Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 18:1-35

1באותה שעה באו התלמידים אל ישוע ושאלו: ”מי מאיתנו יהיה הגדול ביותר במלכות השמים?“

2ישוע קרא אליו ילד קטן והציג אותו לפניהם. 3לאחר מכן אמר: ”אם לא תחזרו בתשובה ותהיו כמו ילדים, לא תיכנסו למלכות השמים. 4לכן מי שיהיה עניו כמו הילד הזה, הוא הגדול ביותר במלכות השמים. 5וכל מי שמקבל ילד כזה בשמי, מקבל למעשה אותי. 6אבל אוי למי שיגרום לילד המאמין בי לאבד את אמונתו! לאדם כזה מוטב שיקשרו אבן כבדה לצווארו ויטביעו אותו בים!

7”אוי לעולם על כל הרוע שבו! הפיתוי לעשות את הרע הוא בלתי נמנע, אולם אוי לאדם שיגרום לפיתוי! 8לכן אם ידך או רגלך גורמת לך לחטוא, כרות אותה והשלך אותה ממך והלאה! מוטב שתיכנס למלכות השמים בעל מום, מאשר שתהיה באש עולם עם שתי ידיך או שתי רגליך. 9ואם עינך גורמת לך לחטוא, עקור אותה והשלך אותה. מוטב שתיכנס למלכות השמים עם עין אחת, מאשר שתהיה בגיהינום עם שתי עיניים ולראות את אש העולם!

10”אני מזהיר אתכם שלא לבוז לאחד מן הילדים האלה, כי אני אומר לכם שהמלאכים שלהם יכולים תמיד לגשת אל אבי. 11ואני, בן־האדם, באתי להושיע את האובדים.

12”אם יש לאדם מאה כבשים, ואחת מהן הולכת לאיבוד – מה יעשה אותו אדם? האם לא יעזוב את תשעים ותשע הכבשים לבדן, ויחזור אל ההרים כדי לחפש את האובדת? 13כשימצא אותה, האם לא ישמח על הכבשה שנמצאה יותר מאשר על התשעים ותשע שלא אבדו? 14כך גם אבי אינו רוצה שאף אחד מהקטנים האלה יאבד!

15”אם אחיך חטא לך, הוכח אותו לבד. אם הוא מקשיב לך ומודה באשמתו – רכשת לך אח. 16אם לא יקשיב, קח איתך עוד אח או שניים, וחיזרו אליו כששני העדים מאשרים את טענותיך. 17אם עדיין יסרב להקשיב, הבא את הבעיה לפני הקהילה. אם הקהילה תפסוק לטובתך, והוא בכל זאת יעמוד על דעתו ולא ייכנע, היא רשאית לגרשו משורותיה ולהחרים אותו. 18ואני אומר לכם: כל מה שתאסרו על הארץ יהיה אסור בשמים, וכל מה שתתירו על הארץ יהיה מותר בשמים.

19”אומר לכם עוד דבר: אם שניים מכם מסכימים ביניכם לבקש דבר מה, אבי שבשמים ייתן לכם את אשר תבקשו. 20כי בכל מקום שבו נפגשים שניים או שלושה אנשים המאמינים בי, אני שם בתוכם.“

21לאחר מכן בא פטרוס אל ישוע ושאל: ”אדוני, כמה פעמים עלי לסלוח לאדם שחטא לי? שבע פעמים?“

22”לא“, ענה ישוע, ”שבעים כפול שבע פעמים!“

23”אפשר להמשיל את מלכות השמים למלך שהחליט לעדכן את ספרי החשבונות שלו. 24במהלך יישוב החשבונות הובא לפניו אדם שהיה חייב לו עשרת אלפים ככרי כסף. 25מכיוון שלא היה לאיש כסף לשלם, ציווה המלך למכור אותו, את אשתו, את ילדיו ואת כל רכושו תמורת החוב.“

26”אולם האיש נפל לרגלי המלך, בכה והתחנן: ’אנא, אדוני, תן לי חסד ואשלם לך את כל החוב!‘

27”המלך ריחם על האיש, שיחרר אותו וויתר לו על החוב.

28”אולם כשיצא האיש מלפני המלך, הלך אל אדם שהיה חייב לו אלף שקלים, תפס אותו ודרש ממנו לשלם מיד את חובו. 29החייב נפל על ברכיו והתחנן: ’אנא, עשה עמי חסד; חכה בסבלנות ואשלם לך הכל!‘

30”אולם המלווה לא הסכים לחכות, וציווה לכלוא את החייב בבית־הסוהר עד שיגמור לשלם את חובו.

