! کوڕی شەیتان! دوژمنی هەموو ڕاستودروستییەک! لە خوارکردنی ڕێگای ڕاستی یەزدان ناوەستی؟ 11ئەوەتا دەستی یەزدان لە دژی تۆیە و کوێر دەبیت، بۆ ماوەیەک خۆر نابینی.»

دەستبەجێ تەم و تاریکی دایپۆشی و بەدوای یەکێکدا گەڕا تاکو دەستی بگرێت. 12کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو.

لە ئەنتاکیای پیسیدیا

13پۆڵس و هاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا13‏:13 شوێنێکە لە باشووری تورکیای ئێستا.‏. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 14ئەوانیش بە پەرگەدا هاتنە ئەنتاکیای پیسیدیا، شەممەش چوونە کەنیشت و دانیشتن. 15پاش خوێندنەوەی تەورات و پەڕتووکی پێغەمبەران، پێشەوایانی کەنیشتەکە پەیامیان نارد و پێیان گوتن: «برایان، ئەگەر شتێکتان هەیە گەلی پێ هانبدەن، بیڵێن.»

16پۆڵس هەستا و بە دەست ئاماژەی کرد و گوتی: «پیاوانی ئیسرائیل و ئەو ناجولەکانەی کە لە خودا دەترسن، گوێ بگرن: 17خودای ئەم گەلەی ئیسرائیل باوباپیرانی ئێمەی هەڵبژارد و لە کاتی ئاوارەبوونیان لە خاکی میسردا کردنی بە گەلێکی مەزن، ئینجا بە بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان. 18نزیکەی چل ساڵیش لە چۆڵەوانی بەرگەی ڕەفتاری ئەوانی گرت، 19ئینجا حەوت نەتەوەی لە خاکی کەنعان لەناوبرد و خاکەکەیانی بە میرات پێدان. 20ئەمە هەمووی نزیکەی چوار سەد و پەنجا ساڵی خایاند.

«لەدوای ئەمە خودا دادوەری بۆ دانان هەتا سەردەمی ساموئێل پێغەمبەر. 21ئینجا نەوەی ئیسرائیل داوای پاشایان کرد، خوداش لە تیرەی بنیامین، شاولی کوڕی قیشی پێدان، کە بۆ ماوەی چل ساڵ پاشایەتی کردن. 22پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: [داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.]13‏:22 یەکەم ساموئێل 13‏:14 و زەبوورەکان 89‏:20.‏

23«خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا. 24پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند. 25کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی: ”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“

26«خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە. 27دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە. 28جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت. 29دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ. 30بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، 31ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن.

32«ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، 33ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە:

«[تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت.]13‏:33 زەبوورەکان 2‏:7

34خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت:

[ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.]13‏:34 ئیشایا 55‏:3

35بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ:

[ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی13‏:35 مەبەستی لە مەسیحە.‏ تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.]13‏:35 زەبوورەکان 16‏:10

36«چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. 37بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی.

38«بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا. 39بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن. 40جا ئاگاداربن، ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە بەسەرتاندا نەیەت:

41«[ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن،

سەرسام بن و بمرن،

چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم،

کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.]13‏:41 حەبەقوق 1‏:5»

42کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن. 43دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن.

44لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن. 45کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا.

46پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، 47چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین:

«[من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان،

تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.]13‏:47 ئیشایا 49‏:6.‏»

48کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا.

49پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە. 50بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن. 51ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن. 52قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز.