Habrit Hakhadasha/Haderekh

אגרת פולוס השליח אל-הקולוסים 2:1-23

1אני רוצה שתדעו באיזו דאגה אני מתפלל בעדכם, בעד הקהילה בלודקיא ובעד כל אלה שאינם מכירים אותי אישית. 2אני מבקש מאלוהים שיעודד, ישמח ויאחד אתכם באהבה רבה איש לרעהו, כדי שתתנסו בחוויה המעשירה שבידיעת סודו של אלוהים, הלא הוא ישוע המשיח עצמו, 3אשר בו בלבד צפונים כל אוצרות החכמה והדעת.

4היודעים אתם מדוע אני כותב לכם את כל הדברים האלה? כדי שאיש לא יוכל לרמותכם בדברי־חלקות. 5אני אמנם רחוק מכם גיאוגרפית, אך לבי אתכם, ואני ממש מאושר לראות את אמונתכם החזקה והיציבה במשיח. 6לכן, אם אתם מאמינים שהאדון ישוע הוא מושיעכם, שמעו בקולו ושמרו את מצוותיו. 7השתרשו בו ושאבו כוחכם ממנו, החזיקו באמונה שקיבלתם, והודו לאלוהים על כל מעשיו.

8היזהרו מהאנשים שמנסים לרמותכם ולהרוס את אמונתכם בפילוסופיות ובתיאוריות מוטעות ושטחיות, שמבוססות על מחשבות אדם ולא על דברי המשיח. 9כל הטבע האלוהי גלום בגוף המשיח, 10ואם נקשור את חיינו בחייו, נימלא בכל הדרוש לחיינו הרוחניים. המשיח הוא האדון הנעלה ביותר, ובעל שליטה מוחלטת על כל כוח אחר.

11כאשר האמנתם במשיח לא עברתם מילה פיזית, אלא מילה רוחנית – המשיח הסיר מעליכם את האופי החוטא שלכם, ואת כל המעשים הרעים שנובעים ממנו. 12כי הטבע הישן והרע שלכם מת ונקבר עם המשיח כמסומל בטבילתכם, ואתם קמתם מהמוות יחד עם המשיח ונכנסתם לחיים חדשים לגמרי, בזכות אמונתכם בכוחו ובגבורתו של האלוהים אשר הקימו מן המתים. 13גם אתם הייתם פעם מתים באופן רוחני בגלל חטאיכם, הייתם משועבדים לתאוותיכם ולא נימלתם, אך אלוהים סלח לכל חטאיכם והעניק לכם חלק בחיי המשיח. 14הוא מחק את כל העדויות המאשימות אותנו באי־קיום חוקי התורה ומצוות ה׳. יתר על כן, הוא השמיד את גיליון העדויות המרשיעות בתקעו אותו על צלב המשיח. 15במעשה זה שלל אלוהים מהשטן את האפשרות להאשימנו בחטא, והציג לראווה לכל העולם את נצחונו של המשיח על הצלב, אשר בו נמחקו כל חטאינו ולא נותר להם זכר.

16לכן אל תניחו לאיש למתוח עליכם ביקורת על המשקה שאתם שותים, על האוכל שאתם אוכלים, או על ענייני שבתות וחגים, 17שכן דברים אלה הם משניים, ואילו הם צילו של העתיד לבוא – ישוע המשיח האדון.

18היזהרו מאנשים שרוצים לרמותכם ולשלול את שכרכם מאלוהים, מאנשים שמתגאים בענוותם ועובדים מלאכים. כל אמונתם מבוססת על ”חזיונות“ והם מלאי גאווה. 19אנשים אלה אינם מאמינים בעיקר ובחשוב ביותר – במשיח, שהוא הראש של גוף־המאמינים, וממנו בלבד ניזונים כל איברי הגוף, שגדלים ומתחזקים לפי רצון אלוהים.

20לכן אם מתם עם המשיח והשתחררתם מדרך המחשבה של העולם, מדוע אתם ממשיכים להשתעבד לחוקים וכללים שהומצאו על־ידי בני־אדם, כגון: 21אל תאחז בזה, אל תטעם מזה או אל תיגע בזה!? 22כל אלה מתייחסים לדברים ארעיים, שחולפים ונגמרים לאחר השימוש. 23חוקים אלה נראים מחוכמים בעיני אנשים שמעמידים פנים כאילו שהם משרתים את אלוהים – אלה שמתפארים בצניעותם והגאים בעובדה שהם מייסרים את גופם. אולם למעשה אין כל תועלת במעשים אלה; הם רק מוסיפים לגאוות האדם, ואינם מביאים כבוד לאלוהים.

