Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 24:1-51

1כשיצא ישוע מבית־המקדש, באו אליו תלמידיו להראות לו את מבני המקדש.

2אולם ישוע אמר להם: ”כל המבנים האלה ייהרסו ואף אבן לא תישאר במקומה.“ 3מאוחר יותר, כשישב ישוע על מדרון הר הזיתים, שאלו אותו התלמידים: ”מתי יקרה הדבר הזה? אילו מאורעות יסמנו את שובך ואת סוף העולם?“

4”אל תניחו לאיש לרמות אתכם“, השיב להם ישוע, 5”כי אנשים רבים יבואו ויטענו כל אחד ’אני המשיח‘, ויטעו אנשים רבים. 6כאשר תשמעו על מהומות ומלחמות – אל תיבהלו. אמנם תפרוצנה מלחמות ותחוללנה מהומות, אבל הקץ לא יבוא מיד. 7מדינות וממלכות תילחמנה זו בזו, ובמקומות רבים יהיו רעידות אדמה ורעב. 8אולם כל אלה יציינו רק את ראשית הצרות והסבל העתידים לבוא.

9”לאחר מכן יענו אתכם, יהרגו אתכם והעולם כולו ישנא אתכם, משום שאתם שייכים לי. 10רבים ישובו לחטוא, יבגדו זה בזה וישנאו איש את אחיו. 11נביאי שקר רבים יופיעו ויוליכו שולל אנשים רבים. 12החטא והרשע יתפשטו בכל מקום וידכאו את אהבתם של רבים. 13אולם אלה שיחזיקו מעמד עד הסוף יינצלו.

14”הבשורה הטובה על דבר המלכות תתפשט בעולם כולו – כך שכל האומות תשמענה אותה – ולבסוף יגיע הקץ.

15”לכן, כאשר תראו בבית־המקדש את חילול הקודש, שעליו דיבר דניאל הנביא24‏.15 כד 15 דניאל ט 27; יא 31 (הקורא – שים לב!) 16על כל תושבי יהודה לברוח להרים. 17אלה שעל הגגות – שלא ייכנסו הביתה לארוז את חפציהם. 18אלה שבשדה – שלא יחזרו הביתה לקחת את בגדיהם.

19”אוי לנשים ההרות ולמניקות באותם ימים! 20התפללו שבריחתכם לא תהיה בחורף ולא בשבת. 21כי תהיה צרה שכמוה טרם הייתה בתולדות העולם, וכמוה לא תהיה עוד!

22”למעשה אם אלוהים לא יקצר את הימים הנוראים האלה, כולם יאבדו. אולם אלוהים יקצר ימים אלה למען עמו הנבחר.

23”אם מישהו יאמר לכם באותם ימים: ’ראיתי את המשיח במקום פלוני!‘ או ’המשיח נמצא בכפר הסמוך!‘ אל תאמינו לו. 24כי משיחי־שקר ונביאי־שקר יקומו ויחוללו נסים ונפלאות אשר יתעו את האנשים, ואם יוכלו, הם יתעו אפילו את הנבחרים. 25זיכרו, הזהרתי אתכם!

26”על כן, אם יאמרו לכם שהמשיח אי־שם במדבר – אל תטריחו את עצמכם ללכת ולראות, ואם יאמרו לכם שהמשיח מסתתר במקום כלשהו – אל תאמינו. 27כי כשם שהברק במזרח מאיר למערב, כך יהיה גם שובו של בן־האדם. 28במקום שבו נמצא הפגר, שם יתאספו הנשרים.

29”מיד לאחר הצרות של אותם ימים תחשך השמש, הירח ישחיר, הכוכבים יפלו מהשמים וכוחות השמים יתמוטטו.

30”לבסוף ייראה בשמים אות בן־האדם ואבל כבד ירד על העולם כולו. כל אומות העולם יראו את בן־האדם בא על ענני השמים, בגבורה ובכבוד רב. 31ואז הוא ישלח את מלאכיו בקול תרועת השופר, והם יאספו את בחיריו מכל קצוות תבל.

32”עץ התאנה ישמש לכם כדוגמה: כאשר הענפים מלבלבים והעלים ירוקים, אתם יודעים שהקיץ קרב. 33כאשר כל מה שסיפרתי לכם יתחיל להתרחש, דעו לכם שזה קרוב, שאני עומד בפתח. 34אני אומר לכם: כל הדברים האלה יתרחשו לפני שיחלוף הדור הזה. 35השמים והארץ יחלפו, אבל דברי לא יחלפו.

36”איש אינו יודע את היום והשעה של התרחשויות אלה; המלאכים בשמים אינם יודעים זאת, ואפילו אני עצמי איני יודע את המועד המדויק. רק אבי שבשמים יודע זאת.

37”כימי נוח כן יהיה באו של בן־האדם. 38בני־האדם חיו בשלווה; הם אכלו, שתו והתחתנו לפני שפתאום בא המבול. 39בני־האדם סרבו להאמין לשמע מה שעמד לקרות, עד שהמבול אכן בא והטביע את כולם. כך יהיה בואי.

40”באותה עת שני גברים יעבדו יחד בשדה – האחד יילקח והשני יישאר. 41שתי נשים יטחנו בָּרֵחָיִם – אחת תילקח והשנייה תישאר.

42”לכן היו מוכנים, כי אינכם יודעים באיזה יום יבוא אדונכם.

