Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 6:1-34

1”היזהרו שלא תעשו את מעשיכם הטובים לפני כולם, כדי שכולם יראו ויכבדו אתכם, כי ככה אין לכם שכר מאביכם שבשמים. 2אם אתה נותן נדבה, אל תספר על כך לכולם, כפי שעושים הצבועים. הם אף תוקעים בשופר בבית־הכנסת לכבוד זה, כדי שכולם יעריצו את צדקנותם. אני אומר לכם: הם יקבלו את מה שמגיע להם. 3אם אתה נותן נדבה, עשה זאת בסתר – אל תספר לידך השמאלית מה שעושה ידך הימנית. 4ואז אביכם שבשמים, הרואה במסתרים, יגמול לכם.

5”כשאתם מתפללים, אל תנהגו כמו הצבועים, המתפללים בפינות רחוב ובבית־הכנסת כדי שכולם יראו אותם. אני אומר לכם: להם המגיע להם. 6כשאתם מתפללים, היכנסו לחדר לבד, נעלו את הדלת והתפללו בסתר אל אביכם. ואז אביכם שבשמים, הרואה את הנעשה במסתרים, ייתן לכם שכר בגלוי.

7‏-8”אל תחזרו שוב ושוב על אותה תפילה, כפי שנוהגים עובדי האלילים. הם חושבים שיקבלו תשובה רק אם יחזרו על תפילתם פעמים רבות. זכרו: אביכם יודע מה שאתם צריכים לפני שאתם מבקשים זאת ממנו! 9לכן התפללו כך:

’אבינו שבשמים, יתקדש שמך.

10תבוא מלכותך,

שרצונך ייעשה בארץ כמו בשמים.

11ספק לנו מדי יום את המזון הדרוש לנו.

12אנא סלח לנו על חטאינו, כשם שאנו סולחים לאלה שחטאו נגדנו.

13עזור לנו לעמוד נגד פיתויים וניסיונות,

והצל אותנו מכל רע

(כי שלך המלכות, הכוח והתפארת לעולמי עולמים. אמן‘).

14”אביכם שבשמים יסלח לכם אם תסלחו גם אתם לאלה שחוטאים נגדכם. 15אם לא תהיו מוכנים לסלוח להם, לא יסלח ה׳ גם לכם על חטאיכם.

16”כאשר אתם צמים, אל תפגינו זאת לפני כולם, כפי שעושים הצבועים. הם מנסים להראות עצובים ושהם בצום. הם יקבלו את מה שמגיע להם. 17אך אתם, כאשר אתם צמים, סדרו וטפחו את מראכם, 18כדי שאיש לא יחשוב שאתם רעבים – מלבד אביכם שבשמים הרואה במסתרים, והוא ייתן לכם את השכר המגיע לכם.

19”אל תצברו לכם רכוש בארץ, במקום שהוא עלול להחליד, להירקב או להיגנב. 20צברו את רכושכם בשמים, כי שם הוא בטוח מפני גנבה ולא יאבד את ערכו לעולם. 21במקום שבו נמצא אוצרכם שם נמצא גם לבכם ומחשבותיכם.

22”עין האדם היא אור גופו. אם עינך טהורה, תמיד יזרח אור השמש בתוך נפשך. 23אבל אם עינכם רעה, אזי תחשך כולך. מה רבה חשכה כזאת! 24אינך יכול לעבוד שני אדונים; אתה תשנא את האחד ותאהב את האחר, או להיפך – תהיה נאמן לאחד ותזלזל באחר. אינך יכול לעבוד את האלוהים ואת הכסף!

25”משום כך אני אומר לכם שלא תדאגו לדברים חומרניים ויום־יומיים כמו מה לאכול ולשתות ומה ללבוש. הלא החיים חשובים מאוכל, והנפש חשובה מהלבוש. 26תחשבו על הציפורים למשל: אין הן דואגות למה שתאכלנה – הציפורים אינן זורעות, אינן קוצרות ואינן אוגרות מזון – כי אביכם שבשמים מאכיל אותן ודואג להן. והלא יקרים אתם לאלוהים הרבה יותר מהציפורים. 27חוץ מזה, מה תועיל דאגתכם? האם היא יכולה להוסיף עוד יום לחייכם, או עוד סנטימטר לקומתכם?

28”ומדוע אתם דואגים ללבוש? הביטו בפרחי הבר! אין הם דואגים למה שילבשו! 29ואילו שלמה המלך בכל תפארתו לא היה לבוש יותר יפה מהם! 30ואם אלוהים מלביש את פרי השדה הצומחים היום ונובלים מחר, האם אינכם חושבים שילביש גם אתכם, חסרי אמונה שכמותכם?

31”לכן אל תדאגו לאוכל או ללבוש. 32בני־אדם שאינם מאמינים באלוהים דואגים יום־יום למה שיאכלו וישתו, אולם אביכם שבשמים יודע בדיוק מה אתם צריכים. 33בקשו לפני הכול את מלכותו של אלוהים וחיו ביושר, והוא ייתן לכם את כל מה שאתם צריכים.

34”אם כן אל תדאגו למחר; אלוהים ידאג למחר שלכם, ודיה לצרה בשעתה.“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 6:1-34

خێرکردن

1«هۆشیار بن. نەکەن لەبەرچاوی خەڵک چاکە بکەن، بۆ ئەوەی بتانبینن. ئەگینا لەلای باوکی ئاسمانیتان پاداشتتان نابێت.