31”כשראו חבריו העבדים את הנעשה התעצבו מאוד והלכו אל המלך וסיפרו לו מה שקרה. 32המלך קרא אליו את האדם שעל חובו ויתר, ואמר: ’נבזה מרושע שכמוך! אני ויתרתי לך על חוב עצום רק משום שביקשת זאת ממני! 33האם לא היה עליך לרחם על חברך העבד, כשם שאני ריחמתי עליך?‘

34”המלך הנרגז שלח את האיש לתא העינויים, עד שיגמור לשלם את חובו עד הפרוטה האחרונה. 35כך יעשה לכם אבי שבשמים אם תסרבו לסלוח לאחיכם בכל לבכם.“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 18:1-35

کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟

1لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟»

2ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لەناوەڕاستیاندا ڕایگرت، 3فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 4بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە. 5ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە منداڵێکی وەک ئەمە بکات، پێشوازی لە من دەکات.

ئاگادارکردنەوە لە کەوتنە ناو گوناه

6«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و نوقومی بنی دەریا بکرێت. 7قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. 8ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە.18‏:8 لێرەدا مەبەست لە بڕینی ئەندامی لەش نییە بەڵکو مەبەستی ئەوەیە کە باوەڕدار ئامادەبێت ئەندامی لەشی خۆی ببڕێت بەڵام گوناه نەکات.‏ بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. 9ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

نموونەی مەڕی ونبوو

10«ئاگاداربن! بە سووکی مەڕواننە یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە، چونکە پێتان دەڵێم فریشتەکانیان لە ئاسماندا بەردەوام ڕووی باوکم دەبینن کە لە ئاسماندایە. ] 11کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات.[

12«ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ 13ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! 14بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت.

گلەیی برایانە

15«ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێگرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە. 16خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.]18‏:16 دواوتار 19‏:15 17ئەگەر بەگوێی نەکردن، بە کڵێسا بڵێ، ئەگەر بەگوێی کڵێساشی نەکرد، ئەوا بە بتپەرست و باجگری دابنێ.

18«ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی ئێوە لەسەر زەوی دایبخەن، لە ئاسمانیش داخراو دەبێت، ئەوەی لەسەر زەوی بیکەنەوە، لە ئاسمانیش کراوە دەبێت.

19«دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، 20چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.»

گەردن ئازادکردن

21ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟»

22عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار!

23«لەبەر ئەوە پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت ویستی حیساب لەگەڵ خزمەتکارەکانی بکات. 24کاتێک دەستی پێکرد، یەکێکیان بۆ هێنا دە هەزار کیسە زێڕ18‏:24 کیسە زێڕ: یۆنانی: تالنت‏، هەر تالنتێک نزیکەی 34 کگم بووە؛ یەک تالنت‏ زێڕ دەیکردە کرێی 15 ساڵی کرێکارێک.‏ قەرزار بوو. 25کە هیچی نەبوو بیداتەوە، گەورەکەی فەرمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هەرچی هەیەتی بفرۆشرێت و قەرزەکە بداتەوە.

26«لەبەر ئەوە خزمەتکارەکە لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: ”لەسەرم ڕابوەستە، هەمووت دەدەمەوە.“ 27گەورەی ئەو خزمەتکارە دڵی پێی سووتا، ئازادی کرد و لە قەرزەکە خۆشبوو.

28«ئەم خزمەتکارە ڕۆیشت، خزمەتکارێکی هاوکاری خۆی بینی کە سەد دینار18‏:28 یەک دینار کرێی ڕۆژانەی کرێکارێک بووە.‏ قەرزاری بوو، ملی گرت و گوتی: ”ئەوەی بەسەرتەوەیە بمدەرەوە!“

29«خزمەتکارە هاوکارەکەی لەبەرپێی چۆکی دادا و لێی پاڕایەوە: ”لەسەرم ڕابوەستە، دەتدەمەوە.“

30«بەڵام ڕازی نەبوو، چوو فڕێیدایە زیندانەوە، هەتا قەرزەکەی بداتەوە. 31کاتێک خزمەتکارە هاوکارەکانیان ڕووداوەکەیان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هەموو ئەوەی ڕوویدابوو بۆ گەورەکەیان گێڕایەوە.

32«ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت: ”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. 33ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ 34جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە.

35«باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»