Habrit Hakhadasha/Haderekh

התגלות 1:1-20

1להלן התגלות מישוע המשיח, שאלוהים נתן לו כדי שיגלה למשרתיו את המאורעות שעומדים להתרחש. הוא שלח מלאך להציג התגלות זו למשרתו יוחנן. 2יוחנן העיד שכל אשר ראה ושמע הוא דבר אלוהים ועדות ישוע המשיח.

3ברוכים הקוראים את דברי הנבואה הזאת, וברוכים השומעים אשר מקיימים את הכתוב בה, כי מועד התגשמותה קרוב.

4מאת יוחנן.

אל שבע הקהילות באסיה (הקטנה).

אחים יקרים, שלום וברכה לכם מאת האלוהים אשר ‎ הוֹוֶה, היה ועתיד לבוא, מאת שבע הרוחות אשר לפני כיסאו, 5‏-6ומאת ישוע המשיח העד הנאמן – הראשון שקם מן המתים, ושליטם של כל מלכי העולם.

כל הכבוד, הגבורה והשלטון לעולמי עולמים לישוע המשיח אשר אוהב אותנו תמיד. בשפכו את דמו למעננו הוא שיחרר אותנו מהשעבוד לחטא, ועשה אותנו ממלכת כוהנים לאלוהים אביו.

7הביטו, הנה הוא בא עם העננים, וכל עין תראה אותו – גם אלה שדקרוהו. וכל עמי העולם יספדו עליו בצער ובחרטה. אכן, כך יהיה. – אמן.

8”אני האלף והתו, ההתחלה והסוף,“ אומר אלוהים, ”הוֹוֶה, היה ועתיד לבוא, אלוהי צבאות.“

9אני יוחנן אחיכם, כותב מכתב זה. אני שותפכם לסבל, למלכות ולסבלנות, שהם מנת חלקנו במשיח.

בהיותי באי פטמוס – לשם הוגליתי על שהטפתי את דבר אלוהים, וסיפרתי לאנשים על אודות ישוע המשיח – 10שרתה עלי הרוח ביום המקודש לאדון, ולפתע שמעתי מאחורי קול רם שנשמע כתרועת שופר. 11”כתוב בספר את כל מה שאתה רואה,“ אמר אלי הקול, ”ושלח את הספר אל הקהילות באסיה: אפסוס, זמירנא, פרגמוס, תיאטירא, סרדיס, פילדלפיא ולודקיא.“

12בפנותי לראות מי המדבר אלי, ראיתי שבע מנורות זהב, 13וביניהן עומדת דמות ”בן־אדם“. הוא לבש גלימה ארוכה ועל חזהו חגורת זהב. 14שיער ראשו לבן כצמר, צחור כשלג, עיניו כלהבת אש. 15רגליו כנחושת נוצצת שנצרפה בכור, קולו כקול מים רבים. 16בידו הימנית שבעה כוכבים, בפיו חרב בעלת להב כפול, ופניו זרחו כשמש המאירה בעיצומה.

17כשראיתיו נפלתי לרגליו כאדם מת, אך הוא הניח עלי את ידו הימנית ואמר: ”אל תירא! אני הראשון והאחרון; אני הוא החי לנצח! 18הייתי מת אך קמתי לתחייה ואני חי לעולם ועד, ובידי אני מחזיק את מפתחות השאול והמוות. 19כתוב את כל אשר ראית, את המתרחש עתה ואת אשר אני עומד להראות לך. 20זוהי המשמעות הסודית של שבעת הכוכבים, אשר ראית בידי הימנית, ושל שבע מנורות הזהב: שבעת הכוכבים הם ראשי1‏.20 א 20 מילולית: מלאכי שבע הקהילות, ושבע המנורות הן שבע הקהילות.

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 1:1-20

پێشەکی

1ئاشکراکردنی عیسای مەسیح کە خودا پێیداوە، تاکو ئەو شتانەی دەبێت زوو ڕووبدەن بە بەندەکانی پیشان بدات و دەریخست کە بە فریشتەکەی خۆی بۆ یۆحەنای بەندەی خۆی نارد، 2ئەوەی شایەتی دا بۆ وشەی خودا و بۆ شایەتی عیسای مەسیح، هەرچییەکی بینی. 3خۆزگە دەخوازرێت بەوەی وتەکانی ئەم پێشبینییە دەخوێنێتەوە، هەروەها خۆزگە بەو کەسانەش دەخوازرێت کە دەیبیستن و ئەوەی تێیدا نووسراوە پەیڕەوی دەکەن، چونکە کاتەکە نزیکە.