Kurdi Sorani Standard

کۆلۆسی 2:1-23

1دەمەوێ بزانن چ خەباتێک دەکەم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکییان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕوو منیان نەبینیوە، 2تاکو ورەیان بەرزبێتەوە و لە خۆشەویستیدا یەکبگرن بۆ ئەوپەڕی دەوڵەمەندی لە تێگەیشتنی تەواو، تاکو نهێنی خودا بناسین، واتە مەسیح، 3کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە. 4ئەمە دەڵێم تاکو کەس بە قسەی لووس چەواشەتان نەکات. 5هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵتانم، دڵشادم کاتێک ڕێکی و چەسپاوی باوەڕتان بە مەسیح دەبینم.

تەواوەتی مەسیح

6ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان، 7لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.

8ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح.

9خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە، 10ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا. مەسیح سەری هەموو سەرۆکایەتی و دەسەڵاتێکە. 11هەروەها بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحدا ئێوە خەتەنەیەک کراون کە بە دەستی مرۆڤ ناکرێت. پێشتر تەواوی سروشتە گوناهبارەکەتان لەلایەن جەستەوە بەڕێوەدەبردرا، بەڵام کاتێک ئێوە لەلایەن مەسیحەوە خەتەنە کران2‏:11 مەبەست خەتەنەکردنی دڵ بە ڕۆحی مەسیح. بڕوانە ڕۆما 2‏:29‏.‏، سروشتە گوناهبارەکە داماڵرا. 12لە کاتی لەئاوهەڵکێشانتان لەگەڵ ئەودا نێژران، لەگەڵ ئەویش هەستانەوە بەهۆی باوەڕتان بە توانای خودا، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.

13ئێوەش کە بەهۆی گوناه و خەتەنە نەکردنی جەستەتان مردبوون، خودا لەگەڵ مەسیحدا زیندووی کردنەوە. لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو. 14ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە2‏:14 تۆماری قەرزەکانی ئێمە کە گوناهەکانمانە.‏ کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد. 15سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو.

16بۆیە با کەس لە خواردن و خواردنەوە یان لەبارەی جەژن یان ئاهەنگی دەستپێکی مانگ یان شەممە حوکمتان نەدات. 17ئەمانە سێبەری داهاتوون، بەڵام ڕاستییەکە لە مەسیحدایە. 18مەهێڵن ئەوانەی کە حەز دەکەن خۆیان بە درۆ نزم بکەنەوە و فریشتەکان بپەرستن لە خەڵاتەکە بێبەشتان بکەن. ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە وردی باسی ئەو شتانە دەکەن کە بینیویانە، لەخۆبایی بوون بەو بیرۆکە پووچە دنیاییانەی کە لە مێشکیاندایە. 19ئەم جۆرە کەسانە دەست بە مەسیحەوە ناگرن، ئەوەی کە سەری تەواوی جەستەیە و بەهۆیەوە هەموو جەستەکە هێز وەردەگرێت، لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتر بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات.

20لەبەر ئەوەی ئێوە سەبارەت بە بنەماکانی جیهان لەگەڵ مەسیحدا مردن، بۆچی وەک ئەوەی لە جیهاندا بژین، ملکەچی ئەم ئەرکانە دەبن: 21«مەیگرە! تامی مەکە! دەستی لێ مەدە!»؟ 22ئەمانە هەموویان ئەرکی تایبەتن بەو شتانەی کە لەناودەچن، تەنها چەند یاسا و فێرکردنێکن کە خەڵک دایناون. 23بە ڕواڵەت شێوەی داناییان هەیە، لە پەرستنی هەڵبەستراو2‏:23 مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ خۆی ئایینی بۆ خۆی دروستکردووە و بەسەر خۆیدا دەیسەپێنێ.‏ و خۆدەرخستن بە بێفیزی و توندوتیژی جەستە، بەڵام ئەوانە لە دامرکاندنەوەی هەوەسەکانی جەستە کاریگەرییان نییە.