2«لەبەر ئەوە کاتێک خێرێک دەکەیت، لەپێش خۆت زوڕنا لێمەدە وەک دووڕووان کە لە کەنیشت و سەر شەقامەکان دەیکەن، تاکو لەلایەن خەڵک ستایش بکرێن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. 3بەڵام تۆ کە خێرێک دەکەیت، مەهێڵە دەستی چەپت بزانێت دەستی ڕاستت چی دەکات، 4تاکو خێرەکەت بە نهێنی بێت. باوکیشت ئەو کارە دەبینێت کە بە نهێنی ئەنجام دراوە، پاداشتت دەداتەوە.

نوێژکردن

5«کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، تاکو بۆ خەڵک دیار بن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. 6بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت ئەو کارە دەبینێت کە بە نهێنی ئەنجام دراوە، پاداشتت دەداتەوە. 7کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وادەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. 8لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن.

9«بەڵام ئێوە بەم شێوەیە نوێژ بکەن و بڵێن:

«”ئەی باوکمان لە ئاسمان،

با ناوت پیرۆز بێت،6‏:9 واتە شکۆدارکردنی ناوی خودا لەلایەن بەدیهێنراوانی.‏

10با پاشایەتییەکەت بێ6‏:10 بە واتای هاتنی پاشایەتی خودا لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی.‏،

با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت وەک لە ئاسمان.

11نانی ڕۆژانەمان ئەمڕۆش بدەرێ.

12لە گوناهەکانمان6‏:12 یۆنانی: قەرزەکان.‏ خۆشبە،

هەروەک ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن.

13مەمانخەرە تاقیکردنەوە،

بەڵکو لە شەیتان6‏:13 یۆنانی: خراپەکارەکە.‏ ڕزگارمان بکە.“

14ئەگەر گەردنی خەڵکی لەبەر خراپەکانیان ئازاد بکەن، ئەوا باوکی ئاسمانیشتان لێتان خۆشدەبێت. 15بەڵام ئەگەر گەردنی خەڵکی ئازاد نەکەن، ئەوا باوکیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.

ڕۆژووگرتن

16«کاتێک بەڕۆژوو دەبن، ڕووگرژ مەبن وەک دووڕووان، چونکە ڕوویان دەگۆڕن تاکو بۆ خەڵکی دەربخەن کە بەڕۆژوون. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. 17بەڵام تۆ کە بەڕۆژوو دەبیت، سەرت چەور بکە و دەموچاوت بشۆ، 18تاکو بۆ خەڵک دەرنەکەوێت کە بەڕۆژوویت، تەنها باوکی نەبینراوت نەبێت، باوکیشت ئەو کارە دەبینێت کە بە نهێنی ئەنجام دراوە، پاداشتت دەداتەوە.

گەنجینەی ڕاستەقینە

19«لەسەر زەوی گەنجینە بۆ خۆتان کۆمەکەنەوە، لەوێ مۆرانە و ژەنگ لێی دەدەن، دز دەیبڕێت و دەیدزێت. 20بەڵکو گەنجینە بۆ خۆتان لە ئاسمان کۆبکەنەوە، لەوێ مۆرانە و ژەنگ لێی نادەن، دزیش نایبڕێت و نایدزێت، 21چونکە گەنجینەکەت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.

22«چاو چرای جەستەیە، ئەگەر چاوت ساغ بێت، ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، 23بەڵام ئەگەر چاوت خراپ بێت، ئەوا هەموو جەستەت تاریک دەبێت، لەبەر ئەوە ئەگەر ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە تاریکی بێت، ئاخۆ دەبێ تاریکی چۆن بێت!

24«کەس ناتوانێت کۆیلایەتی دوو گەورە بکات، چونکە ڕقی لە یەکێکیان دەبێتەوە و ئەوەی دیکەی خۆشدەوێت، یان دەست بە یەکێکیانەوە دەگرێت و ئەوەی دیکە پشتگوێ دەخات. ئێوەش ناتوانن کۆیلەی خودا و پارە بن.

خودا خەممان دەخوات

25«بۆیە پێتان دەڵێم: خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە؛ هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن. ئایا ژیان لە خواردن گرنگتر نییە؟ یان جەستە لە پۆشاک؟ 26سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆو دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟ 27کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟

28«هەروەها بۆچی خەمی پۆشاکتانە؟ سەیری گوڵی کێوی بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت، 29بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. 30ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئایا ئێوە زیاتر نین هەتا پۆشتەتان بکات! 31جا خەم مەخۆن بڵێن ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینەوە؟“ یان ”چی بپۆشین؟“ 32چونکە بێباوەڕان هەوڵ بۆ هەموو ئەمانە دەدەن، باوکی ئاسمانیشتان دەزانێت پێویستیتان بە هەموو ئەوانە هەیە. 33بەڵکو یەکەم جار داوای پاشایەتییەکەی خودا و ڕاستودروستییەکەی بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ زیاد دەبێت. 34لەبەر ئەوە خەمی بەیانی مەخۆن، چونکە بەیانی خەمی خۆی دەخوات. هەر ڕۆژێک خراپی خۆی بەسە.