سڵاو بۆ کڵێساکان

4لە یۆحەناوە،

بۆ حەوت کڵێساکەی هەرێمی ئاسیا:

با نیعمەت1‏:4 خودا نیعمەت بە مرۆڤ دەبەخشێت، بە واتای بەخشینێکی خودایە کە بەبێ ئەوەی شایستەی بین خودا پێمان دەبەخشێت.‏ و ئاشتی بۆ ئێوە، لەوەی هەیە و هەبووە و دێت و لەو حەوت ڕۆحەی لەبەردەم تەختەکەیدان، 5هەروەها لە عیسای مەسیحیشەوە کە شایەتیدەری دڵسۆزە، نۆبەرەی هەستانەوەی نێو مردووانە، سەرۆکی پاشاکانی سەر زەوییە.

ئەو کە ئێمەی خۆشدەوێت و بە خوێنی خۆی لە گوناهەکانمان ئازادی کردین و 6ئێمەی کردە شانشین و کاهین بۆ خودای باوکی، هەتاهەتایە شکۆ و دەسەڵات بۆ ئەوە! ئامین.

7ئەوەتا لەگەڵ هەوردا1‏:7 بڕوانە دانیال 7‏:13‏.‏ دێت و

هەموو چاوێک دەیبینێت،

ئەوانەش کە ڕمیان لێیداوە،

هەموو خێڵەکانی زەویش شیوەنی بۆ دەگێڕن.

بێگومان بەم جۆرە دەبێت، ئامین.

8یەزدانی پەروەردگار دەفەرموێ: «من ئەلف و یێم، ئەوەی هەیە و هەبووە و دێت، هەرە بە توانا.»

بینینی مەسیحی زیندوو

9من یۆحەنای براتانم، کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا هاوبەشتانم لە تەنگانە و شانشین و دانبەخۆداگرتن، لە پێناوی پەیامی خودا و شایەتی بۆ عیسا لە دوورگەی پەتمۆس بووم. 10لە ڕۆژی یەزداندا ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو، وەک هی کەڕەنا بوو، 11دەیفەرموو: «ئەوەی دەیبینی لە پەڕتووکێک بینووسەوە و بۆ حەوت کڵێساکەی بنێرە، واتە ئەفەسۆس و سمیرنا و پرگامۆس و سیاتیرا و ساردس و فیلادەلفیا و لاودیکییا.1‏:11 ئەو حەوت شارە دەکەونە ڕۆژئاوای تورکیای ئێستا.‏»

12ئاوڕم دایەوە تاکو ئەو دەنگە ببینم کە لەگەڵم دەدوا، کاتێک ئاوڕم دایەوە حەوت چرادانی زێڕینم بینی، 13لەناوەڕاستی چرادانەکاندا یەکێکم وەک کوڕی مرۆڤ1‏:13 دانیال 7‏:13.‏ بینی، جلێکی شۆڕی لەبەردا بوو هەتا بەرپێی، پشتێنێکی زێڕینی بە سنگییەوە بەستبوو. 14سەر و قژی سپی وەک خوری و وەک بەفر سپی بوون و چاوەکانی وەک گڕی ئاگر بوون. 15پێیەکانی وەک بڕۆنزێکی بریقەدار کە لە کوورە پوختە کرابێت وابوون، دەنگیشی وەک هاژەی تاڤگە وابوو، 16حەوت ئەستێرە لە دەستی ڕاستی بوون، شمشێرێکی دوو دەمیش لە دەمیەوە دەردەچوو، ڕوخساری وەک تیشکی بەتینی ڕۆژ دەدرەوشایەوە.

17کاتێک بینیم وەک مردوو لەبەرپێی کەوتم، دەستی ڕاستی خستە سەرم و فەرمووی: «مەترسە، من یەکەمین و کۆتاییم. 18منم ئەوەی زیندووە، پێشتر مردم، بەڵام ئەوەتا ئێستا بۆ هەتاهەتایە زیندووم! هەروەها کلیلەکانی مردن و جیهانی مردووانم1‏:18 یۆنانی: هادیس‏: بڕوانە پەراوێزی مەتا 11‏:23‏‏.‏ پێیە. 19بۆیە ئەمانە بنووسە لەوەی بینیت و ئەوەی هەیە و ئەوەی پاش ئەمەش دەبێت. 20نهێنی ئەو حەوت ئەستێرەیەی لە دەستی ڕاستم بینیت و حەوت چرادانە زێڕینەکە ئەمەیە: حەوت ئەستێرەکە فریشتەی حەوت کڵێساکانن و حەوت چرادانەکەش حەوت کڵێساکەن.»