43”אילו ידעו את השעה, היו כולם מתכוננים לבואו, כשם שהיו מתכוננים לבואו של גנב אילו ידעו מתי יבוא. 44כך גם אתם היו מוכנים תמיד, כי בן־האדם יבוא בשעה בלתי צפויה. 45מי מכם משרת נבון ונאמן לאדונכם, שיפקח על משק ביתו ויקבל את שכרו בעתו? 46ברוך תהיה אם בשובי אמצא אותך ממלא את תפקידך בנאמנות. 47אנשים נאמנים כאלה אני אפקיד על כל רכושי.

48”אולם אם אתה רשע ותאמר לעצמך: ’אה, האדון לא ישוב כל כך מהר‘, – 49ותתאכזר ליתר העבדים ותבלה את זמנך במסיבות, בזלילה ובשתייה – 50אדונך יופיע בשעה בלתי צפויה, 51ואז הוא יכה אותך קשות ויקבע את מקומך עם הצבועים; שם יהיה בכי וחריקת שיניים.“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 24:1-51

پێشبینی وێرانبوونی پەرستگا

1عیسا لە پەرستگا هاتە دەرەوە، هێشتا لە ڕێگا بوو کاتێک قوتابییەکانی لێی هاتنە پێشەوە تاکو سەرنجی بۆ تەلارەکانی پەرستگا ڕابکێشن. 2عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»

نیشانەکانی کۆتایی زەمان

3کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟»

4عیسا وەڵامی دایەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات، 5چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن ”من مەسیحەکەم،“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. 6جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن، چونکە دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. 7نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. 8بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن.

9«ئینجا بۆ چەوسانەوە بە گرتنتان دەدەن و دەتانکوژن، هەموو نەتەوەکان لەبەر ناوی من ڕقیان لێتان دەبێتەوە. 10ئەو کاتە زۆر کەس واز لە باوەڕەکەیان دەهێنن و یەکتری بە گرتن دەدەن و ڕقیان لە یەکتری دەبێتەوە. 11زۆر پێغەمبەری درۆزن دەردەکەون، زۆر کەس چەواشە دەکەن. 12لەبەر زۆربوونی خراپە، خۆشەویستی زۆر کەس سارد دەبێتەوە. 13بەڵام ئەوەی تاکو کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. 14ئەم مزگێنی پاشایەتییەش لە هەموو جیهاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک شایەتییەک بۆ هەموو نەتەوەکان، ئینجا کۆتاییەکە دێت.

گەورەترین تەنگانە

15«لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن [قێزەونی وێرانکەر]24‏:15 دانیال 9‏:27؛ 11‏:31؛ 12‏:11 لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)، 16ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن، 17ئەوەی لە سەربانە با نەیەتە خوارەوە تاکو شتەکانی لە ماڵەوە ببات. 18هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات. 19لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر! 20نوێژ بکەن با هەڵاتنتان لە زستان یان لە شەممەدا نەبێت، 21چونکە لەو کاتەدا تەنگانەیەکی وا گەورە ڕوودەدات کە لە سەرەتای جیهانەوە هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.

22«ئەگەر ئەو ڕۆژانە کەم نەکرابوونایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەوانەی هەڵبژێردراون، ئەو ڕۆژانە کەم دەکرێنەوە. 23ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن: ”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“ یان: ”ئەوەتا لەوێیە!“ باوەڕ مەکەن، 24چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن24‏:24 کەسانێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مەسیحن.‏ و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانەی گەورە و پەرجوو دەکەن، بە شێوەیەک ئەگەر بکرێت تەنانەت هەڵبژێردراوانیش چەواشە دەکەن. 25ئەوەتا پێشوەخت پێم گوتن.

26«لەبەر ئەوە ئەگەر پێیان گوتن: ”ئەوەتا لە چۆڵەوانییە!“ مەڕۆن، یان ”ئەوەتا لە ژوورەوەیە!“ باوەڕ مەکەن، 27چونکە وەک چۆن هەورەتریشقە دێت و ڕووناکی دەدات لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت. 28کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.

هاتنەوەی عیسا

29«دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە،

«[خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات،

ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون،

تەنی ئاسمانی دەهەژێن.]24‏:29 ئیشایا 13‏:10؛ 34‏:4

30«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت.24‏:30 دانیال 7‏:13 31فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە.

پەندی دار هەنجیر

32«پەند لە دار هەنجیر وەربگرن: کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە. 33بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش هەموو ئەم شتانە دەبینن، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە. 34ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی. 35ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.

کەس ئەو کاتە نازانێت

36«سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکانی ئاسمان و نە کوڕەکە، تەنها باوک نەبێت. 37ڕۆژانی نوح چۆن بوو، کاتی هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت. 38وەک چۆن لە ڕۆژانی پێش لافاوەکە دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، هەتا ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە، 39کەس نەیدەزانی چی ڕوودەدات، هەتا لافاوەکە هات و هەمووی برد. هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت. 40لەو کاتەدا دوو پیاو لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت. 41دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.

42«لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن لە چ ڕۆژێکدا مەسیحی خاوەن شکۆتان دێتەوە. 43بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتێکدا دز دێتە سەری، ئێشک دەگرێت و نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت. 44کەواتە ئێوەش ئامادە بن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.

نموونەی کۆیلەی دڵسۆز

45«کەواتە ئەو کۆیلە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی کردوویەتی بە لێپرسراوی خزمەتکارەکانی دیکەی تاکو لە کاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟ 46خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات. 47ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت. 48بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە خراپە و لە دڵی خۆیدا دەڵێ: ”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ 49بەو هۆیەوە دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە هاوکارەکانی و لەگەڵ سەرخۆشان دەخوات و دەخواتەوە. 50ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت. 51ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ دووڕوواندا دادەنێت، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.